سەرەکی » وتار » شوان کەریم کابان (پەڕە 10)

شوان کەریم کابان

گۆرانییەكەی خاتوو ماریا و جنێودان و شكاندن لەم هەرێمەدا

پاش بڵاوبوونەوەی كلیپی گۆرانی-دڵەكەم-ی خاتوو ماریا، مامۆستایەكی ئاینی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، كۆمەڵێك قسەی سوك و ناشرینی بەو خاتوونە وت و خۆشبەختانە رووبەڕووی هەڵمەتێكی توندی ناڕەزایی بووەوە لە بەرامبەر ئەو قسانەی بە خاتوو ماریای وت. دیارە مامۆستای ناوبراو رەخنەی لە ئاواز و مۆسیقا و وشەكانی گۆرانیەكە نەگرتبوو، بەڵكو قسەی نەشیاوی لەسەر دەركەوتن و جلوبەرگ و سەمای نێو كلیپەكە كردبوو. لەراستیدا ...

زیاتر »

دەباشان تونێلەكە، تونێلەكە سیتەك، سیتەك قەڵاچوالان

گومانی تێدا نییە بەهۆی قەرەباڵغی شارباژێڕ و بوونی چەند ناحیە و قەزایەك و چەند سەیرانگەیەك و دەیان گوند و دێ و كۆمەڵێك چێشتخانە، تەنانەت لە زستانیش رێگەی دەباشان، تا قەڵاچوالان و لەوێشەوە بۆ شوێنەكانی تر، قەرەباڵغی لەسەرە، بە تایبەت، دەباشان قەڵاچوالان. لەو رێگەیەدا مرۆڤ چەند تێبینییەكی لا دروست دەبێ: یەكەم: وێڕای دەستخۆشی لە قەزا و ناحیەكانی ئەو سنوورە و لیوای ...

زیاتر »

روو لێره‌ و پشت له‌ولا!

ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێم – به‌ڕای خۆم – له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی پته‌و به‌رنامه‌یه‌كی درێژخایه‌ن و ستراتیژێكی روون په‌یدانه‌بوو، ته‌نها له‌سه‌ر ناڕه‌زایی كاتیی خه‌ڵك دروست بوو، نه‌یتوانی ئۆپۆزسیۆنێكی ته‌ندروست بێت و به‌شی هه‌ره‌ زۆری ئۆپۆزسیۆن، پاش چوار ساڵ له‌ ئه‌زموون، چوونه‌ حكومه‌تێكه‌وه‌ كه‌ ئه‌وان به‌ گه‌نده‌ڵ و دیكتاتۆر و جه‌رده‌ ناویان ده‌برد. به‌شێك له‌و كاره‌كته‌رانه‌ی ئۆپۆزسیۆن دروستی كردن، به‌ شێوه‌یه‌ك قسه‌یان ده‌كرد، ...

زیاتر »

بۆ وایە؟

هێندەی من سەرنجم داوە و ئاگادارم، هەر كاتێك دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێم باسیان لە باشبوونی خزمەتگوزارییەك یان دابینكردنی پێداویستییەكی رۆژانەی خەڵك كردبێ، چەند رۆژی دواتر مەسەلەكە بە پێچەوانەوە كەوتۆتەوە، یان بەهۆی كێشەی تەكنیكی یان گرفتێكی چاوەڕواننەكراو، یان بەهۆی نەبوونی دووربینی و بەرنامەسازییەوە. بە درێژایی ساڵانی رابردوو لەبەر فراوانبوونی شارەكان و قەزا و ناحیە و خواستی زۆر لەسەر كارەبا و زیادە مەسرەفی ...

زیاتر »

بۆ ناگیرێ؟

بۆ هه‌ر لایه‌ك ده‌ڕۆی، باس باسی كۆنگره‌یه‌، له‌هه‌ر شوێن و جێگایه‌ك، دوو سێ هه‌ڤاڵ، به‌هه‌ر بۆنه‌یه‌كه‌وه‌ بێت، یه‌كبگرن و یه‌كتر ببینن، باسی سه‌ره‌كییان، باسی كۆنگره‌یه‌. مه‌كته‌بی سیاسیی به‌ڕێز، سه‌ركردایه‌تی به‌ڕێز، به‌ڕێز مه‌ڵبه‌ند و مه‌كته‌ب و سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كان، له‌ كۆبوونه‌وه‌كانیاندا ته‌ئكید له‌سه‌ر به‌ستنی كۆنگره‌ ده‌كه‌نه‌وه‌. له‌ دیداری ره‌سمی و ناڕه‌سمی هه‌ڤاڵان له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی حزبدا، سووربوونی خۆیان له‌سه‌ر به‌ستنی كۆنگره‌ دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌. ...

