سەرەکی » ئابووری (پەڕە 119)

ئابووری

هەڵوەشاندنەوەی پاشەكەوتی مووچە كاریگەریی خراپی لەسەر بازاڕ نەبووە

ئا: فەتاح حەسەن قەڵاتی هەڵگرتنی پاشەكەوتی مووچە هیچ كاریگەرییەكی خراپی لەسەر رەوشی جموجۆڵی بازاڕ لەهەرێمی كوردستان نەبووەو لایەنە پەیوەندیدارەكان‌و بازرگان‌و فرۆشیارانیش زیادبوونی نرخی هەندێ كاڵاو شمەكی خۆراكی‌و گۆشتی مریشك‌و تەماتە بۆ زیاد بوونی نرخی گومرگ‌و زۆری خواست لەسەر ئەو كاڵاو شمەكانە دەگەڕێنەوە. زیادكردنی گومرك دەریا تۆفیق خاوەنی كۆگای دەریا بۆ فرۆشتنی هێلكەو گۆشتی بەستوو، سەبارەت بەكاریگەری قەیرانی دارایی‌و هەڵگرتنی پاشەكەوتی ...

زیاتر »

گرێبەستە نەوتییەكان و كۆمپانیا فرەڕەگەزەكان لە هەرێم

بەهرۆز جەعفەر (3- 4) – خاڵی بنچینەیی ئەوەیە كە لە گرێبەستی بەشداری بەرهەمهێناندا كۆی سەركێشی‌و ریسكەكە دەكەوێتە سەر كۆمپانیاكە، لەگەڵ ئەمەشدا چەند مەرج‌و تایبەتمەندییەكی تری هەیە كە ئەركی نووسینەكە قورستر دەكات، چونكە نووسینی بیركاریانەی تێدەكەوێت، لە هەمان كاتدا ناتوانین ئەوەندەی پێویست بكات ئاماژەی بۆ نەكەین، چونكە بەشێكی زۆر لە شارەزایانی ئابووری‌و حكومەت‌و راهێنەرە پیشەییەكانیش كەوتونەتە بەهەڵە لێكدانەوەی شێوازی كاركردنی گرێبەستەكە، ...

زیاتر »

بازاڕی هەرێم وەك واقیع و دیدگایەك بۆ چارەسەر

ئا: تەها عەبدوڵڵا لەچوارچێوەی یادی یەكی ئایار جەژنی كرێكاران، رۆژی 30ی 4ی 2019 لەكۆلێجی كارگێڕی‌و ئابووری زانكۆی سەڵاحەددین، سمینارێك بۆ ی.پ.د.ئەیوب سماقەیی ئابووریناس‌و مامۆستای زانكۆ بەناونیشانی (بازاڕی هەرێمی كوردستان وەك واقیع‌و دیدگەیەك بۆ چارەسەری) بەڕێوەچوو. سەعاتی كاركردن بەلاماندا گرنگ نییە لەسمینارەكەدا كە ژمارەیەك لەمامۆستایانی زانكۆ و ئابووریناسان ئامادەیبوون، د.ئەیوب سماقەیی تیشكی خستەسەر رەوشی كرێكاران‌و مافەكانیان‌و دیاریكردنی سەعاتەكانی كاركردن‌و چەند بابەتێكی ...

زیاتر »

گرێبەستە نەوتییەكان و كۆمپانیا فرەڕەگەزەكان لە هەرێم

بەهرۆز جەعفەر (2 – 4) كۆمپانیای فرەڕەگەز ئەوەیە كە سنوورەكانی دەوڵەتی دایك دەبەزێنێت‌و لەدوو وڵات بەرەو سەر لقی هەیەو وەبەرهێنان دەكات، بەڵام بەگشتی ئامانجەكانیان ئەوەیە: یەك: پاڵپشتی سەرمایەداری دەكەن‌و سەرلەنوێ پارە دەدەن بە بانكەكان، پاشان پارەكە بۆ گەشەپێدان تەرخان دەكرێتەوە. دوو: پاڵپشتی دارایی دەوڵەت (یان دەوڵەتەكان) دەكەن لەڕێگەی پێدانی باجەوە (كۆمپانیای نەوتی دەبێت پێنج جۆر لە باج بدات). سێهەم: ئەم ...

