سەرەکی » وەرزش (پەڕە 158)

وەرزش

میسی داستان تۆمار ده‌كات

دواجار شه‌وی شه‌ممه‌ی رابردوو 23/12/2017 له‌ یاریگای سانتیاگۆ بیرنابیۆ یاریی كلاسیكۆی نێوان ریاڵ مه‌دریدو بارسیلۆنا کراو یارییه‌كه‌ش به‌بردنه‌وه‌ی بارسا 3-0 كۆتاییهات و جیاوازی خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ ریاڵ بۆ 14 خاڵ به‌رز كرده‌وه‌. ئه‌م كلاسیكۆیه‌ 237-ه‌مین كلاسیكۆی نێوانیان بوو له‌سه‌رجه‌م خول و پاڵه‌وانێتییه‌كاندا، له‌سه‌رجه‌میاندا 95 یاریی ریاڵ براوه‌و بارسا به‌م بردنه‌وه‌یه‌ كۆی بردنه‌وه‌كانی بوون به‌ 93 بردنه‌وه‌و‌ 49 یارییش یه‌كسانبوون، به‌ر له‌م ...

زیاتر »

میركاتۆی ئه‌ڵمانیا ده‌ستی پێكرد

جیاواز له‌ وڵاتانی تری ئه‌وروپا كه‌ هێشتا سه‌رقاڵی ئه‌نجامدانی یارییه‌كانن له‌ ئه‌ڵمانیا پشووی زستانه‌ ده‌ستی پێكردوه‌، ئه‌مه‌ش بواری بۆ یانه‌كان ره‌خساندوه‌ له‌نێو جه‌نجاڵی یارییه‌كان بێنه‌ ده‌ره‌وه‌و بیر له‌ به‌هێزكردنی ریزه‌كانیان بكه‌نه‌وه‌. قۆناغی یه‌كه‌می یارییه‌كانی بۆندس لیگا كۆتایی هاتووه‌و یارییه‌كانی جامی ئه‌ڵمانیاش پێی ناوه‌ته‌ قۆناغی چاره‌كی كۆتایی، بۆیه‌ یانه‌كانی ئه‌ڵمانیا جیاواز له‌ هه‌موو یانه‌كانی تری ئه‌وروپا ماوه‌یه‌كی زۆر پشوو وه‌رده‌گرن، ئه‌مه‌ش ...

زیاتر »

دیۆكۆڤیچ به‌شداریكردنی له‌ پاڵه‌وانێتییه‌كی ئاماده‌كاری راگه‌یاند

نۆڤاك دیۆكۆڤیچی سربی رایگه‌یاند به‌شداری پاڵه‌وانێتی نمایشكاری ده‌كات كه‌ ته‌نها رۆژێك ده‌خایه‌نێت، ئه‌مه‌ش وه‌كو ئاماده‌كاری ئه‌و یاریزانه‌ بۆ گراندسلامی ئوسترالیا كه‌ مانگی داهاتوو له‌ شاری میلبۆرن به‌ڕێوه‌ده‌چێت. دیۆكۆڤیچ له‌ مانگی 7ی ئه‌مساڵه‌وه‌ به‌هۆی پێكانه‌وه‌ به‌شداری هیچ پاڵه‌وانێتیه‌كی نه‌كردوه‌ رایگه‌یاندوه‌ ساڵی داهاتوو به‌شداری پاڵه‌وانێتیه‌كی ئاماده‌كاری ده‌كات له‌ شاری میلبۆرن كه‌ ته‌نها رۆژێك ده‌خایه‌نێت و دواتر به‌شداری گراندسلامی ئوسترالیا ده‌كات. پاڵه‌وانێتی ئه‌بوزه‌بی ...

زیاتر »

سه‌ردانی منداڵانی نه‌خۆش ده‌كه‌ن

ژماریه‌ك له‌ یاریزانانی یانه‌ی‌ مانچسته‌ر سیتی پێشه‌نگی ریزبه‌ندی خولی ئینگلته‌را له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌ كچه‌ یاریزانانی یانه‌كه‌ سه‌ردانی سه‌دان منداڵیان كرد له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ شاهانه‌ی‌ شاری مانچسته‌ر كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ منداڵان و دیاری كریسمسیان پێبه‌خشین. هه‌موو ساڵێك له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی‌ جه‌ژنه‌كانی كریسمس و سه‌ری ساڵ یانه‌كانی خولی ئینگلته‌را سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ دیاری به‌سه‌ر منداڵان دابه‌ش بكه‌ن. ئه‌مساڵیش یانه‌ی‌ مان سیتی له‌ ...

زیاتر »

سزاكه‌ی‌ گێرێرۆی كاپتنی پیرۆی كه‌م كرده‌وه‌

پاولۆ گێرێرۆی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی‌ پیرۆ ده‌توانێت به‌شداری یارییه‌كانی مۆندیالی 2018ی روسیا بكات، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێ بڕیاری دا سزای راگرتنی سه‌ر ئه‌و یاریزانه‌ی كه‌م بكاته‌وه‌. گێرێرۆ به‌ تۆمه‌تی خواردنی ماده‌ی‌ وزه‌به‌خشت رێگه‌ی پێنه‌درا به‌شداری یارییه‌كانی پاشكۆی پاڵاوتن بكات و دواتریش فیفا بۆ ماوه‌ی‌ ساڵێك ئه‌و یاریزانه‌ راگرت، به‌ڵام ئه‌و یاریزانه‌ تانه‌ی‌ له‌و بڕیاره‌ دا. دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ زیاتر ...

