سەرەکی » وەرزش (پەڕە 122)

وەرزش

ئەمڕۆ قورعەكەیە

ئەمڕۆ دووشەممە 16/12/2019 قورعەی قۆناغی 16 یانە بۆ چامپیۆنس لیگی ئەوروپا دەكرێت. شاری نویۆن-ی سویسرا سەعات 2 -ی پاش نیوەڕۆ بەكاتی هەرێمی كوردستان، دەبێتە شانۆی دیارییكردنی یارییەكانی قۆناغی 16 یانەی چامپیۆنس لیگی یانەكانی ئەو كیشوەرە، ئەمەش پاش ئەوەی هەفتەی رابردوو سەرجەم یارییەكانی قۆناغی گروپەكان كۆتاییانهات و یەكەم و دووەمی گروپەكان دەركەوتن كە دەكەنە 16 یانەو بەشداری ئەم قۆناغەی گروپەكان دەكەن، ...

زیاتر »

یانه‌ی برایه‌تی هێڵی هێرشبه‌ر به‌ فه‌رحان شكور به‌هێز ده‌كات

ئا: ئومێد ئیبراهیم به‌شێوه‌یه‌كی رەسمی بۆ یارییه‌كانی داهاتووی خۆی له‌ خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان، یانه‌ی برایه‌تی(فه‌رحان شكور) ـی هێرشبه‌ری یانه‌ی نه‌وت ـی شاری به‌غدا ـی هێنایه‌ ڕیزه‌كانی. برایه‌تی كه‌ له‌ ئێسته‌دا به‌ 13 خاڵ خانه‌ی دووه‌می خولی نایابی تۆپی پێی كوردستانی گرتووه‌، له‌ كۆی هه‌شت یاری ته‌نیا شه‌ش گۆڵی تۆماركردووه،‌ ئه‌مه‌ش وای له‌ ده‌سته‌ی راهێنه‌ران و كارگیری یانه‌ سه‌وزپۆشه‌كه‌ی ...

زیاتر »

بە باشترین وەرزشكاری كەنەدا دیاریكرا

بیانكا ئەندریسكۆی ئەستێرەی تێنسی سەرزەوی خەڵاتی باشترین وەرزشكاری كەنەدای بۆ ساڵی 2019 پێدرا، ئەمەش دوای ئەوەی لە پاڵەوانێتییەكان ئاستی بەرزی پێشكەش كردو گراندسلامی ئەمریكای بردەوە. ئەندریسكۆ ساڵێك بەر لە ئێستا ناوبانگی ئەوتۆی نەبوو، بەڵام بەهۆی ئاستە بەرزەكەی و سەركەوتن بەرامبەر بە سیرینا ولیامز لە گراندسلامی ئەمریكا و سەركەوتن بۆ پلەی چوارەمی ریزبەندی یاریزانان ناوبانگێكی زۆری پەیدا كرد. بیانكا بووە یەكەم ...

زیاتر »

داوەری یاری كلاسیكۆ دیاریكرا

دەستەی یانەكانی خولی ئیسپانیا رایگەیاند هێرناندێز هێرناندێزی راهێنەری دیاری بۆ بەڕێوەبردنی یاری كلاسیكۆ دیاری كردوە كە وابڕیارە رۆژی 18ی ئەم مانگە لە یاریگای كامپ نو بكرێت. بارسێلۆنا لەیارییەكی دواخراو رۆژی 18ی ئەم مانگە میوانداری ریاڵ مەدرید دەكات و دەستەی داوەرانی خولی ئیسپانیاش هێرناندێزی بۆ ئەو یارییە دیاری كردوەو دی بۆرگۆسیش وەكو داوەری ڤار ئامادە دەبێت. ئەم داوەرە یەكێكە لە باشترین ...

زیاتر »

سزا قورسەكەی سەر روسیا چی دەگرێتەوە؟

لیژنەی جێ بەجێكاری ئاژانسی نێودەوڵەتی بەرەنگاربوونەوەی مادە وزەبەخشەكان بڕیاری دا روسیا بێ بەش بكات لە بەشداری كردن لە پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتیەكان، بەهۆی ئەمەش روسیا ناتوانێت بەشداری ئۆڵۆمپیادی 2020 و ئۆڵۆمپیادی زستانەی 2022 و مۆندیالی 2022 ی قەتەر بكات. ئەم سزایە بەهۆی ئەوەیە كە ئاشكرابوو ئەو وڵاتە یاری بە فایلەكانی پشكنینی مادەوزەبەخشەكان كردوە. لەو بارەیەوە قسەكەری لیژنەكە ئاماژەی بەوەدا كە بەكۆی دەنگی ...

