سەرەکی » هەواڵ (پەڕە 192)

هەواڵ

گەندەڵی دەردێکی کوشندەیە

لەدووتووێی چەندین لاپەڕەدا کتێبی (گەندەڵی دەردێکی کوشندەیە) چاپ و بڵاوکرایەوەو کەوتە بەردەستی خوێنەرانی. کتێبەکە نووسینی (عبدالهادی عباس)و وەرگێڕانی (مەحمود قەرەداغی)یە، لەزنجیرە بڵاوکراوەکانی بەشی راگەیاندن و رووناکبیریی مەڵبەندی 1ی ریکخستنی سلێمانی (ی. ن. ک)ە. لەپێشەکی کتێبەکەدا هاتووە: یەکێ لەو دەردو دیاردە زەق و ئاشکرایانەی ئەمڕۆ لەدنیای سەرمایەداریی و بلۆکی سۆشیالیستی جاران و بگرە لەوڵاتانی جیهانی سێهەم و تازە رزگاربووشدا سەرنج ئەدرێت ...

زیاتر »

داهاتی پەیکەری دڵ دەبەخشرێتە منداڵانی رۆژئاوا

كۆمپانیای میترۆنۆم پڕۆده‌كشن بڕیاریداوه‌ داهاتی نمایشی فیلمی سینه‌مایی په‌یكه‌ری دڵ له‌وڵاتانی ئه‌وروپا پێشكه‌شی منداڵانی بێلانه‌ی رۆژئاوای كوردستان بكات. باهۆز نه‌سره‌دین، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای میترۆنۆم پڕۆده‌كشن رایگه‌یاندووە: بڕیاره‌ سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو فیلمی په‌یكه‌ری دڵ له‌وڵاتانی ده‌ره‌وه‌و یه‌كه‌م شوێنیش له‌سوید نمایشبكرێت، كۆمپانیاكه‌یان بڕیاریداوه‌ داهاتی ئه‌و فیلمه‌ له‌وڵاتانی ئه‌وروپا پێشكه‌شی منداڵانی رۆژئاوای كوردستان بكات كه‌ به‌هۆی هێرشی توركیاوه‌ ئاواره‌بوون. فیلمی په‌یكه‌ری دڵ له‌نووسینی عه‌بدولغه‌فار ...

زیاتر »

قوباد تاڵەبانی: دیسان غەدر لە كورد دەكرێت

كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: پێویستە لەشكركێشییەكانی سەر رۆژئاوا رابگیرێ و چیتر ژن و منداڵ و خەڵكی سڤیل نەكرێنە قوربانی. یەكێتی، كار بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخەكە دەكات دوێنێ كۆسرەت رەسوڵ عەلی سەردانی مەڵبەندی چەمچەماڵی كرد و لە كۆبوونەوەیەكدا ئاماژەی بەوەدا «بۆ ئێمەی كورد زۆر قورسە كە دەبینین هاوپەیمانەكانمان پشت دەكەنە دۆستەكانی خۆیان و خەریكە ناوچەكە دەسپێرن ...

زیاتر »

یەكێتیی ئەوروپا فرۆشتنی چەك بە توركیا رادەگرێت

وەزیرانی دەرەوەی یەكێتیی ئەوروپا كۆبوونەوە و رێكەوتن فرۆشتنی چەك بە توركیا رابگرن. ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە «وەكو سزایەك لە بەرامبەر هێرشەكانی توركیا بۆ سەر رۆژئاڤای كوردستان، سەرجەم وڵاتانی ئەندام لە یەكێتیی ئەوروپا لە كۆبوونەوەی دوێنێی وەزیرانی دەرەوەی یەكێتیی ئەوروپادا، رێكەوتن فرۆشتنی چەك بە توركیا رابگرن». بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری رۆژئاڤا و سوریا رێكەوتن لەلایەكی دیكەوە، بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری رۆژئاڤای كوردستان و باكووری سوریا، رایگەیاند: ...

زیاتر »

كاركردنی پێویست و بەپەلە لەسەر یاساكانی چاكسازیی

دوێنێ، لەسەر بانگهێشتی د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، لەكۆبوونەوەیەكدا بەئامادەبوونی عادل عەبدولمەهدی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران‌و محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران‌و دادوەر فایەق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی، تاوتوێی دواپێشهاتە سیاسی‌و ئەمنییەكان كرا‌و سەبارەت بەچەند پرسێكیش چەند بڕیارێكی پێویست دران. لەكۆبوونەوەكەدا، تیشك خرایەسەر لێكۆڵینەوەكانی تایبەت بەتوندوتیژی‌و بەكارهێنانی هێزو دەستدرێژی كردنەسەر كەناڵەكانی راگەیاندن‌و جەختكرایەوە كە پێویستە لیژنەكانی لێكۆڵینەوە پیشەییانەو سەربەخۆ ئەركەكانی راپەڕێنێت و ...

