سەرەکی » هەواڵ (پەڕە 50)

هەواڵ

فراکسیۆنی سەوز سەردانی ناوچەی کانیەڕەشی کرد

فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان، سەردانی مەڕدار و کۆچەرییەکانی کوێستانی (کانیەڕەش)ی کرد لە ناوچەی باڵەکایەتی. سەردانەکە بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون بوو لە ژیان و گوزەرانی کۆچەرییەکانی ئەو کوێستانە.  668 جار بینراوە

زیاتر »

پرۆگرام و په‌یڕه‌وى ناوخۆى یه‌کێتى بڵاوده‌کرێته‌وه‌

پرۆگرام و په‌یڕه‌وى ناوخۆى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان، په‌سه‌ندکراوى چواره‌مین کۆنگره‌، له‌لایه‌ن مه‌کته‌بی گه‌شه‌پێدانی بیر و هۆشیاری-یەوە له‌ چوارچێوه‌ی نامیلکه‌یه‌کدا به‌ تیراژی 3000 دانه‌ چاپکراوه‌ و به‌م نزیکانه‌ بڵاوده‌کرێته‌وه‌. تابان شێخ عه‌بدوڵڵا گه‌رمیانى بڕیارده‌رى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تیى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان له‌ لێدوانێکى تایبه‌تدا بۆ کوردستانى نوێ، رایگه‌یاند: پرۆگرام و په‌یڕه‌وى ناوخۆ که‌ په‌سه‌ندکراوى چواره‌مین کۆنگره‌یه‌، پرۆگرام و په‌یڕه‌وێکى نوێ و چڕوپڕه‌ و ...

زیاتر »

حکومه‌تی عیراق: تورکیا به‌زووترین کات بۆردومانه‌کان رابگرێت

حکومه‌تى عیراق به‌یاننامه‌یه‌کى له‌باره‌ى بۆردومانکردنى ناوچه‌ سنوورییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان له‌لایه‌ن تورکیاوه‌ بڵاوکرده‌وه‌و تێیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌ “هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانى تورکیا چه‌ندجارێکه‌ ده‌ستدرێژییه‌کانیان بۆ سه‌ر خاکى عیراق دووباره‌ ده‌که‌نه‌وه‌”، ته‌ئکیدیشیکردۆته‌وه‌ “به‌هه‌موو جۆرێک ئه‌و هێرشانه‌ى تورکیا ره‌تده‌که‌نه‌وه‌ و به‌توندیش ئیدانه‌ى ده‌که‌ن”. حکومه‌تى عیراق له‌ به‌یاننامه‌که‌دا که‌ ئاژانسه‌کانی هه‌واڵ بڵاویانکردۆته‌وه‌، داواشیکردووه‌: تورکیا به‌زووترین کات بۆردومان و ده‌ستدرێژییه‌کانى بۆسه‌ر خاکى عیراق رابگرێت، ده‌شڵێت: ئه‌و بۆردومانانه‌ کاریگه‌رى ...

زیاتر »

سەرەخۆشی

بەرێزان / بنەماڵەی شێخ محەممەد شێخ عەبدولکەریم کەسنەزانی مورید و شوێنکەوتوانی تەریقەتی قادرى كەسنەزانی لە كوردستان و عێراق و جیهان به‌داخ و پەژارەیەکی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو شێخ (محەممەد شێخ عەبدولکەریم) رابەری تەریقەتی قادرى كەسنەزانی مان بیست. جەنابی شێخ محەممەد کەسایەتییەکی ئاینی و کۆمەڵایەتی ناسراوی کوردستان و عێراق جیھان بوو، کۆچی دوایی خەسارەتێکی گەورەیە. به‌م بۆنه‌ خه‌مباره‌وه‌ پرسه‌ و ...

زیاتر »

‎كۆسرەت رەسوڵ پرسەنامەیەك ئاراستەی شێخانی تەریقەتی قادری و خانەوادەی شێخ محەمەد كەسنەزانی دەكات

‎بەڕێزان: شێخانی تەریقەتی قادری و خزمانی كەسنەزانی ‎خانەوادەو كەسوكاری شێخ محەمەدی شێخ عەبدولكەریمی كەسنەزانی ‎بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی شێخ محەمەدی شێخ عەبدولكەریمی كەسنەزانی سەرۆكی تەریقەتی قادری كەسنەزانی لە جیهانم بیست، دڵگران و خەمبارم، هاوبەشی ئەو خەمە قووڵەتانم. ‎شێخ محەمەدی شێخ عەبدولكەریمی كەسنەزانی پیاوێكی قارەمان، دیندارو لەخواترس بوو، لە تەمەنی پڕ بەرەكەتی خۆیدا لەڕێگای ئایین و خواپەرستی و ...

