سەرەکی » ئابووری (پەڕە 10)

ئابووری

هۆشداری بە كۆمپانیا گەشتیارییەكان دەدرێت

دەستەی گشتی گەشتوگوزار لە هەرێم هۆشداری دەداتە كۆمپانیا گەشتیارییەكان و رایدەگەیەنێت، هەر كۆمپانیایەك مۆڵەتی رەسمی نەبێت، سزا دەدرێت. دەستەی گشتی گەشتوگوزار لە هەرێم لە ئاگادارینامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست كوردستانی نوێ كەوتووە ئاماژەی بەوە كردووە، سەرجەم كۆمپانیاكانی گەشتیاری ئاگادار دەكەینەوە، بە مەبەستی رێكخستنی گەشتەكانی داهاتووتان بۆ هەرێمی كوردستان و بۆ دەرەوەی هەرێمی كوردستان، سەرجەم كۆمپانیاكان كە گەشتەكان رێكدەخەن پێویستە مۆڵەتی رەسمییان ...

زیاتر »

ناوچەی شاراوەی گەشتوگوزاریی چیای قەندیل و زێڕنەكێو

سەلام مه‌حمود ماستەر لە جوگرافیایی دەرامەتە سروشتییەكان گەشتوگوزار دیاردەیەكی ئابوری وكۆمەڵایەتی و شارەستانیە، كەلەسەردەمی ئەمڕۆدا گەشەی بەرچاوەی بەخۆیەوە بینیوە، بەجۆرێك بەهۆی گرینگی لەلایەنی ئابوریەوە ناسراوە بەپیشەسازی گەشتوگوزرا (Tourism Industry). لە تێڕوانینی پسپۆڕانی ئابوری گەشتوگوزار كەرتێكی ئابوری بەرهەمدارە كە ڕۆڵێكی كاریگەری هەیە لە زیادكردنی داهاتی نەتەوەی و باشكردنی تەرازی پارەدان و ڕاكێشانی دراوی بیانی، هەروەها بەگەڕخستی دەستی كار، ئامانجی سەرەكی بەدیهێنانی ...

زیاتر »

پاره‌ی كارمه‌ندانی رۆژی هه‌ڵبژاردن

تائێستا كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی، پاره‌ی كارمه‌ندانی رۆژی هه‌ڵبژاردنی نه‌داوه‌، بۆ دابه‌شكردنی پاره‌ی كارمه‌ندانی رۆژی هه‌ڵبژادن، وته‌بێژی كۆمسیۆنیش رایده‌گه‌یه‌نێت: كاره‌كان له‌ كۆتاییدایه‌و نوسراویشمان بۆ وه‌زیری دارایی كردووه‌ بۆ دابینكردنی پاره‌ی پێویست. شیروان زرار، وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم به‌ SNNی راگه‌یاند: پاره‌ی كارمه‌ندانی رۆژی هه‌ڵبژاردن له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ كراوه‌ به‌چه‌ك، كێشه‌ی پاره‌یان هه‌بوو، ئه‌ویش چاره‌سه‌ر كراوه‌. وتیشی: «وردبینی ...

زیاتر »

هەڵكشانی قەرزی جیهانی بەرەو كوێ؟

فەیسەل عەلی* قەیرانی قەرزی جیهانی بۆ چەندین دەیەی تر لەسەر گوڕەپانی نێودەوڵەتی حزوری دەبێت، ئەم قەیرانە خۆی دروست دەكات، واتە ساڵانە لە هەڵكشان و زیادبوونی بەردەوامدایە، گەیشتۆتە ئاستێكی زۆر بەرز، لە كۆتایی ساڵی 2017، كۆی قەرزی جیهانی 250 تریلیۆن دۆلاری تێپەڕاند، هاوكاتیش نیشانەكان ئەوە دەخەنەڕوو كە ئەم قەرزە لەماوەی ساڵانی داهاتوو بگرە چەند دەیەیەكی داهاتووش روو لە هەڵكشانی زیاترە، لەكاتێكدا ...

زیاتر »

قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەرێم و توركیا ئاشكرا دەكرێت

یەکەی ئابووری مستەفا عەبدولڕەحمان سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی هاوردەو ناردنكارانی كوردستان، لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵ، لە بارەی گرنگی و كاریگەری جێبەجێكردنی بڕیاری پێناسی گومركی یەكگرتوو لەهەرێمی كوردستان‌و هەڵگرتنی خاڵە گومركییەكانی نێوان شارەكانی هەرێمی كوردستان و عیراق لەسەر ئاڵوگۆڕی بازرگانی، هەروەها قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان توركیا و هەرێمی كوردستان قسەی كردوە. ئۆتۆمۆبێلە مۆدێل بەررزەكان مستەفا عەبدولڕەحمان دەڵێت: «یەكخستنی پێناسەی گومركی لە ...

