سەرەکی » هەواڵ (پەڕە 231)

هەواڵ

عەدنان موفتی:UN رۆڵ ببینێت لە چارەسەری کێشەکاندا

تەئكیدكردنەوە لە پێویستیی بەردەوامبوونی گفتوگۆی نێوان بەغدا و هەرێمی كوردستان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، بەردەوامە. دوێنێ مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی لەمیانی پێشوازییكردن لە كونسوڵی گشتیی فەرەنسا، لە بارەی پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و هەرێمەوە رایگەیاند: ئامادەین بۆ گفتوگۆ، لە گفتوگۆشدا ئامادەین بۆ چارەسەر، وتیشی: لامان گرنگە بە زوویی وەفدی هەرێم سەردانی بەغدا بكات. كونسوڵی فەرەنساش رایگەیاند: فەرەنسا بە گرنگی دەبینێت كە ...

زیاتر »

كێشەكان كۆتاییان پێدێت

دوێنێ، د.فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆمار، لەبەغدا پێشوازییكرد لە دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەعیراق‌و لەدیدارێكدا بارودۆخی ئەمڕۆ بەتایبەت كێشەكانی نێوان هەولێرو بەغدایان تاوتوێكرد. سەرۆك مەعسوم؛ هەوڵە بەردەوامەكانی خۆی دووپاتكردەوە بۆ دیالۆگێكی بنیاتنەر لەنێوان وڵاتانی ناوچەكەو نێوان عیراقییەكانیشدا بەمەبەستی گەڵاڵەكردنی چارەسەری واقیعی‌و ستراتیژیی، كە ببێتە فاكتەری رەواندنەوەی گرژییەكان‌و گەڕاندنەوەی ئاوارەكان‌و ئاوەدانكردنەوەو بەدەستهێنانی پشتیوانیی نێودەوڵەتی. لای خۆیشییەوە باڵیۆز سیلیمان؛ جەختیكردەوە كە ...

زیاتر »

مەلا بەختیار: چاودێریی دانوستانەکانمان بکەن

بەمەبەستی روونكردنەوەی ئامانجی بانگهێشتكردنی وەفدی حكومەتی هەرێم بۆ فەرەنسا‌و تاوتوێكردنی دۆخی كوردستان‌و عیراق، دوێنێ كونسوڵی گشتیی فەرەنسا لەهەرێمی كوردستان، سەردانی مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی (ی.ن.ك)ی كرد. لەسەرەتا دیدارەكەدا، دۆمینێك ماس؛ رایگەیاند: فەرەنسا بەگرنگی دەبینێت هەرێمی كوردستان لەبەر رۆشنایی دەستوور، كێشەكانی لەگەڵ حكومەتی بەغدا چارەسەربكات‌و بۆ ئەوەش وەفدی كوردی بەزوویی سەردانی بەغدا بكات. لەبەرامبەریشدا مەلا بەختیار؛ ئاماژەی بەوەكرد ...

زیاتر »

عەدنان موفتی: رۆڵ ببینن لە چارەسەری كێشەكاندا

عەدنان موفتی ‌و یان كۆبیش، لەدیدارێكدا تاوتوێی بارودۆخی كوردستان‌و عیراق‌و پەیوەندییەكانی هەرێم‌و بەغدایان، كرد. لەدیدارەكەدا، عەدنان موفتی ئەندامی مەكتەبی سیاسیی (ی.ن.ك)، ئاماژەیكرد بەڕووداوەكانی كەركوك‌و دووزخورماتوو و ناوچەكانی تری كوردستان‌و پێشێلكارییەكانی هێزە عیراقییەكان‌و حەشدی شەعبی، بەتایبەت ئەو تاوانە دڵتەزێنانەی لەدووزخورماتوو روویانداوە، كە پێویستە ئیدانەبكرێن، هەروەها هەڵوەستەشی كرد لەسەر ئەو هەوڵانەی لەئارادان بۆ دەستپێكردنی دیالۆگ لەنێوان هەرێم‌و عیراقدا، لەوڕووەشەوە داوایكرد نەتەوە یەكگرتووەكان ...

زیاتر »

״كوردستانییه‌كان״ ناڕه‌زاییه‌كان ده‌گه‌یه‌ننه‌ سه‌رۆك وه‌زیران

ئه‌ندامێكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند: به‌هۆی ته‌واونه‌بوونی‌ رێژه‌ی یاسایی په‌رله‌مانتارانه‌وه‌، دوێنێ جارێكی دیكه‌ دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی‌ پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی ساڵی 2018، دواخرا، «به‌هۆی ناڕه‌زایی پێكهاته‌كانه‌وه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت پڕۆژه‌كه‌ بگه‌ڕێنرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت». كورد و سوننه‌ و به‌شێك له‌ شیعه‌كان ناڕازین په‌رله‌مانتار عه‌بدولقادر محه‌مه‌د ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌ كوردستانی‌ نوێ-ی راگه‌یاند: هه‌رچه‌نده‌ بڕیاربوو دوێنێ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ...

