سەرەکی » وتار (پەڕە 660)

وتار

چۆن وەك عەبادی نەبین بۆ پێشمەرگە

بەهۆی ناونەهێنانی پێشمەرگە لە وتاری سەركەوتن بەسەر رێكخراوی تیرۆریستی داعشدا لەلایەن شیعەمەدار حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراقەوە، ئاماژەیەكی دیكەی تاكڕەویخوازی ئەو برا عەرەبەشمان دەركەوت، ناونەهێنان لێرە مانایەكی دیكەی هەیە و بیانووی لەبیرمچوو یان بێ مەبەست بووە، قەرەبووی دەركەوتنی حەزی پاوانخوازیی و مەزهەبگەرایی لای شیعەمەدار حەیدەر عەبادی ناكاتەوە. لە سەرەتاكانی دامەزراندنی دەوڵەتی عیراقەوە مەلیك فەیسەڵ، یەكەم پاشای عیراق بەئاشكرا ئەوەی دركاندووە ...

زیاتر »

ترەمپ‌و قودس‌و كردنەوەی دەرگاكانی دۆزەخ

یەكەم جار نییە ئەمریكا هەڵە لە لێكدانەوە سیاسییەكانی بكات، بەڵام هەڵەی ئەمجارە وەكو هەڵەكانی پێشوو نابێ‌و باجەكەی گەورەتر دەبێ. گواستنەوە‌و نەگواستنەوەی باڵیۆزخانە بۆ قودس‌و داننان‌و دان نە نان بە قودس وەك پایتەختی ئیسرائیل، هیچ قازانجێكی بۆ ئەمریكا نییە. بە خۆڕایی وروژاندنی جیهانی عەرەب‌و جیهانی موسڵمان‌و هەنگاونان بەرەو ئاڵۆزكردنی ناوچەكە، بە هەموو پێوەرەكان بە هەڵەیەكی ستراتیجی دادەندرێ. دەبەنگیی ئەم هەنگاوە لەوە ...

زیاتر »

قودسەكان، لەناو یاسای دارستاندا!

رستەیەك كە شیاوی راڤەكردنی رووداوی ئەو ئیمزایە بێت كە سەرۆكی ئەمریكا لەبارەی خاوەندارێتیی قودسەوە، كردی، ئەوەیە كە، ئەو شارە دێرینە، كە تەمەنی (6) هەزار ساڵە، بەدرێژایی مێژوو، قوربانیی یاسای دارستان بووە!. هەر هێزو دەوڵەت‌و ئیمپراتۆریەتێك، هەر ئایین‌و نەتەوەو حەشامەتێكی مرۆیی، بەهێز بووبێت، ئەو دەستی بەسەردا گرتووە، لەبەرامبەردا، ئەوەی لەناو ئەم یاسایەدا لایەنی لاواز بووبێت، دەرپەڕێنراوەو گورزی كوشندەی بەركەوتووە. بەڵگە ئەوەیە ...

زیاتر »

پۆلیسی تەعزێ‌

× ئاگات لێیە قوربان؟ ئەوان لەوێ‌ شاری (كۆبانی) یان دروست كردەوە ئێمە لێرە هێشتا پردەكەی كۆبانیمان تەواو نەكردووە. هەر تەپەمان دێ‌. ـ حكومەت عەجەلەی نییە كوڕی خۆم.. كەروێشك بە عەرەبانە ئەگرێ‌. × ئەی عەرەبانە بەچی ئەگرێ‌؟ ـ تەبعەن بە پۆلیس. × بەو پۆلیسەی جەنابتا من مولاحەزەیەكی سەیرم بیركەوتەوە بەگم.. تەماشا ئەكەی كارەبامان نییە كەچی یەك دنیا پۆلیسی كارەبامان هەیە.. دارستانمان ...

زیاتر »

مەترسییەكانی سەر حزب‌و حزبایەتی لە كوردستاندا

(1) گوشاری دەرەكی داگیركەران حزبایەتی لەهەر دوو بەرەی ئەوروپا (رۆژئاوا دیموكراسیەكەی‌و رۆژهەڵاتەكەشی، یان قۆناغە شۆرشگێرییەكەی رۆژهەڵاتی ئەوروپا)، وەڵامدەرەوەی پێویستییەكە، پێویستی گەشەی بژاردەی هەڵبژاردنی دیموكراسی‌و ئاڵۆگۆری دەسەڵات كە وردە وردە فراكسیۆنی بەرژەوەندییەكان‌و ململانێی هەڵبژاردن‌و ململانێی سیاسیی، رووی حزبێتی و خۆرێكخستن لە چوارچێوەی حزبێكدا كرد. لە نموونە شۆرشگێرییەكەی كە دواتر بووە نموونەی رۆژهەڵاتی، سۆڤێتی، بەلەشەفی،ستالینانەی حزبایەتی، ئەویش دەربڕی پێداویستی خەباتی نهێنی، یان ...

