سەرەکی » وتار » جەمال ئارێز (پەڕە 7)

جەمال ئارێز

كۆنگرەی یەكێتی لە دیدی یار و نەیارەوە

بەشی سێیەم ئەڵقەی پێشوو ئاماژەمان دا بەوەی كە دواكەوتنی بەستنی كۆنگرە بەهۆی ئەو كێشەو ئاریشە ناوخۆییانەوە، مەكتەبی سیاسی ‌و كۆمیتەی سەركردایەتی ناچاركرد بڕیارێك بدەن بۆ بەستنی پلینۆم كە ناونرا پلینۆمی سێیەم و رۆژانی 7 و 8ی كانوونی دووەمی ساڵی 2007 لە هۆڵی شەهید شیهاب لە قەڵاچوالان بەڕێوەچوو. ئەم پلینۆمە ئەگەرچی نەیتوانی هەموو كێشەكان چارەسەر بكات، بەڵام بەشێك لە كێشەكانی چارەسەركرد، ...

زیاتر »

كۆنگرەی یەكێتی لــــە دیدی یار و نەیارەوە

بەشی دووەم لە بەشی رابردووی ئەم بابەتەدا ئاماژەمان بە هۆكارەكانی دواكەوتنی دووەمین كۆنگرە لە وادەی یاسایی خۆی كرد ‌و هۆكارەكانمان بەوردیی شیكردەوە كە پێموابێ هیچ كام لەو هۆكارانە ئەوەنین كە نادیدە بگیرێن یان پشتیان تێبكرێت، چونكە نادیدەگرتنی هەریەك لەو هۆكارانە، دەرەنجامی پێچەوانەیان دەدایە دەرهاویشتەكانی كۆنگرە. لەم بەشەدا باس لە هۆكارەكانی دواكەوتنی سێیەمین كۆنگرە دەكەین كە نەك هیچیان لە هۆكارەكانی دواكەوتنی ...

زیاتر »

كۆنگرەی یەكێتی لە دیدی یار و نەیارەوە

بەشی یەكەم نە ئەندامی كۆنگرەم، نە لە پرۆسەی هەڵبژاردنی كۆنفرانسە محەلییەكانی یەكێتیدا كاندید بووم، نە لە كۆمیتەكان ‌و نە لەمەڵبەندەكان ‌و نە لە مەكتەبەكان ‌و نە لە هیچ ئۆرگانێكدا، بەڵام پێموایە وەك ئەندامێكی یەكێتی مافی قسەكردنم هەیە لەسەر كۆنگرە، بەتایبەتی كە لەوەتەی قسەو باس لەسەر كۆنگرەكەی یەكێتی دەكرێت، عەمرو زەید لەوبارەیەوە قسە دەكەن، یارو نەیار لە دیدگای خۆیانەوە راڤەو شرۆڤەو ...

زیاتر »

پەند وەرگرتن لە تەنگژە هەنووكەییەكان

ئەم دۆخەی ئێستا خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی تێكەوتووە، ئەگەر بۆ ئەوانەی شرۆڤەكاری سیاسین مایەی حەپەسان ‌و سەرسوڕمان بێت بەو پێیەی كە هەندێك لە رووداو و هاوپەیمانێتی ‌و دژبەریی و كاردانەوەكان ناچنە هیچ خانەیەكی زانستی سیاسییەوە، ئەوا بۆ كاراكتەرە سیاسییە دۆگماكان دەشێت پەندو عیبرەتیان لێ وەربگیرێت جا یان خۆیانی لێ بپارێزن ئەزموونە شكستخواردووەكان دووبارە نەكەنەوە، یاخود سوود لەو ئەزموونانە وەربگرن كە بە كەمترین ...

زیاتر »

بە قوربانیكردنی کەسە سەربازییەكان…

بە قوربانیكردنی کەسە سەربازییەكان لە هاوکێشە سیاسییەکاندا ئێستا هەریەك لە عیراق ‌و لوبنان ‌و جەزائیر دەكوڵێن، ئەو كوڵانەش بەرەنجامی زیاتر لە چەند ساڵێك رەخنە و سەرنج ‌و تێبینیی نووسەران ‌و رۆژنامەنووسان ‌و پەرلەمانتارانی هێزە ئۆپۆزسیۆن ‌و ناڕازییەكانە لە ئەمری واقیعی ئەو وڵاتانەو سەرەنجامی رق ‌و توڕەیی خەڵكی بەشمەینەتی ئەو وڵاتانەیە لە گەندەڵی سیاسی ‌و ئابووریی ‌و نەبوونی دادپەروەریی كۆمەڵایەتی و ...

