خەلیل عەبدوڵڵا له یادی 100ساڵهی ئیمزاكردنی پهیمانی سیڤهردا! لهدوای جهنگی یهكهمی جیهانی چهند رێككهوتننامهو پهیماننامه ئیمزاكران كه پهیوهندییان بهدابهشكردنی میراتی ئیمپراتۆریهتی عوسمانییهوه ههبوو. یهكێك لهو پهیماننامانه پهیمانی سیڤهره. چهند بهندێكی ئهو پهیمانه بهشیوهیهكی راستهخۆو ناڕاستهخۆ ئاماژهی بهگهلی كوردستان كردووه. پهیمانی سیڤهر لهرۆژی 10 ی ئابی 1920 لهنێوان حكومهتی سوڵتانی عوسمانی لهلایهك و نوێنهرانی دهوڵهتانی بهریتانیا، فهرهنسا، ئیتاڵیا، ژاپۆن، ئهرمینیای تاشقهندهكان، ...
زیاتر »کەلتوور
״ئێوارانی راین״ بە کرمانجی چاپ و بڵاوکرایەوە
دیوانی شیعری (ئێوارانی راین) نووسینی (یوسف مەنتک) بە کرمانجی رێنووسی لاتینی لە کوردستانی باکورو چاپ و بڵاوکرایەوە. دیوانە شیعرییەکە کۆمەڵێک شیعر لە خۆدەگرێت کە لەنێوان ساڵەکانی 2014 تا 2020 نووسراون. ئەم دیوانە شیعرە نووسەرو وەرگێڕ موحسین ئۆزدەمیر لە شێوەزاری سۆرانییەوە کردویەتی بە کرمانجی، کە پێشتریش وەرگێرانی بۆ بەرهەمی چەندین نووسەری دیارو ناسراو کردووە، لەوانە: (سادقی هیدایەت، فروغی فروغ زاد، شێرکۆ ...
زیاتر »میدیای ئەلكترۆنیی كوردی؛ لە نێوان شێواوی پیشەیی و رێكخستنی یاساییدا
د.شوان ئادەم ئەیڤەس بە ئامانجی رێگەگرتن لەخراپ بەكارهێنانی راگەیاندنی ژمارەیی (digital media) و تەونی جاڵجاڵۆكەیی ئینتەرنێت و تۆڕە كۆمەڵایەتییە هەژموندارەكانی؛ “پێشنیازە یاسای رێکخستنی میدیای ئەلکترۆنی لە هەرێمی کوردستان – عێراق”دا گرنگ و پێویستە، بەڵام لەویش گرنگتر رێگەگرتنی یاساییە لەخنكاندنی هەناسەكانی ئازادیی دەربڕین و رۆژنامەگەریی و مافی زانین. هەڵبەت ئەوەش لەكاتێكدایە كە لغاوكردن و سنورداكردنی ئەو ماف و ئازادیانە لەمڕۆداو لەسەر ...
زیاتر »چەپکێک گوڵ لە باخی شیعری کلاسیکیی کوردی
کتێبی (چەپکێک گوڵ لەباخی شیعری کلاسیکیی کوردی) نووسینی (فەرهەنگ قەرەنی) چاپ و بڵاوکرایەوەو کەوتە بەردەستی خوێنەرانی. ئهم كتێبه لێكۆڵینهوهیهكی ئهدهبی و عیرفانییه، ههوڵێكه بۆ زیاتر ئاشنایهتی بهشیعری كلاسیكی كوردی و ههڵدانهوهی چهند لایهن و دیوێكی دیوانه كوردییهكانه. ئاڕاستهیهكی باشه بهتایبهت بۆ ئهو كهسانهی سهروسهودایان لهگهڵ شیعری كلاسیكی كوردیدا ههیه. بهشهكانی كتێبهكه بریتین له: بهشی یهكهم: قووڵبوونهوه له شیعر. بهشی دووهم: ...
