سەرەکی » وتار » گۆران فه‌تحی (پەڕە 2)

گۆران فه‌تحی

كۆنگرەی وڵاتانی دراوسێی عیراق چاوەڕوانی چی لێدەكرێت؟

بڕیارە كۆتایی ئەم مانگە كۆنگرەی وڵاتانی هاوسێی عیراق لە بەغدا ببەسترێـت، بە بەشداری چەندین وڵاتی دراوسێی، هەروەها چەند وڵاتێکی تری كاریگەری عەرەب و جیهان، بەمەبەستی تاوتوێكردنی كێشەكانی ناوچەكە، هەروەها هەوڵی لێكنزیكردنەوەی هەندێك وڵاتی عەرەبی و ناوچەیی و نەهێشتنی شەڕی سارد و ناكۆكی نێوانیان دەدرێت لە نموونەی سعودیە و ئێران، ئەمە چ جای هەوڵی رێكخستنی دیدارێك لەنێوان وەفدی ئەمریكا و ئێران ...

زیاتر »

ئاگرەكەی توركیا

ئاگر و سووتانی دارستانەكانی توركیا كە چەند رۆژێكە بەردەوامە، زیانی گەورەی بەو وڵاتە گەیاندووە لە رووی گیانی و هەروەها ئابووری و بەتایبەتیش كەرتی گەشتیاری، رەخنەی توندیش لە حكومەتی ئەو وڵاتە دەگیرێت بەهۆی خراپ مامەڵەكردنی لەگەڵ ئەو رووداوە و بە كەمتەرخەمیش تۆمەتبار دەكرێت. ئاگرەكانی ئەم دواییە كە حەوت هەرێمی ئەو وڵاتەی گرتۆتەوە كە ئەوانیش ئەنتاڵیا و ئەدەنە و قەیسەری و كۆتاهییە ...

زیاتر »

ئیسرائیل وەك چاودێر لە یەكێتیی ئەفریقا

ئیسرائیل چووە ناو یەكێتیی ئەفریقاوە بە سیفەتی چاودێر، ئەمەش هەنگاوێكی دیپلۆماسی تری ئەو وڵاتەیە، بەكرانەوە بەڕووی وڵاتانی عەرەبی و هەروەها كیشوەری ئەفریقا، كە تەلئەبیب بەسەركەوتن بۆ خۆی هەژماری دەكات، دوای چەندین دەیە لە شەڕی راستەوخۆ و سارد لەگەڵ بەشێكی زۆری وڵاتانی عەرەبی و وڵاتانی ئیسلامی. وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل پێنجشەممەی رابردوو رایگەیاند، ئیسرائیل بە سیفەتی چاودێر چووەتە نێو یەكێتی ئەفریقاوە، یائیر ...

زیاتر »

هۆكارەکانی داڕمانی لوبنان

لوبنان ئەو وڵاتە چكۆلەو جوانەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، كە پێشتر بە سویسرای خۆرهەڵات ناودەبرا، لەبەر دڵڕفێنی و جوانی سروشتەكەی، دوای چەند دەیەیەك لەكێشەو ململانێی سیاسیی، ئێستا روبەڕووی داڕووخانێكی تەواوی ئابوورییەكەی بۆتەوە، كە كاریگەری قورسی بەسەر حكومەت و هەروەها هاوڵاتیانی لوبنانییەوە بەجێهێشتووە، داڕووخانە ئابووری و داراییەكەی لوبنان بەهۆی چەند هۆكارێكەوەیە كە لێرەدا دەیخەینە ڕوو. ململانێی تایفی و شكستی كەرتی گەشتیاریی وەكو وتمان ...

زیاتر »

ئاگركەوتنەوەكەی (نەخۆشخانەی حسێن)

گۆران فەتحی ئاگركەوتنەوەی ئەم هەفتەیەی نەخۆشخانەی حسێن لەشاری ناسرییە کە تایبەتە بە كۆرۆنا، بەهەموو پێوەرێك كارەساتباربوو، لەبەر زۆریی ژمارەی قوربانیانی رووداوەكە، كە هیچ گومانی تێدا نییە، كەمتەرخەمی و گەندەڵی بەرپرسانی فەرمانگەی تەندروستی و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەكە و بەشێك لە فەرمانگەكانی تر هۆكاری ئەو كارەساتەن، كە نەك لەو پارێزگایە بەڵكو زوو زوو بەرۆكی عیراقییەكان دەگرێت، وەكو ئەوەی لەبنەڕەتدا لەژیانیكی كوڵەمەرگیدا نەژیابن تا ...

