سەرەکی » ئاراستە (پەڕە 10)

ئاراستە

ساتێک لەناو ئەشکەوتەکەی ئەفلاتووندا

ئاوات ئەحمەد سوڵتان لەناو ئەشکەوتەکەدا لێرەدا، ئەو چیرۆکە بەسەر دەکەمەوە کە ئەفلاتون لە سەرەتای کتێبی حەوتەمی کۆماردا (514a–520a) باسی کردووە؛ ئەوەش بەراورد دەکەم بە ژیانی هاوچەرخی تاکی مرۆڤ و بە ڕاناوی کەسی دووهەمی تاک (تۆ) قسەی لەگەڵ دەکەم. ئەم چیرۆکە یەکێکە لە گرنگترین تۆمارەکان لە مێژووی فەلسەفەی خۆراواییداو لەزۆر بواری سیاسی و کۆمەڵایەتی و بەتایبەتی پەروەردەدا سوودی لێ وەرگیراوە. لەم ...

زیاتر »

پەیام بەبۆنەی کۆچی دوایی خاتوو ئاگنێتا شێخمووس هاوسەری کاک عومەر شێخمووس

لە ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی مانگەوە کە ئاگنێتا ماڵاوایی لە ژیان کرد و سەردانی کاک عومەر شێخمووسم کردووە، هەستم کردووە خەمێکی قووڵ سیمای داگرتووە و هەر کات دۆستێک یان ناسیاوێکی نزیکی ئاگنێتادا دەهاتە ژوور یان بە تەلەفۆن پەیوەندیی دەگرت، کاک عومەر خەم و پەژارەی دەردەبڕی. هەموو جارێک بیری ئەو شێعرەی وەفایی دەکەومەوە کە مەزهەر خالقی بە گۆرانی خوێندوویەتی: هێند نەخۆشی دەردی ...

زیاتر »

قامه‌تی‌ پاییز*

به‌ (ژه‌نه‌ڕاڵی‌ پاییز) پێشكه‌شه‌: شیعری‌: سه‌لام مسته‌فا سه‌د چرۆ له‌نێو ئینجانه‌كانا ناگه‌نه‌ جوانی‌ سه‌مای‌ دارستان چرۆ ده‌بێته‌ هه‌ناسه‌ی‌ ژاكاو مۆم فڕێ‌ ئه‌درێ‌ به‌ده‌ستی‌ مه‌ستان *** ئه‌وه‌رێ‌ گه‌ڵای‌ ناو دڵی‌ پاییز ئه‌وه‌رێ‌ خه‌می‌ ناو په‌لكه‌كانی‌ شاعیرێ‌ كاتێ‌ به‌خۆی‌ ده‌زانێ‌ گشتیان ئه‌ستێره‌ن بۆ شانه‌كانی‌ *** بریا ئه‌م سه‌ره‌ پڕ له‌ گێژاوه‌م ئه‌كرده‌ لافاو بۆ گه‌ڵای‌ وه‌ریو ئه‌وسا ئه‌مزانی‌ چه‌ند به‌خته‌وه‌رم بۆ تێركردنی‌ ...

زیاتر »

بۆ هاوڕێم سه‌ڵاح ره‌نجده‌ری‌ ژیاندۆست

نه‌جه‌مه‌دین فه‌قێ عه‌بدوڵڵا بۆ من، چیرۆكی‌ تۆ ته‌واونه‌بوو و نابێ، كه‌ چیرۆكی‌ خه‌م و عیشق و خه‌بات و ژیانه‌، ئاخر خۆ كه‌ناره‌كانیش له‌ گشت حیكایه‌ته‌كانی‌ روبار تێناگه‌ن ئه‌گه‌ر بۆ تۆ هۆكارێك هه‌بووبێ بۆ مردن كه‌ زۆر دڵڕه‌قانه‌ له‌ به‌رچاومان ونیكردی‌، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای‌ هه‌موو خه‌مه‌كان، هه‌زار هۆكارت هه‌بوو بۆ ژیان. جارێ خۆ من و تۆ به‌ڵێنه‌كه‌مان نه‌برده‌ سه‌ر، كه‌ قه‌رار بوو ...

زیاتر »

به‌هره‌مه‌ند و به‌رهه‌مدار

ئیسماعیل خالید مامۆستا سه‌ڵاح ره‌نجده‌ر كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هره‌مه‌ند و به‌رهه‌مدار بوو، ئه‌وه‌نده‌ی من كارم له‌گه‌ڵ كردووه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ بواری ڕوناكبیریدا، ره‌نجده‌ر ده‌ستێكی باڵای هه‌بوو له‌ گه‌شه‌دان به‌ لایه‌نی ڕۆشنبیری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و ئاشناكردنیان به‌ خوێندنه‌وه‌ی كتێب و گۆڤار و نامیلكه‌ و ڕۆژنامه‌كان، ئه‌و شاره‌زا و ده‌ستێكی باڵای هه‌بوو له‌ پێشكه‌شكردنی كۆڕ و سیمینار و كۆبوونه‌وه‌ فراوانه‌كاندا، زۆر تامه‌زرۆیانه‌ گوێیان بۆ ...

