سەرەکی » دۆسێ (پەڕە 100)

دۆسێ

لە شێخ مەقسودەوە داوای پشتیوانی لە دەوڵەتی سوریا دەكرێت

لە چوارچێوەی جەنگی دژ بە توركیا لە عەفرینی رۆژئاڤا «باكووری سوریا»، یەكینەكانی پاراستنی گەلی كورد «یەپەگە»هەڵمەتێكیان بۆ دەستخستنی پشتیوانی حكومەتەكەی ئەسەد دەستپێكردووە. بەپێی ئاژانسی «فرانس24»لە گەڕەكی شێخ مەقسود لە خۆرئاوای پارێزگای حەلەب كە زۆرینەی دانیشتوانی كوردن، بەئاشكرا داوای پشتیوانی سەربازیی لە دیمەشق دەكرێت. وەك ئەو ئاژانسە ئاماژەی پێدەكات، كوردەكان دەیانەوێت پشت بە حكومەتی سوریا ببەستن بۆ گەیشتن بە عەفرین و ...

زیاتر »

نەتەوە یەكگرتووەكان: قاعیدە لە داعش مەترسیدارترە

چاودێرانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان پێیانوایە، رێكخراوی قاعیدە لە رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی «داعش» مەترسیدارترە، مانەوەی رێكخراوەكەش تاوەكو ئێستا» بە سەرنجڕاكێش» دادەنێن. چاەدێرانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان لە راپۆرتێكیاندا كە كۆپییەكی دەست ئاژانسی (فرانس پرێس) كەوتووە، رایانگەیاندووە»رێكخراوی قاعیدە تاوەكو ئێستا (بەشێوەیەكی سەرنجڕاكێش خۆی راگرتووە)، لە هەندێك ناوچەشدا لە رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) مەترسیدارترە». راپۆرتەكە كە بۆ ئەنجومەنی ئاسایش بەرزكراوەتەوە، پێیوایە لقی ...

زیاتر »

ترەمپ: فەلەستینییەكان و ئیسرائیلییەكانیش ئاشتییان ناوێت

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا پێیوایە «فەلەستینیەكان و رەنگە ئیسرائیلییەكانیش ئامادە نەبن بۆ ئاشتی»، هۆشداریش دەدات لەبارەی جولەكەنشینەكانی ئیسرائیلیەوە كە بە گوتەی ئەو، «ئاستەنگ لەبەردەم پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ فەلەستینییەكاندا دروست دەكەن». دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە دیمانەیەكی لەگەڵ رۆژنامەی «یسرائیل هایۆم» كە لە 11ی شوباتی 2018 بڵاوكرابۆوە رایگەیاندووە»جولەكەنشینەكانی ئیسرائیل ئاستەنگ لەبەردەم پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ فەلەستینییەكان دروست دەكەن» داوایشی لە ئیسرائیل كردبوو، ...

زیاتر »

میسر: سیسی نەیارەكانی دووردەخاتەوە

عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسر لەگەڵ نزیكبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لە وڵاتەكەی، نەیارەكانی لە گۆڕەپانی سیاسی دووردەخاتەوە و پارتەكانی ئۆپۆزسیۆنیش، ناڕەزایی دەردەبڕن و رەخنە لە دەسەڵاتداران دەگرن. ژمارەیەك لە پارت و كەسێتییە ئۆپۆزسیۆنەكانی میسر هاوسۆزیی خۆیان بەرانبەر بە دەستگیركردنی جێگری سەرۆكی پارتی «مصر القویە» دەربڕی و رەخنەی توندییان لە دەسەڵاتداران گرت كە هەڵیانكوتابووە سەر ماڵەكەی و لەپاش دەستگیركردن، دەستییان بەسەر كەلوپەلە ...

زیاتر »

سووتاندنی غاز لە عیراق

سوود و مەترسییەكانی هەرچەندە ئەو غازەی كە ئێستا لەعیراق دەسوتێنرێت دەتوانرێ‌ بەكاربهێنرێت لەبری سوتەمەنی لە وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبادا، کەچی ساڵانە بڕی شەش بۆ هەشت ملیار دۆلار تەرخان دەكرێت بەمەبەستی دابینكردنی سوتەمەنی بۆ وێستگەكانی كارەبا. زیانە ژینگەییەكان بەهۆی سوتاندنی غازەوە لە عیراق گەیشتۆتە ئاستێكی مەترسیدار، بەشێوەیەك بەپێی توێژینەوەكان ئێستا عیراق ساڵانە 300 ملیۆن تۆن غازی دوانەئۆكسیدی كاربۆن دەكاتە هەواوە. لەکاتێکدا ئەگەر ...