زیاتر »

داڕمانی كه‌رتی كاره‌با له ‌عیراق

داڕمانی كه‌رتی كاره‌با له ‌پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عیراق، لەم ماوەیە‌ی‌ دواییدا، بۆتە باسی گه‌رمی میدیاکانی عیراق و به‌شێك له میدیاکانی وڵاتانی عه‌ره‌بی. پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌، هۆكاری قه‌یرانی ئه‌مجاره‌ی كاره‌با له ‌عیراق نوێیە یان كه‌ڵه‌كه‌بووی ساڵانی رابردووه‌؟ ئه‌و قه‌یران و داڕمانه‌ به‌هۆی‌ گه‌نده‌ڵییەوەیە له‌و كه‌رته‌دا یاخود كاری تیرۆریستی و تێكده‌رانه‌ یان هۆكاری تری هەیە؟ بۆچی وا به‌خێرایی و به‌زه‌قی له‌م ...

زیاتر »

له ‌چاوه‌ڕوانی شه‌ڕێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌دا

بوردومانی به‌رده‌وامی دژ به‌یه‌كی سوپای ئه‌مریكا و هەندێ گروپی حه‌شدی شه‌عبی له‌عیراق و سوریا، ره‌نگه‌ دواجار به‌شه‌ڕێكی قورس كۆتایی پێ بهێنرێت كه‌ ئه‌وه‌ش دره‌نگ و زوو كه‌وتووه‌، به‌هۆی‌ ململانێی توندی نێوان ئه‌و گروپه‌ چه‌كدارانه‌ و هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه‌دا. له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا جارێكی تر، ی سوپای ئه‌مریكا و فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی چه‌ند پێگه‌ و شوێنێكی حه‌شدی شه‌عبییان بۆردومان كرد، له‌هه‌ریه‌ك له‌ عیراق ...

زیاتر »

ئیسرائیل باڵیۆزخانه‌ی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له ‌ئیمارات…

ئیسرائیل باڵیۆزخانه‌ی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له ‌ئیمارات ده‌كاته‌وه‌ وادیاره‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیسرائیل تا دێت به‌ره‌وپێش ده‌چێت، له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌تایبه‌تی وڵاتانی كه‌نداو كه‌ له‌ساڵی پاره‌وه‌ به‌سته‌ڵه‌كی نێوانیان شكاو، چه‌ندین وڵاتی عه‌ره‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیلدا ئاسایی كرده‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا دێت كه‌ چه‌ندین وڵات په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئیسرائیلدا هه‌یه‌ له ‌نموونه‌ی‌ میسر و مەغریب و چه‌ند وڵاتی تریش کە كار بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا ...

زیاتر »

بەراوردێك لە نێوان سوپای میسر و ئەسیوپیادا

كێشەی بەنداوی نەهزە لە نێوان میسر و ئەسیوپیا، چەندین ساڵە بەردەوامە، لەسایەی سووربوونی ئەسیوپیا لەسەر بەردەوامیدان بە كارەكانی لەو بەنداوەدا كە زیان بە پشكی میسر دەگەیەنێت لە رووباری نیل دا، كە ئەوەش وایكردووە عەبدولفەتاح سیسی چەندین جار ئاماژە بۆ تۆڵەكردنەوە لە ئەسیوپیا بكا، لەبەرامبەریشدا ئابی ئەحمەدی سەرۆك وەزیرانی ئەسیوپیا دەڵێت ئەگەر وڵاتەكەی ناچار بەشەڕ بكرێت، ئەوا دەتوانێت ملیۆنان كەس بۆ ...

زیاتر »

سه‌رۆكی نوێی وڵات موحافیزكار یان ریفۆرمخواز ده‌بێت‌؟

  بڕیاره‌ هاووڵاتیانی ئێران له‌ 18 ئه‌م مانگه‌دا بچنه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی نوێ بۆ وڵاته‌كه‌یان، كه‌ جێگه‌ی‌ حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆكی ئێستای ئه‌و وڵاته‌ بگرێته‌وه‌. هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مجاره‌ له‌ سایه‌ی‌ بارودۆخێكی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی ناهه‌مواردا ده‌كرێت، كه‌ سزا ئابووریه‌كان و په‌تای كۆرۆناش قورستری كردووه‌. بوونی كاندیدێكی موحافیزكاریش به‌سه‌رۆكی ئێران له‌ئێستاوه‌ ئه‌گه‌رێكی زۆری هه‌یه‌، به‌تایبه‌ت كه‌ كاندیدی به‌هێزیان هه‌یه‌ و ...

زیاتر »