سەرەکی » هەواڵ (پەڕە 241)

هەواڵ

ئەمریكا: ئامادەین بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئێران

مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند: ئەمریكا ئامادەیە بەبێ هیچ مەرجێكی پێشوەخت، لەگەڵ ئێران گفتوگۆ بكات. وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا كە ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردۆتەوە، راشیگەیاند: ئێمە ئامادەین بۆ دەستپێكردنی گفتوگۆ لەگەڵ ئێران بەبێ هیچ مەرجێكی پێشوەخت، «ئامادەین لەگەڵ ئێران لەسەر مێزێك دانیشتن بكەین، بەڵام پێویستە ببینین ئێران وەك وڵاتێكی ئاسایی رەفتار دەكات». لە دوو رۆژی رابردووشدا ئاژانسەكانی هەواڵ ...

زیاتر »

سەرۆك كۆمار: پاراستنی سەروەریی نیشتمانی

دوێنێ، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، لەمیانی پێشوازی لەباڵیۆزانی بەریتانیاو ئەڵمانیاو فەرەنسا، دیدی عیراقی بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكانی ناوچەكەو دۆزینەوەی رێگاچارەی یەكجارەكی دووپاتكردەوە، كە بریتییە لەپێویستیی رەچاوكردنی دیالۆگی جددی لایەنە پەیوەندیدارەكان، هەروەها ئاماژەی بەوەكرد كە عیراق نابێتە لایەنگیری هیچ لایەك‌و هەوڵەكانیش لەڕێگای كەناڵە دیپلۆماسیەكانەوە چڕدەكاتەوە بۆ گەیشتن بەچارەسەری سیاسی‌و چەسپاندنی ئاشتی لەناوچەكەدا. بەرژەوەندیی باڵای وڵات هەر لەدیدارەكەدا سەرۆك كۆمار هەڵوێستی عیراقی روونكردەوە ...

زیاتر »

سەرۆك كۆمار: یەكێتی، پڕۆژەی هەستانەوە و گۆڕانكاری بەرهەمهێنا

بروسكەی سەرۆك كۆماری عیراق بە بۆنەی 44 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە لە یادی 44 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆزبایی گەرمی خۆم پێشكەش بە بنەماڵەی شەهیدان‌و پێشمەرگە دێرینەكان‌و كەمئەندامان‌و تەواوی ئەندام‌و لایەنگرانی یەكێتی، ئەو هێزە تێكۆشەر‌و رێچكەشكێنەی خەبات‌و تێكۆشان دەكەم كە لە سەردەمێكی تاریكدا بەگژ زوڵم‌و دیكتاتۆریەتدا چووەوە‌و لە بێئومێدی؛ نەك هەر ئومێد، بگرە پڕۆژەی هەستانەوەو گۆڕانكاری بەرهەمهێنا. شوێندەستی ...

زیاتر »

سوورتردەبین لەسەر خەباتمان ‌و كەركوك بەشێكی گرنگی جەستەی یەكێتی دەبێت

پەیامی بافڵ تاڵەبانی بۆ یادی 44 ساڵەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان‌و ئەنفالكراوان، زیندانیانی سیاسی‌و پێشمەرگە دێرینەكان كادیرە تێكۆشەرە دێرینەكان‌و كادیرو ئەندامان‌و لایەنگران پێشمەرگەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، دۆستانی یەكێتی لەساڵیادی دامەزراندنی یەكێتییەكەتاندا گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەكەم. ئەمڕۆ بۆ ئێمەی یەكێتییەكان رۆژێكی مێژووییە، رۆژی بەزیندووهێشتنەوەی چل‌وچوار ساڵ خەباتی رێكخستن‌و زیندان‌و شار‌و شاخ‌و قوربانیدان‌و خوێنبەخشینە، رۆژی بەردەوامیی خەبات‌و جۆشدانەوەی گیانی یەكێتیبوون‌و تەواوكردنی ...

