سەرەکی » دۆسێ (پەڕە 29)

دۆسێ

كوێت بەشوێن دیل و بێسەروشوێنەكانی جەنگی كەنداودا دەگەڕێت

میدیاكانی كوێت بڵاویانكردەوە، كوێت نزیكەی 20 روفاتی لەگەڵ كەلوپەلەكانیان لە عیراق وەرگرتووە كە پێدەچێت روفاتی قوربانیانی دیلە كوێتییەكان بن. میدیاكانی كوێت و رۆژنامەی (القبس)ی كوێتی، لە 16ی ئەیلولی 2020، لە زاریی سەرچاوە دیپلۆماسییەكانەوە بڵاویانكردەوە»تائێستا ژمارەیەكی تەواوەتی یان دیاریی كرا نییە بۆ روفاتە كوێتییەكان، تا بە تەواوەتی بابەتەكە تاوتوێ‌ بكەن، بۆیە وەزارەتی ناوخۆ پشكنینی DNA بۆ روفاتەكان ئەنجام دەدات لەپێناو دیاریكردنی ...

زیاتر »

عەللاوی:عیراق تائێستاش پێویستی بە پشتیوانی نێودەوڵەتییە

ئەیاد عەللاوی سەرۆكی هاوپەیمانی وەتەنیە دەڵێت، عیراق تائێستاش پێویستی بە پشتیوانی نێودەوڵەتییە بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسییە ئەمنییەكان، سوپاش بە لاواز و فشەڵ وەسف دەكات. عەللاوی لە دیمانەیەكی تەلەفیزیۆنی لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلولی 2020 رایگەیاند»عیراق توانای نییە لەبەرانبەر وڵاتە ئیقلیمییەكان یان لەنێوخۆدا یان لەبەرانبەر رێكخراوی داعش خۆی بپارێزێت، بۆیە پێویستی بە یارمەتی وڵاتانی جیهانە كە بڕوایان بە بەگژداچوونەوەی توندڕەوی هەیە، سوپای عیراقیش ...

زیاتر »

كاردانەوە جیاجیاكان لەبارەی كوژرانی خێزانێكی كوردەوە لە بەغدا

كوژرانی خێزانێكی كورد لە ناوچەی مەسنور لە بەغدا لە 14ی ئەیلولی 2020، كاردانەوەی جیاجیای لێدەكەوێتەوە، هەر لە دوای رووداوەكەش فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، وەك یەكەم هێزی كوردستانی، داوای لە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران كرد، پەلە بكات لە خستنەڕووی وردەكاریی تاوانە و ئەنجامدەرانیشی بە توندی سزا بدرێن. بەپێی راگەیەندراوە فەرمییەكان، هێزە فیدراڵییەكانی عیراق بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان، لە ...

زیاتر »

راوبۆچوونە جیاوازەكان لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراقەوە

راوبۆچوونی جیاواز هەیە لەبارەی هەڵبژاردنی پێشەوەخت لە عیراق كە وابڕیارە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو ئەنجام بدرێت، هەندێك پێیانوایە پەسەندنەكردنی یاسای هەڵبژاردن دەبێتە ڕێگر كە راوبۆچوونی جیاوازیی لەسەر هەیە، هەندێكی تریش پێداگری لەسەر پەسەندكردنی یاساكە دەكەن بۆ ئەنجامدانی پرۆسەكە و پێیانوایە ئەوانەی دژ بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختن، بەرژەوەندی تایبەتییان هەیە، بۆیە ئاستەنگ لەبەردەم ئەنجامدانی دروستدەكەن. هاوپەیمانی نوێ‌ ئینتیسار غرێباوی پەرلەمانتاری ...

زیاتر »

حكومەتی عیراق بودجەی 2020 پەسەند دەكات

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بودجەی ساڵی 2020 پەسەند دەكات، ئەمەش لەكاتێكدایە كە بە وتەی پەرلەمانتارێك، بۆ دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی پارەیەكی زۆری قەرزكردووە، هۆكاریی ئەمەش بۆ كەمبوونەوەی داهاتەكان بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و تەنگژەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەگێڕێتەوە. ئەحمەد مولا تەڵاڵ، وتەبێژی حكومەتی عیراق لە 9ی ئەیلولی 2020 لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا دوای كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند،»لە سەرەتای هەفتەی دادێ‌ كۆبوونەوەیەكی نائاسایی ئەنجام ...

