سەرەکی » وەرزش (پەڕە 157)

وەرزش

پیته‌ر كراوچ بۆنده‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ ستۆك سیتی نوێ كرده‌وه‌

یانه‌ی‌ ستۆك سیتی رایگه‌یاند به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی گه‌یشتونه‌ته‌ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ پیته‌ر كراوچی ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ بۆنده‌كه‌ی‌ بۆ وه‌رزێكی تریش نوێ بكه‌نه‌وه‌. كراوچی ته‌مه‌ن 36 ساڵ بۆنده‌كه‌ی‌ هاوینی ساڵی داهاتوو كۆتایی ده‌هات، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و ئاسته‌ به‌رزه‌ی‌ له‌ یارییه‌كاندا پێشكه‌شی ده‌كات یانه‌كه‌ی‌ بڕیاری داوه‌ بۆنده‌كه‌ی‌ تا هاوینی 2019 نوێ بكاته‌وه‌. كراوچ بۆ زۆرێك له‌ یانه‌كانی ئینگلته‌را یاری كردوه‌ دیارترینیان تۆتنهام و ...

زیاتر »

شاڵكه‌ دواین بۆند پێشكه‌شی گۆرتسكا ده‌كات

یانه‌ی‌ شاڵكه‌ دواین بۆندی پێشكه‌شی لیۆن گۆرتسكای ئه‌ستێره‌ی ناوه‌ندی كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ بۆنده‌كه‌ی‌ نوێ بكاته‌وه‌، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی‌ رێگری له‌ رۆیشتنی ئه‌و یاریزانه‌ بكات. گۆرستكا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ بۆنده‌كه‌ی‌ كۆتایی دێت و زۆرێك له‌ یانه‌كان له‌سه‌رو هه‌مووشیانه‌وه‌ بارسێلۆنا ركابه‌ری له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی‌ ده‌كات، به‌ڵام یانه‌ی‌ شاڵكه‌ بۆندێكی خه‌یاڵی خستۆته‌ به‌رده‌می بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ یانه‌كه‌ درێژه‌ به‌ یاریكردن بدات. رۆژنامه‌ی‌ سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی ...

زیاتر »

گۆڵه‌كه‌ی‌ گریزمان به‌جوانترین گۆڵی جه‌وله‌ی پێنجه‌م دیاری كرا

ئه‌نتوان گریزمانی هێرشبه‌ری یانه‌ی‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید خه‌ڵاتی جوانترین گۆڵی جه‌وله‌ی پێنجه‌می قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنس لیگی برده‌وه‌، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی‌ له‌لایه‌ن هانده‌ران زۆرترین ده‌نگی پێدرا. دوای هه‌ر جه‌وله‌یه‌ك له‌ یارییه‌كان یوفا له‌ پێگه‌ی‌ ره‌سمی خۆی ده‌نگدانێك بۆ دیاری كردنی جوانترین گۆڵی ئه‌و جه‌وله‌یه‌ رێكده‌خات و هانده‌رانیش ده‌توانن له‌سه‌ر تاسه‌ری جیهان ده‌نگی له‌سه‌ر بده‌ن. گریزمانیش له‌ یاری به‌رامبه‌ر رۆما به‌ لێدانێكی جوانی ...

زیاتر »

به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی خه‌سره‌و گورون به‌ جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی دیاری كرا

به‌ڕه‌سمی‌ خه‌سره‌و گورون به‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ ئۆڵۆمپی‌ كوردستان دیاریكرا،ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئازاد وه‌هاب له‌ماوه‌ی‌ پێشوو ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌. ئازاد وه‌هاب بۆ ماوه‌ی‌ نزیكه‌ی‌ 2 ساڵه‌ له‌ پۆستی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ ئوڵمپی‌ كوردستان ده‌ست به‌كار بووه‌،  به‌ڵام پێش چه‌ند رۆژێك ده‌ست له‌ كاركێشانه‌وه‌ی‌ پێشكه‌ش به‌ لیژنه‌ی‌ ئوڵۆمپی‌ كوردستان كرد، دواتر سه‌ڵاح حه‌سه‌نی‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ ئۆڵۆمپی‌ ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌كه‌ی‌ په‌سه‌ند كرد.  بۆ جێگرتنه‌وه‌ی‌ ...

زیاتر »

ناسنامه‌ی‌ ناوبژیوانی یاریی كلاسیكۆ ئاشكرا دەکرێت

هه‌رچه‌نده‌ نزیكه‌ی مانگێك ماوه‌ یاری كلاسیكۆی نێوان ریاڵ مه‌درید و بارسێلۆنا بكرێت، به‌ڵام هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ ناوی ئه‌و ناوبژیوانه‌ ئاشكرا ده‌كه‌ن كه‌ وابڕیاره‌ ناوبژیوانی ئه‌و یارییه‌ بێت. رۆژنامه‌ی‌ سپۆرت بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ زانیاری ده‌ستكه‌وتووه‌ ئه‌ندیانۆ مایینكۆ ناوبژیوانی یاریی كلاسیكۆی یاریگای سانتیاگۆ بیرنابیۆ ده‌بێت و رادیۆی كادینا كوپی به‌ناوبانگیش ناوی هه‌مان ناوبژیوانی وه‌كو داوه‌ری یارییه‌كه‌ دوپات كردۆته‌وه‌. ...