زیاتر »

كوردستان سەرتاسەر یادە مەزنەكە دەكاتەوە

كۆسرەت رەسوڵ: ئێمە پێمان باشە كۆنگرەیەكی تەندروست ببەسترێت مەلا بەختیار: بەستنی كۆنگرە عومەر فەتاح: بەستنی كۆنگرە پێویستە كوردستان سەرتاسەر یادی 44 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و هەڵگیرساندنی شۆڕشی نوێ دەكاتەوە. لەم یادەشدا هەڤاڵانی یەكێتی تەئكید لە بەستنی كۆنگرە دەكەنەوە. كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە هاوڕێیەتیی ژمارەیەك لە هەڤاڵانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی، سەردانی ئارامگەی ...

زیاتر »

لە كۆبوونەوەم لەگەڵ كاك مەسعود باسی هیچ ناوێك نەكراوە و رێكەوتنی لەسەر نەكراوە

دوێنێ لە ٤٤ ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی، بە یاوەری ژمارەیەك لە هەڤاڵانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی، سەردانی ئارامگەی جەنابی مام جەلال-ی كرد و تاجەگوڵینەی لەسەر دانا. ‎ لەمیانی سەردانەكەیدا و بۆ میدیاكان، كۆسرەت رەسوڵ عەلی وتەیەكی پێشكەش كرد، ئەمە دەقەكەیەتی: بۆ یەكێتییەكان یەكڕیزیی ناوماڵی كوردی و یەكڕیزیی ناو یەكێتی وەفایە بۆ مام جەلال ...

زیاتر »

پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

بەڕێزان/ لە مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە بۆنەی (44)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و ئەندام و لایەنگرانتان دەكەین، هیوادارین لە خەبات و خزمەت بەردەوام بن لەپێناوی بەدیهێنانی مافە رەواكانی گەلەكەمان. هەرێمی كوردستان و عیراق و ناوچەكە بە گشتی لە هەلومەرجێكی هەستیار و پڕ گۆڕانكاریدایە، بۆیە ئەركی سەرجەم هێز و لایەنە نیشتمانپەروەرەكانە شان ...

زیاتر »

قوباد تاڵەبانی: باشترین رێگە بۆ خۆنوێكردنەوە بەستنی كۆنگرەیە

قوباد تاڵەبانی، لە ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستاندا پەیامێكی بڵاوكردەوە، ئەمە دەقەكەیەتی: هەڤاڵان سڵاوتان لێ بێت بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و پێشمەرگە دێرینەكان و كادیرە تێكۆشەرە دێرینەكان و كادیر و ئەندامان و لایەنگران و پێشمەرگەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەكەم. شاراوە نییە كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان حزبێكە ...

زیاتر »

پەیامی پیرۆزبایی خاتوو گەلاوێژ

لە یادێكی پیرۆز و گەورەدا، خۆم بە خۆشحاڵ و شادمان دەزانم پیرۆزبایی لە كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و رابەر و خۆشەویستمان جەنابی سەرۆك مام جەلال و تەواوی ئەندامان و لایەنگرانی (ی.ن.ك) بكەم. هیوادارین ئەم یادە مەزنە دووپاتكردنەوەی رێبازە چەسپاو و جێگرەكەی سەرۆك مام جەلال بێت، كە ئەم حزبەی لەسەر دامەزراوە و درێژەپێدەری بەرنامە و قوربانیدان و خزمەتگوزاریی كۆمەڵانی ...

زیاتر »

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: پێویستە هەمووان داوای نوێبوونەوەی یەكێتی بكەین

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە یادی 44 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا لەسەر مەزاری سەرۆك مام جەلال، مۆمی تەمەنی یەكێتی داگیرساند و لە لێدوانێكیشیدا جەختی لە گرنگیی بەستنی كۆنگرە كردەوە. خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە لێدوانێكدا پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی یەكێتی لە كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و سەرجەم كادر و ئەندامانی یەكێتی كرد و رایگەیاند: یەكێتی هەمیشە حزبی جەماوەر بووە ...

زیاتر »