زیاتر »

نهێنی دوورخستنەوەی ئاشكرا دەكرێت

سەرچاوەكانی هەواڵ نهێنی دووركەوتنەوەی ئارسەر میلۆی ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنایان ئاشكرا كرد كە چەند یارییەكە لە پێكهاتەی یانەكە دوور دەخرێتەوە. چەند یارییەكە ئارسەر میلۆ لە پێكهاتەی یانەكە دوور دەخرێتەوەو یانەكەشی رایگەیاندوە دووركەوتنەوەی بەهۆی كێشەی ماسولكەیە، بەڵام هۆكارێكی تری لە پشتە. رادیۆی لا سۆناتای ئیسپانیا بڵاویكردۆتەوە ئارسەر توشی نەخۆشییەك بووە كە بەنەخۆشی سیلان یاخود گۆنۆر هۆیا ناسراوە و ئەو نەخۆشییەش لە رێگەی ...

زیاتر »

ئەنتۆنی جۆشوا تۆڵەی شكستەكەی لە ئەندی رۆیز كردەوە

ئەنتۆنی جۆشوای بەریتانی تۆڵەی شكستەكەی پێشووی لە ئەندی رۆیز مەكسیكی كردەوەو سەرجەم پشتێنەكانی كێشی قورسی لە یاری بۆكێسن بەدەست هێنایەوە. لە یاری دووبارەكردنەوەی نێوانیان لە سعودیە ئەنتۆنی جۆشوا و ئەندی رۆیزی بەرەگەز ئەمریكی رووبەڕووی یەكتری بوونەوەو ئەم یارییەش لەسەر تاسەری جیهان عاشقانی یاری بۆكێسن چاوەڕێیان دەكرد. لە روبەڕوبونەوەی پێشویان رۆیز بەشێوەیەكی دوور لە چاوەڕوانی توانیبووی جۆشوا دووچاری یەكەم شكست بكات ...

زیاتر »

گەورەترین ئەنجامی چاوەڕوان نەكراوی تۆماركرد

یوكیا ساتۆی ژاپۆنی گەورەترین ئەنجامی چاوەڕوان نەكراوی لە قۆناغی سێیەمی پاڵەوانێتی جیهانی خۆهەڵدان لەسەر بەفر تۆماركدرو توانی سەركەوتن لە جەولەی نیجنی روسیا تۆماربكات. شاری نیجنی تاجیلی روسیا بەدیاری كراوی گردی ترامبلین ستۆركی بەناوبانگ میوانداری قۆناغی سێیەمی پاڵەوانێتی جیهانی خۆهەڵدان لەسەر بەفری كرد. ساتۆ لە كۆتایی جەولەی یەكەم لەپلەی حەوتەم بوو لەبەرامبەردا پیتەر بریفیچی سلۆڤینی لە پێشەنگی دابوو. بەڵام لەجەولەی دووەم ...

زیاتر »

ژمارەیەكی مێژوویی بۆ خواكین

خواكینی ئەستێرەی دیاری تۆپی پێ لە یاری بەرامبەر ڤالێنسیا ژمارەیەكی مێژوویی نووسییەوە، ئەمەش دوای ئەوەی سەركردایەتی بردنەوەی ریاڵ بیتیسی كرد. خواكین لەو یارییە ناوی خۆی بە پیتی زێڕین لە مێژووی خولی ئیسپانیا نووسییەوە كە بووە گەورەترین یاریزان هاتریك لەو خولەدا تۆماربكات. خواكین لە تەمەنی 38 ساڵ و 140 رۆژدا توانی تەنها لە ماوەی 21 دەقیقە 3 جار تۆڕی گۆڵی ریاڵ ...

زیاتر »

جیهانی تۆپی پێی داگیركردووە

ئاكۆ عارف بیرمە لە سەروەختی دەركەوتن و سەرەتاكانی درەوشانەوەی میسی-دا و لە دووتوێی ستادیۆمدا وتارێكم بەناویشانی(میسی جیهان داگیردەكات) نووسی. ئەمێستاكە دوای بردنەوەی شەشەمین باڵۆن دۆر، نەك دەركەوت لیۆی ئەرجەنتینی و یاریزانی بارسیلۆنا كێیە، بەڵكو سەلمێنرا و میسی خۆیشی سەلماندی كە ئەفسانەیەكی ئاڵتونی و پاشای جیهانی تۆپی پێیە. زۆربەمان لەیادمانە سەروەختێك ئەستێرەكانی یاریگا و یاریزان و هێرشبرە گەورەكان لە وەرزێكدا زۆرترین ...

زیاتر »