زیاتر »بەخەیاڵی ״پراڤدا״وە بڵاودەکرێتەوە
رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت CDO و سەنتەری METRO مەراسیمێک بۆ ناساندنی کتێبی (بەخەیاڵی ״پراڤدا״وە) رێکدەخات. سەعات 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 17/8/2020، رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت CDO و سەنتەری METRO لەناو باخچەی سەرەکیی (رێکخراوی CDO) مەراسیمێک بۆ ناساندنی کتێبی (بەخەیاڵی ״پراڤدا״وە) نووسینی (مەسعودی مەلا هەمزە)رێکدەخات. کتێبەکە لێکۆڵینەوەیەکی زانستییە لەسەر دۆخی میدیای حزبی لەهەرێمی کوردستان. 171 جار بینراوە
زیاتر »خوێندنەوەیەک بۆ کتێبی زۆربای ئێرانی
عەلی مستەفا 2-2 کتێبی سێیەم/شۆڕش یان سەردمی عەمامەڕەشەکان: دوای ئەوەی تەختی شاهەنشای ئێران، تەختی پەهلەوی دەروخێت و مەلاکان، عەمامە ڕەشەکان دێن و دەسەلات وەردەگرن، هەمدیس فیلمساز بۆ کۆماری مەلا ڕیشدارەکە (ئایەتوڵڵا خومەینی) بانگ دەکرێتەوە، بۆ ئەوەی ئەوەندە تەمەنەی ماویەتی بکرێتە فیلمێکی دیکۆمێنتاری و وەک ئەرشیفی پیاوێکی شکۆدار بمێنێتەوە. فیلمساز ئەم سەردەمەشی دیت و تەنانەت تەواوی جەنگی عێراق و ئێرانی لە ...
زیاتر »هونەرنامە
کەژاڵ عەلی بۆ مەرگی ناوادەی کاکە هونەر رەسوڵ، تاکە میدیاکار و نووسەر و پێشمەرگەو کادرێی پێشکەوتووی دەڤەری بیتوێن و پشدەر، کە لە12/8/2020 لە رووداوێکی نەخوازراودا، لەڕانیە، دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت. خەبەرێک بنێرن بۆ بنار، لە رەشەمێرگ و غابات و کوێرە کانی بگێرنەوە، ئێوارە؛ لە باخی گشتی؛ رووماڵە. برووسکە هەواڵێک بۆ ئیزگە: گەرماو گەرم؛ وەک مەرگی بوێری قەڵەمێك؛ لە حیکایەتێکدا. ...
زیاتر »گۆرانی (ئەمیرەکەم)ی هونەرمەند فوئاد ئەحمەد ئاوازی فۆتۆگرافەر جەمال داودە
نازم دڵبەند هەردوو هاوڕێم نووسەر و رۆژنامەنووس (ئازاد عهبدولواحید) و نووسەروفۆتۆگرافەر ئەندازیار( فارس سەعدی) لەکتێبێکی مێژوویی فۆتۆگرافەر توانیویانە گەورەیی مامۆستا (جەمال داود) وەکو یەکێ لە داهێنەری هونەری فۆتۆ لەکوردستان بناسێنن لە چاپی کتێبی (جەمال داود پێشەنگێکی هونەری فۆتۆگرافی لە کوردستان) ئەگەر مامۆستا (گیوی موکریانی) ئەو کەسە بێ لەهەولێر یەکەم بیرکردنەوەی بۆ هونەری فۆتۆ لەسەر کامێرایەکی سێپایەی دار هێنابێتە وجود ئەوە ...
زیاتر »خوێندنەوەیەک بۆ کتێبی زۆربای ئێرانی
عەلی مستەفا 1-2 دەریچە: زۆربای ئێرانی کتێبێکی ترە لە وەڕگێڕانی شەفیقی حاجی خدر، ئەو دەمێکە دەنووسێت و وەردەگێڕێت، لە نێو وەرگێڕانەکانیشیدا هەندێک جار دەست بۆ کتێبەکانی قادر عەبدولڵا دەبا و وەریاندەگێڕێت. قادر عەبدوڵڵا بە هۆڵەندی دەنووسێت و بە ڕەگەز فارسە. لە نێو نووسینەکانی ئەم ڕۆماننووسەدا هەموو کات سەرنجت دەکەوێتە سەر کەللتور و فەرهەنگە جوداکانی ئێران، تەنانەت جوگرافیا و داب و ...
زیاتر »دەستنووسەکانی ووردی کەوتە بەردەستی خوێنەرانی
لەدووتووێی 1112 لاپەڕەدا کتێبی (دەستنووسەکانی ووردی) نووسینی (رەهبەر سەید برایم) چاپ و بڵاوکرایەوەو کەوتە بەردەستی خوێنەرانی. لە پێشەكی كتێبەكەدا دەربارەی ئەوەی ووردی کێیەو سروودی ئەی شەهیدان هی كێیە؟ هاتووە: مامۆستا محەمەد تۆفیق(وردی) شاعیر و ڕۆژنامەوان و فولكلۆرناسی كوردە، ناوی محەمەد كوڕی تۆفیقی قەسابی كوڕی رەشیدە فەندی كوڕی فەرهاد ئاغای دیاربەكرییە. رەشیدە فەندی باپیری ووردی ساڵی 1870 كارمەندێكی دەوڵەتی عوسمانی بووەو ...
زیاتر »