زیاتر »

سەرچاوەكانی مەترسی بۆ سـەر حزب و رێڕەوی ئاسایی حزبایەتی !

تیۆریزەكردنێكی نابابەتی نییە ئەگەر سەرچاوەكانی مەترسی لەسەر ئەمڕۆی حزب و حزبایەتی لەباشووری كوردستان، ببەسترێنەوە بە گوشاری دەرەكیی داگیركەران و، بەمەترسیی ژینگەی كۆمەڵگەیی، كە بەرووی دنیای دەرەوەی كۆمەڵگەدا، ناوخۆییەو، بەرووی حزبدا دەرەكی، هەروەها بەشكستی دیموكراسیی ناوخۆیی حزبەوە لەو ئەزموونەی كە لەباشووردا بەرێوەدەچێت. ئەم نزیككارییە بۆ ئەم پرسە ئاڵۆزە، سادەكردنەوەیەكی رۆژنامەنووسییانەی بەسوودە بۆ ئەوەی لەهەندێ هێڵی گشتیی ئەم پرسە رابمێنین و تاو ...

زیاتر »

قه‌یرانه‌کانی حزبی کوردی ئیفلیجی سیسته‌می سیاسی

قەیرانی سیاسی كوردی لە ئیفلیجی سیستەمی سیاسی لە كاری سیاسی و بێ تواناییان لە شیكاركردنی گرفت و كێشەكان و دۆزینەوە و ڕێگاچارە بۆ قوتاربوون لێیانەوە دێت. بەوەی یەكەم هەنگاوی چارەسەری قەیران و گرفت لە هەر بوارێكدابێت، داننانە بە بوون و قەبارەی حەقیقی ئەو قەیران و گرفتانە، لە بواری سیاسیشدا داننان بەبونی قەیران و دیاریكردنی قەبارە و مەترسیەكانی، جگە لەوەی دەربڕینی ...

زیاتر »

لە نێوان مەترسی کۆن و نوێی نەریتی حزبایەتیدا

بابەتەکەی کاک ستران کە لەمەڕ “مەترسییەکانی سەر حزب و حزبایەتییە لە کوردستان”بوو بێگومان بۆ ئەمڕۆ و لە قۆناغی حزبایەتی ئەمڕۆدا جێگەی بایەخ و گرنگییە. لێرەوە من جەخت لە سەر دوو خاڵ دەکەمەوە: یەکەم: ئەگەرچی لەو بابەتەدا لە سەرەتاوە باس لە دوو شێوە مۆدێلی حزبایەتی کراوە، کە شێوە رۆژئاواییەکە و خۆرهەڵاتیەکەیەتی، هەر لەوێشەوە وەک مەدخەلێک باس لە پرسی حزبایەتی کراوە لە ...

زیاتر »

كێشەكە یاسایە

ئەم بابەتەی كاك ستران ناونیشانێكە بۆ چەندین لێكۆڵینەوەو پڕۆژەی كۆمەڵناسیی سیاسی و ناوەندی لێكۆڵینەوە لەناو كۆمەڵگەیەكی زیندوو خاوەن بیروهۆشی خەمخۆر بۆ ئایندەی خۆی كە بەداخەوە ئەم حاڵەتە لەناو كۆمەڵگەی كوردەواریدا بوونی نیەو تا دێت كۆڵەوارتر ئەبێت لەم بوارەدا. ئەگەر كۆمەڵگەكەمان لەبری ئەو هەموو حزب و دەستەو تاقمە جۆراوجۆرو زیانبەخش و چەكداری بێكارەو ململانێ حزبیە ناشەریفانەی هەیەتی، ناوەندەكانی لێكۆڵینەوەو توێژینەوەی هەبووایە ...

زیاتر »

پارتی سیاسی کوردی لە کوێوە بۆ کوێ؟

سەرەتا دەبێت سوپاسی کاک ستران بکەین بۆ ئەم دەستپێشخەرییە گرنگەی، لەهەمانکاتیشدا دەستخۆشی لێدەکەین بۆ پێشکەشکردنی ئەم رەشنووسەی، لێرەشدا منیش بەکورتی سەرنجەکانی خۆم دەخەمەڕوو، کە ئامانج لێی تەنها و تەنها دەوڵەمەندکردنی نیقاشەکەمانە. دەستپێشخەرییەکی باش بە بڕوای من ئەم نووسینەی کاک ستران دەستپێشخەرییەکی باشە بۆئەوەی ئێمە پاش نزیکەی سەد ساڵێک لە ئەزموونی پارتایەتی لەباشووری کوردستان، بیر لەکێشە‌و گرفتەکانی بکەینەوە. کاک ستران لەنووسینەکەیدا ...

زیاتر »