زیاتر »

قسەیەك لەسەر رادیۆكانی لای خۆمان

لەپاش راپەڕینەوەو بە تایبەت لەم دە ساڵەی دواییدا، جگە لەڕادیۆكانی شۆڕش كە چەند دانەیەك بوون، دەیان رادیۆ لەسەر شەپۆلە جیاوازەكان دامەزراون و هەریەكەیان بەپێی دونیابینی خاوەنەكانیان چ حزب بن یان دامەزراوەو رێكخراو یان تاكەكەس، بەرنامەكانیان پێشكەش دەكەن و لە نێویشیاندا چەندین رادیۆی حزب و گروپە ئیسلامییەكان و ئاینییەكان هەیە. گومانی تێدا نییە، هەموو ئەوانە، هەم روویەكی ئازادی هەرێم دەردەخەن، هەم ...

زیاتر »

رێگه‌وبانه‌كانی هه‌رێم و چه‌ند راستییه‌ك

رێگه‌وبان پایه‌یه‌كی گرنگی ژێرخانی هه‌ر وڵاتێكه‌ و بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كیی پێشكه‌وتنی بواره‌كانی تری ژیانه‌ له‌ وڵاتدا. هه‌رێمی كوردستان به‌شێكی زۆری رێگه‌كانی به‌هۆی كۆنی و زۆر به‌كارهێنانیانه‌وه‌ گرفتی زۆریان هه‌بوو، جگه‌ له‌وه‌ی به‌شێك له‌و رێگه‌یانه‌ رێگه‌ی سه‌ربازی بوون و كاتی خۆی حكومه‌تی رووخاوی به‌عس به‌ مه‌به‌ستی په‌لامار و كاولكاریی و زوو ده‌ست گه‌یشتنی به‌ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه‌، یان له‌كاتی شه‌ڕی خۆیدا ...

زیاتر »

كورد و دۆسته‌كانی و شاخ

هه‌میشه‌، هه‌م كورد، هه‌م به‌شێك له‌ دۆسته‌كانی، یان ئه‌وانه‌ی لێره‌ و له‌وێ باسی كورد و شۆڕشه‌كه‌ی و نه‌هامه‌تییه‌كانیان كردووه‌ و وتویانه‌ كورد ته‌نها شاخه‌كان دۆستین. ئه‌م وته‌یه‌ تاكو راپه‌ڕینیش ده‌وترایه‌وه‌، پاشان وه‌ختێك هه‌م فه‌ره‌نسا، هه‌م به‌ریتانیا، هه‌م ئه‌مریكا و چه‌ندین وڵات و كه‌سایه‌تی جیهانیی تر، له‌سه‌ر كورد هاتنه‌ ده‌نگ، جا له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێ، وترا كورد دۆستی بۆ دروست بووه‌ ...

زیاتر »

مووچە و پەیوەندیی هەرێم و بەغدا

پاش 9 ی نیسانی 2003 و رووخانی رژێمی بەعس، كورد بە تایبەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەركردایەتی و نوێنەرایەتی ئەوانیش هەردوو بەڕێزان جەنابی سەرۆك مام جەلال و كاك مەسعود بارزانی، چوونە بەغدا و بە ئاگاداریی هاوپەیمانان كورد بڕیاریدا بەشداریی لە سەرلەنوێ رێكخستنەوەی عیراق و رۆڵی گەورە بگێڕێ لە ئایندەی عیراق و ببێتە بەشێكی زیندوو لە عیراقێكی ...

زیاتر »

سەفەرێك بۆ ماندووبوون

چەند ساڵێكە، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەرێی دەستەی گشتی گەشت و گوزاری سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار كۆششی زۆر دەكات هەرێم بخاتە نێو نەخشەی گەشت و گوزاری ناوچەكەوە بە تایبەت كە وڵاتانی دەوروبەری هەرێم لە رووی گەشتیاریەوە زۆر پێشكەوتوون و ساڵانە ژمارەیەكی ئێجگار زۆر گەشتیار سەردانی ئەو وڵاتانە دەكەن جگە لە سودە ئابووریەكەی، تا رادەیەك گەر كەمیش بێت، ...

زیاتر »