سەرەکی » ئابووری (پەڕە 84)

ئابووری

راپۆرتی دووەمی دیلۆیت بۆ وردبینی نەوت و غاز لە هەرێمی كوردستان

لە چوارچێوەی پڕۆژەی وردبینی سەربەخۆی كەرتی نەوت‌و غاز لە هەرێمی كوردستان كە پێشتر بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران لەمانگی شوباتی 2016 كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە، كۆتایی هەفتەی رابردوو داتاو زانیاریی نوێ دەربارەی ئەنجامی وردبینی بەرهەمهێنان، هەناردەكردن، بەكاربردن‌و خەرجی‌و داهاتەكانی نەوت لەپێگەی رەسمیی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوكرایەوە. 1ی تەمموزی 2017 تا 31ی كانوونی یەكەمی 2017 ئەوەش بۆ تەواوكردنی ئەو زانیارییانەی كە پێشتر لەڕاپۆرتی ...

زیاتر »

پەتای گەندەڵی

شەهریە ئەحمەد گرژی‌و ئاڵۆزییە نێوخۆییەكانی عیراق، بەتایبەت خۆپیشاندانە جەماوەرییەكەی ئەم دواییەی ناوچەكانی بەسرەو ئەوانی تر، ئەو راستییە دەسەلمێنن كە هیچ ئومێدێك بۆ عیراقیەكان نەماوەتەوە بەگشت رەهەندەكانەوە، بەگشت چین‌و توێژە جیاوازو ئایدیای جیاوازەوە ئەوەی كە هەیەو دەوترێ ئەوەیە كە عەبادی وەكو سەرۆك وەزیرانی عیراق لەماوەی دەسەڵاتی خۆیدا بە ئێستاشەوە بانگەشەی بۆ دەكات هەر ئەوەیە كە دەبینرێت‌و دەبیسترێت‌و دەوترێت هەوڵی جدی دەدەین ...

زیاتر »

لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكرێت بە ئەلیكترۆنی

بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەكنەلۆژیای زانیاری لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، زانیاریی نوێ لەبارەی‌ سیستمی‌ بایۆمەترییەوە ئاشكرادەكات‌و رایدەگەیەنێت، پڕۆژەكە دوو قۆناغی سەرەكی هەیە، قۆناغی یەكەم بریتیبوو لەخستنەڕووی ژمارەو داتاو زانیاری لەسەر ئەو كەسانەی مووچە لەهەرێم وەردەگرن، بەشی سەرەكی قۆناغی دووەمیش تایبەتە بەخزمەتگوزاری ژمێریاری ئەلیكترۆنی، بەجۆرێك ئامادەكردنی لیستی مووچە لەڕێگەی كاغەزو بەرنامەی ئێكسڵەوە كۆتایی دێت، دەرماڵەكان‌و بڕین‌و وەرگرتنی مووچەو سەرجەم رێوشوێنەكانیش بە ئەلیكترۆنی دەكرێن. ...

زیاتر »

هەفتە بازاڕێك بێ بەرامبەر بۆ جووتیاران دەكرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كشتوكاڵی هەڵەبجە بەهاوكاری رێكخراوێكی ئەڵمانی، هەفتە بازاڕێك لە دەروازەی شارەكە دەكاتەوە، بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی هەڵەبجەش رایدەگەیەنێت، «بێبەرامبەر دەدرێتە جووتیاران بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمەكانیان». ستار مەحمود بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی هەڵەبجە بەوەكالەت بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاند، «بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كشتوكاڵی هەڵەبجە بەهاوكاری رێكخراوی GIZی ئەڵمانی بڕیارە هەفتەبازاڕێك دروستبكرێت بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمی جووتیارانی سنورەكە». بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی هەڵەبجە بەوەكالەت وتیشی:»دروستكردنی ...

زیاتر »

گێڕانەوەی پارە دزراوەكانی عیراق

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاشكرایدەكات، حكومەت بەردەوامە لەگێڕانەوەی ئەو پارانەی لەڕێگەی بەرپرسە گەندەڵەكانەوە دزراون‌‌و براونەتە دەرەوە، لەگەڵ ئەو پارانەی كە لەبانكەكانی جیهاندا دانراون. سەعد حەدیسی وتەبێژی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، حكومەت هەموو هەوڵێك دەدات، بۆ ئەوەی سەرجەم ئەو پارانەی عیراق بگەڕێنێتەوە، كە لەبانكەكانی جیهاندا دانراون، ئیتر ئەو پارانە لەسەردەمی رژێمی پێشوودا برا بن، یاخودا ...