زیاتر »

پانێڵێك لە بارەی رۆڵی زانكۆ و شار لە رەخساندنی هەلی كاردا

یەکەی ئابووری وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، مێژووی گەشەسەندنی زانكۆ بەسێ قۆناغی گرنگدا تێپەڕیووە، بۆیە دەبێ زانكۆكانی هەرێم خۆیان بگەێننە قۆناغی سێیەمی زانكۆكان، راشگەیاند، پێویست زانكۆ و شار هەماهەنگ بن لەپێناوی سەقامگیر و گەشەپێدانی ئابووری‌و دروستكردنی هەلی كار. ئەو وتانەی د.یوسف گۆران، لەمیانەی پێشكەشكردنی بابەتێكیدا هات، كە لەپانێڵی (رۆڵی زانكۆ لەدانانی بناغەیەكی ئابووریی بەهێز بۆ پارێزگای هەڵەبجە) بەڕێوەچوو. نازانن ...

زیاتر »

بازرگانانی سلێمانی دەتوانن بەشداربن

یەکەی ئابووری بەمەبەستی پیشاندانی نوێترین هۆكارەكانی پاكەرەوەی ژینگەو وزەو تەكنەلۆژیاو چەند بوارێكی تر، پێشانگایەك لەشاری (لاس ڤێگاس)ی وڵاتی ئەمریكا دەكرێتەوەو بازرگانانی سلێمانیش دەتوانن بەشداربن. دابان نەجمەدین رێكخەری پەیوەندییەكانی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازیی سلێمانی رایگەیاندوە، كۆنسۆڵییەتی ئەمریكا هەڵدەستێت بە دیاریكردنی كۆمپانیا، سەركردەی بازرگانی‌و كارمەندی حكومی كە كار دەكەن لە سێكتەری بەڕێوەبردنی پاشماوە بۆ بەشداری كردنی لە پێشانگای پاشماوە لە لاس ڤیگاس، نیڤادا ...

زیاتر »

سیاسەتی گەشەپێدان.. بیركردنەوە بۆ داڕشتنی

فەیسەل عەلی* لەوتاری پێشوو پرسی سیاسەتی گەشەپێدان‌و ئاستی پێویستیی دەوڵەتانمان خستەڕوو، بۆ ئەوەی لێوەی ئەو كێشانەی لە بوارە جیاوازەكاندا هەیانە چارەسەر بكەن و هەنگاو بەرەو ئایندە هەڵبنێن. لەو وتارە باسی زانكۆی هارڤاردمان كرد كە چۆن پێی هەڵدەستێت، كە لەم بوارەدا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ناودارترین‌و گرنگترین زانكۆكانی جیهانە، باسی ئەوە كرا كە هارڤارد لە ئامادەكردنی ئەم جۆرە سیاسەتانەدا میتۆدێكی خۆی هەیە، ...

زیاتر »

قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی هەرێم لەگەڵ توركیا و ئێران ئاشكرا دەكرێت

ئەو كاڵاو پێداویستییانەی لەڕێگەی مەرزەكانی هەرێم لەگەڵ توركیاو ئێرانەوە دێنە هەرێمی كوردستانەوە، (75 %)یان بۆ ناوچەكانی دیكەی عیراق‌و (25 %)یشی بۆ بەكاربردنی دانیشتووانی هەرێمی كوردستانە. 10 ملیار دۆلار لەساڵێكدا نەوزاد ئەدهەم بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی‌و پیشەسازیی حكومەتی هەرێم، لەچاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ئاژانسی ئەنادۆڵ رایدەگەیەنێت، بەهای ئەو كاڵایانەی كە لە مەرزی ئیبراهیم خەلیلەوە دەهێنرێنە ناو هەرێمی كوردستان‌و عیراقەوە چی ئەوانەی ...

زیاتر »

لە شارەزوور ساڵانە (600 تا 700) تۆن توور بەرهەم دەهێنرێت

دەشتی شارەزوور (لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە) بە یەكێك لە خاكە پڕ بە پیتەكانی هەرێمی كوردستان‌و عیراق دادەنرێت‌و رووبەرەكەی دەگاتە 500 هەزار دۆنم زەوی كشتوكاڵی، بەجۆرێك خاكەكەی بۆ چاندنی هەموو جۆرە بەروبوومێكی كشتوكاڵ سەركەوتوو بووەو ساڵانە بڕێكی زۆر دانەوێڵەو سەوزە لەم خاكەدا بەرهەم دەهێنرێت. جۆرەكانی سەوزە بەگشتی‌و توور بەتایبەتی بەربوومێكی گرنگی جووتیارانی دەشتی شارەزوورە، بە تایبەت لەم ساڵانەی دواییدا جووتیارانی ناوچەكە ...

زیاتر »