زیاتر »

وردبینیكردنی تۆماری فەرمانبەرانی هەرێم لە لایەن بەغداوە دەستیپێكردووە

دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ وەفدی هەرێمی كوردستان، ئیمانوئیل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا پەیوەندی بە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە دەكات و وتەبێژی نوسینگەی عەبادیش دەڵێت، وردبینیكردنی تۆماری فەرمانبەرانی هەرێم لە لایەن بەغداوە دەستیپێكردوە. لە ڕاگەیەندراوێكدا نوسینگەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، حەیدەر عەبادی لە لایەن ئیمانۆئیل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنساوە بە تەلەفۆن پەیوەندی پێوە كراوە. سەرۆكی فەرەنسا جەختیكردووەتەوە لە جێگیری هەڵوێستی وڵاتەكەی ...

زیاتر »

مه‌لا به‌ختیار: كۆنگره‌یه‌كی ته‌ندروست

دوێنێ له‌سلێمانی له‌مه‌كته‌بی سیاسی، مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی (ی.ن.ك)، پێشوازی له‌ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی دێرینی ده‌ڤه‌ری رانیه‌ كرد. له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌دا، پاش ئاماژه‌كردن به‌بارودۆخی كوردستان‌و ناوچه‌كه‌، مه‌لا به‌ختیار رایگه‌یاند: پێویسته‌ هه‌موو تێكۆشه‌رانی یه‌كێتی، پێكه‌وه‌ درێژه‌ به‌خه‌بات بده‌ین، چونكه‌ تائێستا ئامانجی به‌دینه‌هاتووی گه‌لی كورد ماوه‌ كه‌ به‌دیانبهێنین. وتیشی: په‌یڕه‌وكردنی رێبازه‌كه‌ی مام جه‌لال؛ ئه‌ركێكی مێژووییه‌، هێشتا به‌شێكی به‌دیهاتووه‌. راشیگه‌یاند: رێبازی مام جه‌لال، ...

زیاتر »

چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا به‌ ده‌ستوور

باڵیۆزی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌عیراق، دوای دانانی تاجه‌گوڵینه‌ی رێزو وه‌فا له‌سه‌ر ئارامگه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال، له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د؛ رایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی؛ هانی هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌دات بۆ پشتیوانیكردن له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. دوێنێ له‌سلێمانی، هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی (ی.ن.ك) پێشوازیكرد له‌ دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌عیراق‌و كێن گرۆس كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له‌هه‌رێمی كوردستان‌و وه‌فدێكی هاوڕێیان‌و تاوتوێی بارودۆخی سیاسی‌و ...

زیاتر »

قۆناغێكی نوێیه‌

سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا: كوردستانێكی به‌هێز و یه‌كده‌نگ سه‌رۆك كۆمار: دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌ی گونجاو ئیمانۆیل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا پشتیوانیی خۆی بۆ مافه‌كانی گه‌لی كوردستان دووپاتكرده‌وه‌ و راشیگه‌یاند: كوردستانێكی به‌هێز و یه‌كده‌نگ له‌ عیراقێكی به‌هێزدا ده‌بێته‌ هۆی به‌دیهێنانی سه‌قامگیریی له‌ ناوچه‌كه‌دا، هه‌روه‌ك جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 به‌ پێویست ده‌زانێت. ماكرۆن: ماده‌ی 140 جێبه‌جێبكرێت دوێنێ ئیمانۆیل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له‌ كۆشكی ئه‌لیزێ له‌ پاریس پێشوازیی له‌ ...

زیاتر »

سه‌رۆك كۆمار‌ و فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان پڕۆژەی بودجه‌یان تاوتوێكرد

دوێنێ 2/12/2017، د. فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌ به‌غدا، پێشوازییكرد له‌ ژماره‌یه‌ك سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران‌و نوێنه‌ره‌كانیان له‌ ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان. دیداره‌كه‌ پڕۆژه‌ی بودجه‌ی فیدراڵی بۆ ساڵی 2018 ی تیادا تاوتوێكرا، كه‌ ئێستا له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌‌و ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ش باسكران كه‌ له‌ حاڵه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌شی هه‌رێمی كوردستان له‌ بودجه‌كه‌دا دروست ده‌بن. سه‌رۆك كۆمار له‌دیداره‌كه‌دا گرنگیی به‌رده‌وامبوونی ...

زیاتر »