زیاتر »

دوو ملیۆن تۆن گەنم لە جووتیاران وەردەگیرێت

وەزارەتی بازرگانیی عیراق پێشبینی دەكات، لە وەرزی دروێنەی ئەمساڵدا بڕی دوو ملیۆن‌‌و 300 هەزار تۆن گەنم لە جووتیارانی سەرانسەری وڵات بكڕێتەوە. نعێم مەكسوسی بەڕێوەبەری كۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، كۆمپانیاكەیان لەڕێگەی سایلۆ ‌و كۆگانیەوە بەردەوامە لە كڕینەوەی گەنم‌‌و لەناوچەكانی ناوەڕاست‌و باشووری عیراق پڕۆسەی وەرگرتنی كە كۆتایی هاتووە، بەڵام لەناوچەكانی باكووری وڵات وەك هەرێمی كوردستان‌‌و پارێزگاكانی كەركوك‌‌و موسڵ بەردەوامی ...

زیاتر »

دابەزینی بەهای تمەن زیان بە بازرگانانی هەرێم دەگەیەنێت

سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی هاوردەو هەناردەكارانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، زیاتر لە دوو هەزار بازرگان لە هەرێمی كوردستان ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران دەكەن. مامەڵەكانیان بە دۆلارە لە بارەی دابەزینی بەهای تمەنی ئێرانی و كاریگەری لەسەر رەوشی بازرگانی لە هەرێمی كوردستان، مستەفا عەبدولڕەحمان سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی هاوردەو هەناردەكارانی هەرێمی كوردستان، بەئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵی رایگەیاندوە، هەموو گرژی‌و ئاڵۆزییەك لەهەر وڵاتێكدا كە ئێمە ...

زیاتر »

بڕیارێكی عیراق بۆ قەدەغەی هاوردەكردنی ماسی

حكومەتی هەرێم بڕیارێكی بەغدا لەبارەی قەدەغەی هاوردەكردنی ماسی جێبەجێ ناكات‌و بەرپرسێكی وەزارەتی كشتوكاڵ‌و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم رایدەگەیەنێت، بڕیارەكە دەبێتە هۆی گرانبوونی نرخی ماسی. د.جەمال شوكری بەڕێوەبەری كەرەنتین لە وەزارەتی كشتوكاڵ‌و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم، لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا راگەیاندوە، هەر لیستێكی قەدەغەكردنی بەرهەمی هاوردە لە عیراقەوە رەوانەی هەرێم بكرێت، جێبەجێدەكرێت، بەڵام بڕیاری قەدەغەكردنی هاوردەكردنی ماسی جێبەجێ ناكرێت، لەبەرئەوەی هەرێم حەوزی ماسی زۆری نییەو ...

زیاتر »

تۆڕی كارەبای عیراق بە كەنداوەوە دەبەسترێتەوە

وەزارەتی دەرەوەی عیراق رایگەیاندوە، گفتوگۆكانیان لەگەڵ عەرەبستانی سعودی هەنگاوی باشی ناوە بۆ بەستنەوەی كارەبای عیراق بەوڵاتانی كەنداوەوە. هاوكات، بەرپرسێكی باڵای عیراق ئاماژە بەوە دەكات كە عەرەبستانی سعودی لە عیراق ركابەریی ئابووریی كۆماری ئیسلامیی ئێران دەكات. جێگرەوەی هاوردەكردنی كارەبا كەناڵی عەربیە لەزاری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراقەوە بڵاویكردۆتەوە، نەخشەڕێگایەكی روونیان هەیە بۆ بەستنەوەی كارەبای عیراق‌و وڵاتانی كەنداو پێكەوە، بۆ ئەو مەبەستەش لێكتێگەیشتنی ...

زیاتر »

لە بێ كارەبایی و بێكارییەوە بۆ هەرێمی سەربەخۆ

خۆپیشاندان‌و ناڕەزایەتی دانیشتووانی باشووری عیراق‌و بەغدای پایتەخت درێژەی هەیەو هاووڵاتیان جگە لە جەختكردنەوە لەدابینكردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكانی وەكو (ئاو، كارەبا، دامەزراندن‌و رەخساندنی هەلی كار)، داواش دەكەن دۆخی ژڵەژاوی سیاسی عیراق چارەسەر بكرێت‌و حكومەتێكی تەكنۆكرات پێكبهێنرێت. هاوكات، بۆ دڵنیاكردنەوەی خۆپیشاندەرانیش، حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق بەردەوامە لە تەرخانكردنی پارە بۆ ئەو ناوچانەو دوورخستنەوەی بەرپرسانی باڵای حكومەت، لەنوێترین بڕیاریشدا، وەزیری كارەبای لەپۆستەكەی دوورخستەوە. ...

زیاتر »