زیاتر »

مارسێلۆ دانی به‌ تاوانه‌كه‌ی‌ دا نا

مارسێلۆ دا سیلڤای ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید چووه‌ به‌رده‌م یه‌كێك له‌ دادگاكانی شاری مه‌دریدی ئیسپانیا بۆ ئه‌وه‌ی‌ وه‌ڵامی تۆمه‌تباركردنی به‌ خۆدزینه‌وه‌ له‌ باج بداته‌وه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی‌ رابردوو پێی تۆمه‌تبار كرابوو. مارسێلۆ له‌به‌رده‌م دادگا دانی به‌وه‌دانا كه‌ ساڵی 2013 خۆی له‌ باج دزیوه‌ته‌وه‌و ئاماده‌یه‌ نزیكه‌ی‌ 500 هه‌زار یۆرۆ وه‌كو قه‌ره‌بوو بداته‌ فه‌رمانگه‌ی‌ باج. مارسێلۆ ته‌نیا 10 ده‌قیقه‌ له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده‌بوو كه‌ ...

زیاتر »

گاتۆزۆ وه‌كو راهێنه‌ری میلان ناسێندرا

دوای ئه‌وه‌ی‌ به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ كرا به‌ شوێنگره‌وه‌ی‌ مۆنتێلای راهێنه‌ری له‌سه‌ر كار لابراوی یانه‌كه‌، جینارۆ گاتۆزۆی راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی‌ میلان به‌ راگه‌یاندنه‌كان ناسێندرا. له‌ كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی ناساندنه‌كه‌شی دا گاتۆسۆ كه‌ پێشتر ساڵانێكی زۆر به‌درێسی یانه‌كه‌وه‌ یاری كردووه‌ خۆشحاڵی خۆی به‌ وه‌رگرتنی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی میلان ده‌ربڕی و شێوازی یاریكردنی یانه‌كه‌شی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ئه‌و ئاشكرا كرد. گاتۆزۆ له‌ كۆنگه‌ره‌كه‌دا ...

زیاتر »

هه‌فته‌ی میسی

دواجار دوای چاوه‌ڕوانیه‌كی زۆر و دروستكردنی سه‌دان و هه‌زاران هه‌واڵ له‌سه‌ری، لیۆنێل میسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی‌ بارسێلۆنا ئیمزای له‌سه‌ر بۆنده‌ نوێیه‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا كرد و گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ بۆ 4 وەرزو نیوی تر نوێ كرده‌وه‌. له‌ماوه‌ی‌ رابردوودا چه‌ندین هه‌واڵ و راپۆرت له‌سه‌ر داهاتووی لا پۆلگا بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ زۆرینه‌یان باسیان له‌وه‌ ده‌كرد سه‌رده‌می میسی له‌ بارسێلۆنا كۆتایی هاتوه‌و ئه‌و یاریزانه‌ له‌ كۆتایی وه‌رز ده‌چێته‌ ...

زیاتر »

مارسیلۆ كام ریكۆرده‌ی شكاند؟

مارسیلۆی به‌رازیلی و به‌رگریكاری یانه‌ی ریاڵ مه‌درید مێژوویه‌كی ناوازه‌ بۆ خۆی و یانه‌كه‌یشی تۆمار ده‌كات. ئه‌م یاریزانه‌ به‌رازیلییه‌ پاش ئه‌وه‌ی له‌ یاریی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی یانه‌كه‌یدا به‌رامبه‌ر مه‌له‌گا به‌شداریی كرد بوو به‌یه‌كه‌م یاریزانی بیانی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید كه‌ ئیسپانی نییه‌ به‌شداریی زۆرترین ئه‌و یارییانه‌ی ریاڵ ده‌كات كه‌ به‌بردنه‌وه‌ كۆتاییهاتووه‌. رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویكردۆته‌وه‌ مارسیلۆ بووبه‌ یه‌كه‌م یاریزانی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ...

زیاتر »

فه‌ره‌نسا جامی دیڤیزی برده‌وه‌

دوای 16 ساڵ دابڕان، هه‌ڵبژارده‌ی‌ تێنسی سه‌رزه‌وی فه‌ره‌نسا جامی دیڤیسی برده‌وه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌هه‌ڵبژارده‌كانی تێنسی سه‌رزه‌وی كوڕان. له‌ قۆناغی كۆتایی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ كه‌ له‌ شاری لیل به‌ڕێوه‌چوو فه‌ره‌نسا روبه‌ڕوی هه‌ڵبژارده‌ی‌ به‌لژیكا بۆوه‌و توانی به‌ 3 بردنه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌ 2 بردنه‌وه‌ی‌ سه‌ركه‌وتن تۆماربكات و نازناوه‌ بباته‌وه‌. رۆژی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ به‌ بردنه‌وه‌یه‌ك یه‌كسانبوون، به‌ڵام به‌ بردنه‌وه‌ی‌ یاری جوت له‌ رۆژی دووه‌م ...

زیاتر »