زیاتر »

رۆڵی میدیای ئابووری

فەیسەل عەلی* میدیای ئابووری بە یەك لە لقە گرنگەكانی میدیا دادەنرێت، ئەم میدیایە كە هەڵدەستێت بە گواستنەوەو شرۆڤەو شیكاركردنی ئەو گۆڕانكارییە ئابوورییانەی لە كۆمەڵگە روو دەدەن، ئەو تاك‌و شوێن‌و پرسانە دەگرێتەوە كە پەیوەندییان بە ئابوورییەوە هەیە. هەروەها خستنەڕووی چالاكی‌و ئەدای كۆمپانیاكانیش دەگرێتەوە. بەكارهێنانی میتۆدی زانستی‌و شیكاری پێوانەیی‌ لە سایەی ئەو چەترە میدیاییە ئابوورییە، نووسەرانی ئابووری لە بواری توێژینەوەو بنكۆڵكردن لەناو ...

زیاتر »

گرێبەستە نەوتییەكان و كۆمپانیا فرەڕەگەزەكان لە هەرێم

بەهرۆز جەعفەر لەم بابەتەدا سێ گۆڕاو (Variable) هەیە دەبێت یەكسەر تێیان بگەین، ئەوانیش: (گرێبەستە نەوتیەكان) و (حكومەت) و (كۆمپانیا فرەڕەگەزەكان)ە، ئەمە هەمووی بۆ ئەوەیە وەڵامی چوار پرسیار بدەینەوە: – رۆڵی كۆمپانیا فرەڕەگەزەكان لە پاڵپشتییە داراییەكانی جیهان‌و پێدانی باجدا چییە؟. – تێكڕای قازانجی نەوت چۆن لەنێوان كۆمپانیا نێودەوڵەتیەكان‌و حكومەتدا دابەش دەكرێت؟ – گرێبەستە نەوتیەكان چین‌و چۆن گرێبەستی بەشداری بەرهەمهێنان كار دەكات ...

زیاتر »

چاكردنەوەی هەموو رێگاوبانەكان ئەولەوییەتمانە

یەکەی ئابووری رۆژی پێنجشەممەی رابردوو 2ی 5ی 2019، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەی رێگاوبانەكان سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی كرد كە تیایدا هەر یەكە لە دەرباز كۆسرەت رەسوڵ وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن‌و نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانیئ گەشتوگوزار و رێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەی كۆبوونەوەكە بوون. زیادكردنی ژمارەی پۆلیسی هاتوچۆ لەسەر شەقامەكان بەپێی راگەیەنراوێكی نووسینگەی ...

زیاتر »

گەورەترین پڕۆژەی بواری بەرهەمهـێنانی هێلكەو مریشك

ئا: یادگار عەلی لەقەزای كەلار گەورەترین پڕۆژەی بەرهەمهێنانی مریشك‌و هێلكە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان‌و عیراق كرایەوە. عەبدوڵڵا رەحیم، خاوەنی پڕۆژەكە بە كوردستانی نوێی وت: «پڕۆژەی (تەواوكاری ئاسۆ) تایبەتە بە بەرهەمهێنانی مریشك‌و هێلكەو بە گەورەترین پڕۆژە لەسەر ئاستی عیراق‌و هەریمی كوردستان دەژمێردرێت». وتیشی: «پڕۆژەكەمان لە (12) كێڵگەی پەلەوەر خۆی دەبینێتەوە كە هەر كێڵگەیەكیان توانای بەخێوكردنی (26) هەزار مریشكی هەیە، لەگەڵ بوونی ...

زیاتر »

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دوو گەشتی نوێی راگەیاند

هێڵی ئاسمانی فری بێرد دوو گەشتی نوێ بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی رێكدەخات و هەفتانە دوو جار گەشت ئەنجامدەدرێت. دانا محەمەد سەعید وتەبێژی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ئەوەی خستۆتەڕوو كە گەشتی ئاسمانی لەنێوان فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی ئایندهۆڤن لەهۆڵەنداو كۆڵن لەئەڵمانیا بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، دەستپێدەكرێت. ئاماژەی بەوەش كردووە كە ئەو گەشتانە لەلایەن هێڵی ئاسمانیی فری ...

زیاتر »

وەرزی بڕینەوەی خوری مەڕ دەستیـپێكرد

یەکەی ئابووری وەرزی بڕینەوەی خوری مەڕ لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان دەستیپێكردووەو ئاژەڵدار و شوانكاران بە هەرەوەزی رۆژانە خوری سەدان سەر مەڕ دەبڕنەوە، خورییەكەش وەك پێویست سوودی لێ نابینرێت، تەنانەت لە زۆر شوێن فڕێدراوە. سەرجەمییان هاوكاری یەكتر دەكەن شوانكاران لە وەرزی بڕینەوەی خوری مەڕدا پشت بە یەكتر دەبەستن و یەكتری ئاگادار دەكەنەوە، تاوەكو بە هەرەوەزی بە كاتێكی كەم كارێكی زۆر ئەنجام ...

زیاتر »