زیاتر »

پرسەنامە

زۆر بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (پەروین سابر شکور) تاقانەی ئەنفال و برازای هەڤاڵ (مەلا کەریم شکور) ئەندامی سەرکردایەتیی (ی.ن.ک)مان پێگەیشت. پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان دەکەین، کە هەمیشە لە قوربانیداندا پێشەنگ بوونە و لە جینۆسایدی (ئەنفال)دا ژمارەیەک کەسوکاریان بوونە قوربانی و شەهیدبوون. یەزدانی مەزن دڵنەواییان بداتەوەو ئەمە کۆتا ناخۆشیان بێت. ڕاگەیاندنی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ...

زیاتر »

سەرۆک وەزیرانی نوێی فەرەنسا دەستبەکاربوو

کۆشكی سەرۆكایەتیی كۆماری فەرەنسا بڵاویكردەوە، رۆژی هەینی سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكەی دەستی لە پۆستەكەی كێشاوەتەوە، دواتریش لە راگەیەنراوێکی تردا دەستنیشانکردنی سەرۆک وەزیرانی نوێی راگەیاند. لە راگەیەندراوەکەی کۆشکی سەرۆکایەتیی فەرەنسادا هاتووە: ئێدوارد فیلیپ سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا دەستی لەکارکێشاوەتەوە، ئەوەش دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی گۆڕانکاری لە کابینەی حکومەتدا. چەند رۆژنامەیەکی فەرەنسیش باس لەوە دەکەن لە هەڵبژاردنی داهاتووی فەرەنسادا کە بڕیارە لە ساڵی ٢٠٢٢ بەڕێوەبچێت، ...

زیاتر »

روونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

ده‌نگۆی زیاتر دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌ت ده‌كه‌ینەوە. وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به‌پێی خشته‌ راگه‌یاندراوه‌كانی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه‌ی موچەخۆران به‌رده‌وام ده‌بێت، و تا 15 -7-2020 مووچه‌ی ته‌واوی وه‌زاره‌تەکان، فەرمانگە وده‌سته‌کانی نەبەستراو بە وەزارەت دابه‌ش دەکرێت. د. جوتیار عادل گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ٢٠٢٠/٧/٤  260 جار بینراوە

زیاتر »

سەرەخۆشی

بنەماڵەی شێخ محەممەدی شێخ عەبدولکەریم کەسنەزانی مورید و دە‌روێشانی تەریقەتی قادرى كەسنەزانی لەكوردستان و جیهان هەواڵی كۆچی دوایی جەنابی شێخ محەممەدی شێخ عەبدولکەریم رابەری تەریقەتی قادرى كەسنەزانی لە نەخۆشخانەیەكی ویلایە‌تە‌ یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، خەمبار و نیگەرانی كردین. لەم ماتەمە گەورەیەشدا پرسەو سەرەخۆشیتان ئاڕاستە‌ دەكەین و بەشداری خەمتانین. شێخ محەممە‌د كەسایەتی و رێبەرێكی چاكەخواز و ناسراو وكاریگەری ناوخۆ و دەرەوەی كوردستان و ...

زیاتر »

سەرەخۆشی

برای بەڕێزمان شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد شێخ عەبدولکەریمی كەسنەزانی كەسوكارو بنەماڵەو خزمانی كەسنەزانی. بەبۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتی ناسراو و دیاری گەلەكەمان‌و جیهانی ئیسلامیی حەزرەتی (شێخ محەمەد شێخ عەبدولەکەریم كەسنەزانی) سەرۆك‌و پێشەوای تەریقەتی قادری كەسنەزانی، كە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەوڵاتی ئەمریكا كۆچی دوایی كرد. پرسەو هاوخەمی قوڵی خۆمان رادەگەیەنین و لەڕێی ئێوەشەوە سەرەخۆشی لەسەرجەم موسڵمانان‌و تێكڕایی موریدو شوێنكەوتوانی تەریقەتی قادری ـ كەسنەزانی ...

زیاتر »