زیاتر »

فڕۆكەوانە ئوردونییەكە و كچەكەی كۆبانی هەردووكیان شەهیدن

كاملیا ئینتخبابی فەرد دوو هەفتە زیاتر بەسەر هێرشە نەشیاوەكەی توركیا لە دژی كوردەكانی سوریا لە ناوچەی عەفرینی ئەو وڵاتە، تێپەڕی. ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییە لەلایەن توركەكانەوە ناوی «چڵە زەیتون»ی لێنراوە، ئەوەش بەكارهێنانێكی ترە بۆ وشە وشكە بێ‌ واتاكان و زۆرێك لەو كەسانە بەكاری دەهێنن كە بەشوێن ئاشتیدا دەگەڕێن و دەیانەوێت ناكۆكییەكان وەلابنێن، بەڵام ئاشكرا نییە ئەو جۆرە ئاشتییە كامەیە كە رەجەب ...

زیاتر »

هەزاران كەس لە عەفرین و ئەوروپا لە دژی ئەنقەرە خۆپیشاندان دەكەن

هەزاران كەس لە شاری عەفرینی رۆژئاڤا و وڵاتە جیاجیاكانی ئەوروپا لە دژی هەڵمەتە سەربازییەكەی هێزەكانی توركیا كە بە پاڵپشتی چەكدارە ئۆپۆزسیۆنەكانی توركیا لەناوچەكەدا بەرپای كردووە خۆپیشاندانیان دەكەن، ئەمەش لەكاتێكدایە ئەو هێزانە لەلایەن شەڕڤانانی كوردەوە رووبەڕووبەڕووی مقاوەمەیەكی توند بونەتەوە. سوپای توركیا لە 20ی كانوونی دووەمی 2018وە ئۆپەراسیۆنێكی سەربازیی لەژێر ناوی «چڵە زەیتون» لە دژی یەكینەكانی پاراستنی گەلی كورد (یەپەگە) دەستپێكردووە، ئامانج ...

زیاتر »

ئێران:سیاسەتەكانی واشنتۆن هەڕەشەن بۆسەر مرۆڤایەتی

دوای ئەوەی ئەمریكا لە سەرەتای ئەم مانگەدا وەك وەڵامێك بۆ نوێكردنەوەی جبەخانەكانی روسیا، ئاماژەی بە پلانەكانی وڵاتە كرد بۆ بەرهەمهێنانی چەكی ئەتۆمی نوێ‌، وەزیری دەرەوەی ئێران ئەو هەنگاوەی بە هەڕەشەیەك بۆ لەنابردنی مرۆڤیاتی وەسف كرد. محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە 3ی شوباتی 2018 لە تویتێكیدا كە لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردەوە رایگەیاندبوو»سیاسەتە ئەتۆمییەكانی ئەمریكا هەڕەشەی لەناوبردن لە مرۆڤایەتی ...

زیاتر »

خواستە مەترسیدارەكانی پشت پەلاماردانی عەفرین ئاشكرا دەبن

ماوەی ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتون» زیاتر و زیاتر درێژ دەكەنەوە، ئەمە ناونیشانی وتارێكی مەكسیم یوسین و سێرگی سترۆكانە كە لەبارەی پەلامارەكەی توركیا بۆسەر شاری عەفرین لە رۆژنامەی «كۆمێرسانت»ی روسیا بڵاوكراوەتەوە. لە وتارەكەدا هاتووە»ئۆپەراسیۆنی (چڵە زەیتون) كە لەلایەن سوپای توركیاوە لە دژی یەكینەكانی پاراستنی گەلی كورد لە باكووری سوریا ئەنجام دەدرێت، دەبێتە هەڵمەتێكی درێژخایەن. لەبری بەڵێنەكان بە تەواكردنی ئۆپەراسیۆنەكە (لە كورتترین كات)دا ...

زیاتر »

سەرۆكی فەرەنسا :بەهاریی عەرەبی كۆتایی نەهاتووە

ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا، پێیوایە بەهاریی عەرەبی كۆتایی نەهاتووە و تونس لانكەی ئەو شۆڕشەیە كە لە ساڵی 2011 دەستیپێكرد، بەپێویستیشی دەزانێت تونسییەكان كار بۆ سەرخستنی بكەن تا بە گوتەی ئەو، «بەرەو قۆناغێكی دیموكراتی وەها رێ‌ بكات كە ببێتە نمونەیەكی پێشەنگ». ئیمانویڵ ماكرۆن لە سەرەتای ئەم مانگەدا سەردانی وڵاتی تونسی كرد و لە دووەم رۆژی ئەو سەردانەشیدا لەبەردەم پەرلەمانی تونس وتارێكی ...

زیاتر »