زیاتر »

كۆنگره‌،گۆڤه‌ندی دیموكراسی

شه‌مه‌ندۆفێره‌كه‌ به‌ئاراسته‌ی به‌ستنی چواره‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی به‌ هه‌نگاوه‌ هه‌ره‌ گرنگه‌كه‌ی كه‌وته‌ جووڵه‌ ‌و ئه‌وه‌ی تێبینیش ده‌كرێت، ده‌ستپێكردنی جووڵه‌كه‌ و یه‌كه‌مین هه‌نگاو نه‌ك ته‌نها مایه‌ی خۆشحاڵییه‌ بۆ یه‌كێتییه‌كان، به‌ڵكو مایه‌ی هه‌ڵوێسته‌ی زۆرێك له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانیشه‌، به‌و پێیه‌ی ئاماده‌كاریی بۆ كۆنگره‌كه‌ له‌ ئان ‌و ساتێكی زۆر هه‌ستیاری حزبی ‌و كوردستانی و عیراقی ‌و ئیقلیمی ‌و بگره‌ جیهانیشدایه‌. له‌ڕووی حزبییه‌وه‌ هه‌نگاونان بۆ به‌ستنی ...

زیاتر »

راپه‌ڕینه‌ پایزه‌كه‌ی عیراق، به‌ره‌و به‌هار یان زستانێكی وه‌یشوومه‌؟

بزاوته‌ نوێیه‌كه‌ی شه‌قامی عیراق له‌ به‌غداو باشووری عیراق به‌ دروشمی چاكسازیی ‌و بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی ده‌ستیپێكرد، به‌ڵام پێده‌چێـت ئێستا گه‌یشتبێته‌ ئاستێكی مه‌ترسیدار نه‌ك ته‌نها بۆ حكومه‌تی عیراق، به‌ڵكو مه‌ترسیی لای به‌شێك له‌ سیاسییه‌كانی كوردستان ‌و چاودێرانی سیاسی ‌و به‌تایبه‌تیش وڵاتانی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندیی ئابووریی ‌و سیاسی له‌ عیراقدا و بگره‌ هه‌رێمی كوردستانیش وه‌ك به‌شێك له‌و عیراقه‌ دروستكردووه‌. به‌گوێره‌ی دروشمه‌كانی سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كه‌، داواكارییه‌كان ...

زیاتر »

با سیناریۆكەی عەفرین دووبارە نەبێتەوە

سەرەڕای مشتومڕ‌و لێدوان ‌و دژە لێدوانی نێوان بەرپرسانی ئەنقەرەو واشنتۆن سەبارەت بە هێرشكردنە سەر خۆرهەڵاتی فورات یان راستتر ئەو بەشەی رۆژئاوای كوردستان لەدوای جەنگی 59 رۆژەی عەفرین ‌و ئەو كاولكارییەی بەهۆی ئەو جەنگەوە روویدا، دواجار كۆشكی سپی ‌و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا گڵۆپی سەوزیان بۆ توركیا هەڵكرد و ئامادەیی خۆیان نیشاندا بۆ كشانەوە لەو ناوچانە. سیاسەتی خاڵە وسوو لە ناوەڕاستی نەوەدەكانی ...

زیاتر »

وەفدی هەرێم ‌و بەغدا بۆچی سەردانی یەكتریی دەكەن؟

(وەفدی هەرێم دەچێتە بەغدا)، (وەفدێكی حكومەتی فیدراڵ سەردانی هەرێم دەكات)، ئەم دوو مانشێتە لانیكەم لە ساڵی 2012-ەوە ئەگەر مانشێتێكی رۆژانەی رۆژنامەو سەردێڕی هەواڵ ‌و ژێرنووسی تەلەفزیۆن ‌و سایتەكان نەبێت، ئەوا ماوەی دوای ریفراندۆم ‌و لێكەوتەكانی لێ بترازێت، هەفتانە بووەتە مانشێت ‌و بگرە پێخۆری دەیان بەرنامەی شرۆڤەیی بووە لە كەناڵە ئاسمانییە كوردییەكان جا یان بە پۆزەتیڤ یان بە نێگەتیڤ هەڵسەنگاندنی بۆكراوە، ...

زیاتر »

كـــۆمسیــــــۆن ئامــادەیە، ئەی حزبەكان؟

لە دوا لێدوانی رۆژنامەوانیدا لەدوای بڕیارەكەی ئەنجومەنی نوێنەران، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی عیراق ئامادەیی كۆمسیۆنەكەیانی دەربڕی سەبارەت بە ئامادەكردنی تەدارەكی هەڵبژاردنی پارێزگاكان. ئەم لێدوان ‌و ئامادەییەی كۆمسیۆن دەكەینە كلیلی كردنەوەی چەند دەرگایەك لەسەر ئەو بابەتە تا لەڕێیەوە بچینە ناو ئەسڵی بابەتەكەوە، چونكە بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنێكی لەو جۆرە تەنها ئامادەگیی كۆمسیۆن بەس نییە، بەڵكو چەند بابەتێكی دیكەی پەیوەست بەو پرۆسەیە لەئارادان ...

زیاتر »