زیاتر »

جۆن فلۆرێنس پاڵه‌وانێتی جیهانی برده‌وه‌

جۆن فلۆرێنسی ئه‌مریكی پاڵه‌وانێتی جیهانی نمایشی سه‌ر شه‌پۆله‌كانی ده‌ریای برده‌وه‌ كه‌ له‌ناوچه‌ی بیلبۆنگی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌چوو، به‌مه‌ش بووه‌ یه‌كه‌م وه‌رزشكاری كوڕ دوای ئه‌ندی ئایرۆنس پارێزگاری له‌ پاڵه‌وانێتی جیهان ده‌كات. چاوه‌ڕێ ده‌كرا له‌ پاڵه‌وانێتی جیهان ركابه‌ری به‌هێز له‌نێوان جۆن و گابریێل میدینای به‌رازیلی هه‌بێت، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو ركابه‌ره‌ به‌رازیلیه‌كه‌ له‌ قۆناغی چاره‌كی كۆتایی ماڵئاوایی كرد، ئه‌مه‌ش رێگه‌ی‌ بۆ جۆن خۆشكردن پله‌ی ...

زیاتر »

ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید سكاڵا له‌سه‌ر یانه‌ی‌ بارسێلۆنا تۆمار ده‌كات

یانه‌ی‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی ئیسپانی بڕیاری داوه‌ له‌ یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێ داوای یاسایی له‌سه‌ر یانه‌ی‌ بارسێلۆنا تۆماربكات، ئه‌مه‌ش به‌ تۆمه‌تی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ یاریزانێكی یانه‌كه‌. رۆژنامه‌ی‌ ماركا بڵاویكردۆته‌وه‌ رۆخی بلانكۆس هانای بۆ فیفا بردووه‌، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی‌ یانه‌ی‌ بارسێلۆنا به‌بێ ئاگاداری ئه‌تله‌تیكۆ گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ئه‌نتوان گریزمانی ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ی‌ كردووه‌ تا بیباته‌ ریزه‌كانی. له‌ماوه‌ی‌ چه‌ند رۆژی رابردوو چه‌ند رۆژنامه‌یه‌كی ئیسپانی هه‌واڵی ئه‌وه‌یان ...

زیاتر »

بیلباو پێكانی ئامانجه‌كه‌ی‌ ریاڵ مه‌دریدی راگه‌یاند

یانه‌ی‌ ئه‌تله‌تیك بیلباو ئه‌نجامی پشكنینی پزیشكی كیپای گۆڵپارێزی یانه‌كه‌ی‌ راگه‌یاند، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی‌ له‌ یاری به‌رامبه‌ر سۆسیداد به‌هۆی كێشه‌ی جه‌سته‌یی به‌شداری نه‌كرد. كیپا یه‌كێكه‌ له‌ گۆڵپارێزه‌ ئاست به‌رزه‌كان كه‌ ریاڵ مه‌درید زۆ نزیكه‌ له‌وه‌ی‌ له‌ میركاتۆی زستانه‌ بۆندی له‌گه‌ڵ ئیمزا بكات، بۆیه‌ ئه‌و پێكانه‌ به‌زیانی ریاڵ مه‌درید ده‌بێت. بیلباو رایگه‌یاندوه‌ كه‌ ساڵی 2017 به‌ خراپترین شێوه‌ بۆ كیپا كۆتایی هاتووه‌ ...

زیاتر »

كیلیان مباپی به‌ باشترین یاریزانی لاوی فه‌ره‌نسا دیاری كرا

كیلیان مباپی ئه‌ستێره‌ی لاوی یانه‌ی‌ پاریس سان جێرمان به‌باشترین یاریزانی ساڵی 2017ی فه‌ره‌نسا دیاری كرا، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن پڕۆگرامی تیلیفوت كه‌ ساڵانه‌ باشترینه‌كانی فه‌ره‌نسا دیاری ده‌كات. ئه‌و كه‌ناڵه‌ ده‌نگدانێكی له‌نێو عاشقانی تۆپی پێ ئه‌جامداوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ باشترین یاریزانی لاوی فه‌ره‌نسا دیاری بكه‌ن كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ مباپی و ئه‌نتۆنی مارتیالی یاریزانی مانچسته‌ر یونایتد و ماكسیم لۆپێزی ئه‌ستێره‌ی مه‌رسیلیا پاڵێوراوبوون. مباپیش به‌هۆی پێشكه‌ش ...

زیاتر »

دوا بڕیاری كاكا

ریكاردۆ كاكا ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ی كه‌ هیچ كه‌سێك تانه‌ت ركابه‌ره‌كانیشی رقیان لێ نه‌بووه‌، ئه‌ستێره‌یه‌ك هه‌ر كاتێك ناوی لیۆنێل میسی و كریستیانۆ رۆناڵدۆ بهێنرێت ده‌بێت ناوی ئه‌ویش بهێنرێت چونكه‌ تاكه‌ ئه‌ستێره‌یه‌ له‌سه‌رده‌می ئه‌و دوو ئه‌ستێره‌ جیهانیه‌دا تۆپی زێڕین و خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی بردۆته‌وه‌. ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ پێش ئاسته‌ به‌رزه‌که‌ی و یاریكردن و گۆڵه‌ جوانه‌كانی به‌ ره‌وشت و ساده‌یی و هێمنی له‌نێو یاریگا ده‌ناسرایه‌وه‌، ...

زیاتر »