زیاتر »

چیت بنووسمەوە؟

ئاودێر شێخ عومه‌ر لەکام خەسڵەت و ئاکاری بێ هاوتات بدوێم؟ باس و خواسی کام ڕووە نموونەییەت بنووسمەوە؟ باسی کام ئازایی و جوامێری، یان کام پێشەواییەت شەن و کەو بکەینەوە؟ تۆ لە توانا و کارامەیی و پێشەوایی و سەرکردایەتی و خۆراگری و دنیابینی سیاسی و تێفکرین و ڕوانیەکانت بۆ هەموو کایەکان پێشەوایەکی هەڵکەوتووی دەگمەن بووی . لە کوێوە بتنووسمەوە پێشەوا و ...

زیاتر »

د. پێشه‌وا مۆمێك بوو له‌ شه‌وا

ره‌هبه‌ر سه‌ید برایم هاوزه‌مان له‌ ساڵرۆژی كۆچی دوایی جه‌نابی مام جه‌لال، خوشكه‌زا ‌و ئامۆزای مام جه‌لال له‌ 3/10/2019، د. پێشه‌وا شێخ شه‌ره‌ف شێخ نوروڵا له‌ له‌نده‌ن كۆچی دوایی كرد، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ‌و لێپرسراوی راگه‌یاندنی یه‌كێتی شۆرشگێرانی كوردستان بوو، یادی به‌خێر ئه‌حمه‌دی دادی ده‌یگووت ئه‌و بلیمه‌ته‌، (عالم/ه‌) حاجی ئه‌حمه‌دی بۆڵی نه‌یناسیبوو به‌ مه‌حمود خۆشناوی گووتبووی: ئه‌و هێسك گرانه‌ كێ یه‌؟ ئه‌ویش ...

زیاتر »

پیاوێکی‌ مەنگ لەناو گۆمی سەوزی‌ مێژوودا

چاپوک سەید عومەر كۆچی ناوادەی د.پێشەوا تاڵەبانی زۆر جێی داخ و کەسەر بوو. پیاوێکی‌ زانا و تێکۆشەرێکی‌ پاک و نموونەی‌ خەڵکی‌ دڵسۆز و خاوەن باوەڕ و کرداری‌ جوان بوو. یەکێک لە هاوڕێبازە هەرە سەرڕاستەکانی‌ جەنابی‌ مام جەلال بوو دوا کۆچەکەشی‌ کەوتە هەمان ساڵڕۆژی جەنابی مام جەلالدا. دكتۆر پێشەوا، لە هەشتاکاندا ئەندامی سەركردایەتی (ی ن ك) بوو، كادیرێكی كارای راگەیاندن بوو. ...

زیاتر »

خۆری‌ تۆ له‌ دڵ‌ ئاوا نابێت

به‌هار شێخ شه‌ره‌ف كاك پێشه‌وا، كه‌سێكی توانا ‌و پڕ به‌هره‌ی‌ هه‌مه‌چشن و به‌هروه‌ر بوو له‌ هه‌موو كایه‌كانی ژیاندا، زیاده‌ڕۆیی نییه‌ كه‌ به‌ ده‌گمه‌ن ناوی‌ ببه‌م. وه‌ك كورد ده‌ڵێ ئه‌سپی خۆی‌ زۆر به‌ گورجی ‌و به‌ توانایه‌كی پۆڵایینه‌وه‌ له‌ هه‌موو گۆڕه‌پانه‌كانی ژیاندا تاو دابوو. من و ئه‌و هه‌ر ته‌نیا خوشك و برا نه‌بووین، هه‌م دوانه‌ و خاوه‌ن په‌یوه‌ندییه‌كی‌ رۆحی‌ بووین، هه‌م ...

زیاتر »

پێشه‌وایه‌ك پێشه‌وامان بوو

ئازاد سادق ساڵی‌ 1994 جه‌نابی‌ مام جه‌لال (رۆحی‌ شاد) ئێمه‌ی‌ چه‌ند كه‌سێك له‌ ستافی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ته‌له‌فزیۆنی‌ گه‌لی‌ كوردستان- كه‌ناڵی‌ هه‌ولێر بانگكرد بۆ سكرتارییه‌تی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌ شاری‌ هه‌ولێر (ئه‌و كات من جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كه‌ناڵه‌كه‌ بووم). كه‌ گه‌یشتین وتیان جه‌نابی‌ مام چاوه‌ڕێتانه‌. له‌ ژووره‌كه‌ جگه‌ له‌ جه‌نابی‌ مام، گه‌نجێكی‌ سپیكه‌له‌ی‌ خاوه‌ن سیمایه‌كی‌ پڕ به‌رائه‌ت له‌وێ‌ بوو. دوای‌ به‌خێرهێنان مام ئه‌و پیاوه‌ی‌ ...

زیاتر »