زیاتر »

پێویستە لەشكركێشییەكانی سەر رۆژئاوا رابگیرێ‌ و چیتر ژن‌و منداڵ‌ و خەڵكی سڤیل نەكرێنە قوربانی

دوێنێ، كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتیی (ی.ن.ك) بەهاوڕێیەتی رەفعەت عەبدوڵڵاو ئاسۆ مامەند ئەندامانی مەكتەبی سیاسی، لەچەمچەماڵ سەردانی مەڵبەندی رێكخستنی چەمچەماڵی كردو لەلایەن لێپرسراوی مەڵبەندو ستافی مەڵبەندەوە پێشوازیی لێكرا. لەكۆبوونەوەیەكدا، جێگری سكرتێری گشتی، سوپاسی ئەو پێشوازییە گەرمەی كادیرانی سنوورەكەی كردو باسی لەگرنگیی رۆڵ‌و پێگەی خەڵكی تێكۆشەری چەمچەماڵ كرد لەشۆڕشەكانی كوردو خزمەتكردن‌و بەشدارییانی لەڕیزەكانی یەكێتیدا، بەرزنرخاند. لەبەشێكی تری وتەكانیدا، جێگری سكرتێری ...

زیاتر »

قوباد تاڵەبانی: دیسان كورد غەدری لێدەكرێت

قوباد تاڵەبانی، سەبارەت بەدۆخی كورد لەڕۆژئاوای كوردستان رایدەگەیەنێت: «دیسان كورد غەدری لێدەكرێت‌و كوردانی رۆژئاوا ماڵ‌و حاڵی خۆیان جێدەهێڵن». وتیشی: بڕیارەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەبارەی كشانەوەی هێزەكانی وڵاتەكەی لە سوریا، بۆتە هۆی ماڵوێرانی‌و ئاوارەبوون‌و كوشتنی هاووڵاتیانی سڤیل. قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەوتەیەكدا لەمیانی بەڕێوەچوونی كۆنفرانسی (هەرێمی كوردستان و ئەمریكا: هاوبەشیكردن بۆ ئاشتی و سەقامگیری) لەهەولێر، كە كونسوڵی ...

زیاتر »

وەزیری پێشمەرگە: ئەم سەنتەرە هەنگاوێكە لە چوارچێوەی بەرنامەی چاكسازیی وەزارەتی پێشمەرگەدا

دوێنێ، بەئامادەبوونی شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەو كونسوڵی ئەمریكا، بەریتانیا، ئەڵمانیاو جێگری كونسوڵی هۆڵەنداو ژمارەیەك لەئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگەو هێزەكانی هاوپەیمانان، رێوڕەسمی كردنەوەی (سەنتەری زمان بۆ پێشمەرگە) لەبەڕێوەبەرایەتی چاكسازیی وەزارەت لەهەولێر، بەڕێوەچوو. لەڕێوڕەسمەكەدا، وەزیری پێشمەرگە، رایگەیاند: كردنەوەی سەنتەرەكە، بەهاوكاریی ئەمریكاو ئەڵمانیاو بەریتانیاو هۆڵەندا، هەنگاوێكە لەچوارچێوەی بەرنامەی چاكسازیی وەزارەتی پێشمەرگەداو هیوادارین پەرەی زیاتری پێبدرێت، وتیشی: فێربوونی زمانەكان، وادەكات ئاڵوگۆڕی گفتوگۆكان‌و مەشق‌و راهێنانەكان لەگەڵ ...

زیاتر »

ماستەرنامەیەک دەربارەی دیالێکتی بوون و نەبوون لە شیعری نالی دا

دیالێکتی بوون و نەبوون لەشیعری نالی-دا ناونیشانی نامەی ماستەری خوێندکاری خوێندنی باڵا (تریفە محەمەد ئەحمەد) بوو کە بەمەبەستی بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر پێشکەشی کۆلێژی زمان بەشی کوردی کرد. لیژنەی گفتوگۆکە پێکهاتبوون لە (د. عەبدولقادر حەمە ئەمین- سەرۆکی لیژنە) و (د. حەمە نوری عومەر کاکی- ئەندام) و (د. جەلال ئەنوەر سەعید- ئەندام) و د. محەمەد ئەحمەد سەعید- ئەندام و سەرپەرشتیار)، پاش گفتوگۆیەکی ...

زیاتر »

پەرلەمان دۆخی رۆژئاڤا تاوتوێ دەكات

بڕیارە سبەینێ سێشەممە 15/10/2019، پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە و بارودۆخی رۆژئاڤا تاوتوێ بكات. د.ڕێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بانگهێشتی گشت ئەندامانی پەرلەمان دەكات بۆ ئامادەبوون لە دانیشتنی ئاسایی پەرلەمانی كوردستان لە سەعات 11ی پێشنیوەڕۆی سێشەممە 15/10/2019. بەپێی راگەیەنراوێكی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستانیش بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكە بریتییە لە «خستنەڕووی دید و روانگەی فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان لەسەر بارودۆخی ئێستای رۆژئاوای كوردستان».  92 جار بینراوە

زیاتر »