زیاتر »

ئاماژەكردن بە مەزهەب لە دامەزراوەی سەربازی مشتومڕی لێدەكەوێتەوە

دانانی بەشی مەزهەب لە فۆرمی وەرگرتن لە كۆلێژی سەربازی مشتومڕی گەورەی لێدەكەوێتەوە، سەرۆك وەزیرانیش فەرمان دەكات، ئاماژەكردن بە مەزهەب لە بەڵگەنامە فەرمییەكاندا نەمێنێت، بە تایبەت لە دامەزراوەی سەربازیی. مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق، فەرمانی كرد بە لابردنی ئاماژەكردن بە مەزهەبی هاووڵاتیان لە بەڵگەنامە فەرمییەكان، بە تایبەتیش لە فۆرمی وەرگرتن لە كۆلێژە سەربازییەكان. لەو بارەیەوە بەرپرسێك لە وەزارەتی بەرگری لە 9ی ...

زیاتر »

وەزارەتی تەندروستی پەیامی دڵنیاكەرەوە دەداتە هاووڵاتیان

وەزارەتی تەندروستی عیراق، پەیامی دڵنیاكەرەوە دەداتە هاووڵاتیان و پێیوایە 8%ی تووشبوونەكان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتدا ئاسنن و قورس نیین، ئەمەش لەكاتێكدایە كە رێژەی تووشبوونی رۆژانە بە پەتاكە لە وڵاتدا روو لە بەرزبوونەوەیە. ریاز عەبدولئەمیر، بەڕێوەبەری تەندروستی گشتی لە وەزارەتی تەندروستی عیراق لە 9ی ئەیلولی 2020 رایگەیاند»لەسەدا 80ی تووشبوونەكان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاسانن، وەزارەتی تەندروستیش زیاتر لە 10 هەزار رووپێوی ...

زیاتر »

11 ی سێپتەمبەر ئەو رۆژەی هەموو جیهانی هەژاند

پەیڤێک یەکێک لە رووداوە گەورەو گرنگەکانی ئەم سەدەیە هێرشە تیرۆریستییەکانی 11ی سێپتەمبەر بوو بۆ سەر ئەمریکا. ئەم هێرشە کە لەلایەن گرووپی تیرۆریستی « قاعیدە»وە بەسەرۆکایەتی ئوسامە بن لادن کرا، کاریگەری گەورەی بەسەر تەواوی ژیانی سیاسی و ئابووری و فەرهەنگی جیهانەوە هەبوو. گەورەترین کاریگەریشی ئەوە بوو دوو جەنگی گەورەی لەپاش خۆی هێنا کە ئەوانیش « جەنگی ئەفغانستان و عیراق» بوو، کە ...

زیاتر »

لێكدانەوەیەك بۆ سەردانەكەی سەرۆكی فەرەنسا بۆ عیراق

لەگەڵ سەردانەكەی ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا بۆ بەغدا، سەركردەیەكی هاوپەیمانی نەسر، ئاماژە بە بوونی ڕكابەرییەك دەكات لەنێوان هەردوو بەرەی خۆرئاوایی و چینی لەسەر عیراق و ناوچەی كەنداو. عەلی ئەزیرجاوی سەركردە لە هاوپەیمانی نەسر، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”عیراق پێگەیەكی جوگرافی گرنگی هەیە لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست كە نێوجەرگەی جیهان، عیراقیش دڵی ئەو ناوچەیەیە بە پێگە ستراتژییەكەی”. بە وتەی ئەو سەركردەیەی هاوپەیمانی ...

زیاتر »

وەزارەتی نەوتی عیراق داهاتی نەوتی مانگی ئاب رادەگەیەنێت

وەزارەتی نەوتی عیراق، بڕی هەناردە و داهاتی بەدەستهاتووی مانگی ئابی ڕابردوو رادەگەیەنێت، ئەمەش بە پشتبەستن بە ئامارێكی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ)، ئەمەش لەكاتێكدایە كە بەڕێژەی 106% پابەندی رێكەوتنكەی (ئۆپیك) بووە بۆ كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمی نەوت. لە 1ی ئەیلولی 2020، عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند”لە مانگی كانوونی یەكەمی رابردوودا، لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق، ...

زیاتر »