سەرەکی » راپۆرت (پەڕە 227)

راپۆرت

ژماره‌ی سەلەفییەکانی ئەڵمانیا زۆرتر دەبن

لەناو ئەڵمانیا دەیان گروپ و ڕێکخراو و تاقمی ئیسلامی هەن کە دابەشبوون بەسەر ئاڕاستەی جیاجیاو لەژێر ناوو ومانشێتی داتاشراوەوە لەناو مزگەوت و بارەگای ڕێکخراوەکان و کۆڕو کۆبونەوەگشتیەکان،  چالاکی وجموجۆڵ دەکەن وهەوڵی بڵاوکردنەوەی توندوتیژی و ئاژاوەنانەوە دەدەن. سعودیە پشتیوانیانە یەکێک لە دیارترین و مەترسیدارترین لەو گروپانە ئەو سەلەفیانەن کەلەلایەن وڵاتانی وەک سعودیەوە باربۆدەکرێن و بەئاشکرا لەناو کۆمەڵگەی ئەڵمانی چالاکی دەکەن، ئەو ...

زیاتر »

سەرۆک وەزیرانی نوێی پۆڵۆنیا ماتێوش مۆراڤێچکی کێیە؟

لە ئێوارەی رۆژی دوو شەممە 11-12-2017 ماتێوش مۆراڤێچکی وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی پۆڵۆنیا دەست بەکاربوو پاش خواردنی سوێندی یاسایی لەبەردەم سەرۆک کۆمار. ماتێوش مۆراڤێچکی کێیه‌؟ پێشتر ماتێوش مۆراڤێچکی جێگری سەرۆک وەزیران  و وەزیری ئابوری و گەشەپێدان بوو لە حکومەتەکەی بێیاتە شیدوۆ ( Beata Szydło). کاتێک وەزیری ئابوری و گەشەپێدان بوو چەند سەرکەوتنێکی گەورەی لە بواری ئابوری بەدەست هێنا بەمەش بووە ...

زیاتر »

حه‌شدی شه‌عبی سه‌ری عه‌بادی ده‌خوات؟

چاره‌نووسی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ دوای شه‌ڕی داعش نادیاره‌‌و وڵاتانی وه‌كو ئه‌مریكا‌و هاوپه‌یمانه‌كانی، هه‌ندێك له‌ گروپه‌كانی ناو حه‌شدیان خستۆته‌ لیستی تیرۆره‌وه‌‌و هه‌وڵ ده‌ده‌ن فشار له‌ حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی بكه‌ن تا به‌و شێوه‌یه‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكات. له‌به‌رامبه‌ریشدا زۆرێك له‌ سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی داوا ده‌كه‌ن چه‌كداره‌كانیان بخرێنه‌ سه‌ر سوپا‌و  هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی دیكه‌ی عیراق، ئه‌م داواكارییه‌ له‌گه‌ڵ خواستی هه‌ندێك له‌ وڵاتانی ئیقلیمیشدا یه‌كانگیره‌. له‌ ...

زیاتر »

نوسین له‌سه‌ر دیواره‌كان له‌ نێوان دوێنێ‌ و ئه‌مڕۆدا

ئاماده‌كردنی‌:ته‌نیا ئاواره‌ نوسین له‌سه‌ر دیواری‌ كوچه‌و كۆڵانه‌كانی‌ شار له‌ كۆنه‌وه‌ تا ئێستا وه‌ك دیارده‌یه‌ك بوونی‌ هه‌بووه‌، له‌ هه‌شتاكانی‌ سه‌ده‌ی‌ ڕابردوو نوسینی‌ سه‌ر دیواره‌كان باگراونێكی‌ سیاسی‌ هه‌بووه‌، وه‌ زیاتر دروشمی‌ سیاسی‌ و شۆڕشگێڕی‌ بووه‌ كه‌ گوزارشت بووه‌ له‌ ویستی‌ ئه‌و كاته‌ی‌ خه‌ڵكی‌ شار به‌ڵام ئێستا نوسینی‌ سه‌ر دیوار و كوچه‌و كۆڵانه‌كان باگراونێكی‌ ترو جۆر و شێوازێكی‌ ترو ده‌ربڕینێكی‌ تره‌، به‌ڵام له‌ ...

زیاتر »

سەرۆكایەتیی كۆمار: دەستپێكردنی دەستبەجێی دیالۆگی بەغدا ‌و هەرێم

*كۆبوونەوەی بەپەلە بۆ ئاساییكردنەوەی بارودۆخی كەركوك ״وەفدێكی پەرلەمان سەردانی (نوێنەران) دەكات״ سەرۆكایەتیی كۆمار داوای «دەستپێكردنی دەستبەجێی دیالۆگ لەنێوان حكومەتی فیدراڵی ‌و حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتی ‌و چاودێریی سەرۆكایەتیی كۆمار» دەكات و «ئاساییكردنەوەی بە پەلەی بارودۆخی پارێزگای كەركوك»یش بە پێویست دەزانێت. بڕیارەكانی سەرۆكایەتیی كۆمار دوێنێ د.فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆمار لە بەغدا لەگەڵ نوری مالكی ‌و د.ئەیاد عەللاوی جێگرانی سەرۆك كۆمار ...

زیاتر »

شکستی سۆسیال دیموکراتەکان و هەڵکشانی ڕاستڕەوەکان

لەماوەی حەفتاساڵی ڕابردوی دوای جەنگی جیهانی دووەم زۆرێک لەوڵاتانی ئەوروپا لەسەردەستی پارتە سۆسیالدیموکراتەکان گەشەکردنێکی بەرچاویان بەخۆوە بینی و بون بە پێشەنگ لەبوارەکانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ و تادەهات ڕەواجی ئەو پارتانە لەسەر ئاستی هەموو دونیا زیاتر دەبوو،لەو سەردەمانەدا بەهۆی زەبروزەنگی نازیەکان لەو جەنگەو دڵرەقی و بێوژدانیان لەئاست کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی وسەپاندنی بەزۆری بەرنامەکانیان بەسەر خەڵک وایکرد مەیل بەرەو پارتە عەلمانی و ...

زیاتر »

سعودیه‌ به‌ فه‌له‌ستینییه‌کان ده‌ڵێت: واز له‌ قودس و ئاواره‌کان بهێنن

هه‌رچه‌نده‌ به‌شێوه‌یه‌کی فه‌ر‌می عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ دژی بڕیاره‌که‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکی ئه‌مریکا وه‌ستایه‌وه ‌که‌ قودسی وه‌کو پایته‌ختی ئیسرائیل ناساند‌، به‌ڵام میدیاکانی جیهان باس له‌وه ‌ده‌که‌ن، که‌پێشتر عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ به‌م بڕیاره‌ی تره‌مپی زانیووه‌و میر محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێنشینی مه‌لیکی سعودیه‌ش‌،پێش ماوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ‌ مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆکی فه‌له‌ستینی کۆبۆته‌وه‌و داوای لێکردووه‌، واز له‌ دۆسێی قودس و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کان بهێنێت و ده‌وڵه‌تێکی بچووکی فه‌له‌ستینی ...

زیاتر »

پەرلەمان‌و حكومەت،ئامادەكاریی بۆ 2018 دەكەن

دوێنێ، حكومەت‌و پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوە بۆ خستنەڕووی راپۆرتی وەزارەتی دارایی‌و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان سەبارەت بەداهات‌و خەرجییە گشتییە خەمڵێندراوەكان بۆ شەش مانگی یەكەمی 2018، هەروەك بژاردەكانی بەردەم حكومەتی هەرێم لەئەگەری رێككەوتن یان رێكنەكەوتن لەگەڵ حكومەتی عیراق. لەگەڵ تاوتوێكردنی چەند بڕیارێكی چاكسازیی لەڕێكخستنەوەی كەرتی وەزیفەی گشتی‌و خانەنشینی‌و مووچە لەكەرتەكانی مەدەنی‌و سەربازی‌و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ. بەهاوكاری‌و هەماهەنگی دەتوانرێت ئەو دۆخە تێپەڕێنرێت لەسەرەتادا، سەرۆكایەتیی ...

زیاتر »

رۆژهه‌ڵاتی ناڤین له‌ دوای داعش

لەدوای تێکشکان و ڕاوەدونانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە سوریاو عیراق، ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەساڵی داهاتوودا ڕوبەڕوی ناکۆکی و تەنگژەوکێشەی جۆراوجۆری سیاسی و ململانێی نێوان وڵاتان دەبێتەوە، بەپێی ڕاپۆرتێکی گۆڤاری «زی ناشیوناڵ ئێنترێست»ی ئەمریکی بێت ناوچەکە ڕوبەروی شەش کێشەی سەرەکی دەبێتەوە، ئەو کێشانە زۆر لەوڵاتانی ناوچەکە دەگرێتەوە. ئیسرائیل و ئێران ئەمساڵ گرژی نێوان ئەو دوو وڵاتە خەستتر دەبێتەوە،تەل ئەبیب هەڕەشەی لێدانی ...

زیاتر »

بۆچی پوتین سه‌ردانی رۆژهه‌ڵاتی کرد؟

سه‌ردانه‌که‌ی فلادیمیر پوتین سه‌رۆکی روسیا بۆ هه‌ریه‌که‌ له‌ سوریا و میسر و تورکیا، مایه‌ی گرنگی پێدان و هه‌ڵوه‌سته‌کردنی زۆربه‌ی میدیاکانی جیهان بوو. پوتین له‌یه‌ک رۆژدا سه‌ردانی سێ وڵاتی کردو له‌هه‌ر وڵاته‌ش چه‌ند په‌یامێکی سیاسیی نارد. پوتین نانی به‌یانی له‌ سوریا خوارد و نیۆه‌رۆش له‌ قاهیره‌بوو ،نانی ئێواره‌شی له‌ تورکیا خوارد. ئه‌م سێ وڵاته‌ش کێشه‌ی زۆریان له‌نێواندا هه‌یه‌. له‌سوریا کشانه‌وه‌ی به‌شێک ...

زیاتر »