سەرەکی » وەرزش (پەڕە 178)

وەرزش

له‌مڕۆوه‌ قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌كه‌ی مۆندیاله‌

له‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 25/6/2018-ه‌وه‌ یارییه‌كانی مۆندیال پێده‌نێنه‌ قۆناغێكی هه‌ستیاره‌وه‌ به‌وه‌ی دوا جه‌وله‌ی یارییه‌كان له‌سه‌رجه‌م گروپه‌كاندا ده‌ستپێده‌كه‌ن و سه‌رجه‌م هه‌ڵبژارده‌كان دوا یارییه‌كانی خۆیان له‌ قۆناغی گروپه‌كاندا ده‌كه‌ن. به‌پێی به‌رنامه‌ی دانراویش بۆ ئه‌م یارییانه،‌ هه‌ر رۆژه‌و دوا یارییه‌كانی دوو گروپ ده‌كرێن، یارییه‌كانیشیان له‌یه‌ك سه‌عاتدا ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی یارییه‌كان دوور بن له‌ گه‌مه‌ پێكردن به‌ ئه‌نجامه‌كان. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌25/6/2018 دوا یاریی هه‌ردوو گروپی یه‌كه‌م سه‌عات ...

زیاتر »

جویل و سكۆمینا و باتیستیای وسانشێز بوون به‌ مێژوو

زاگرۆس نانه‌كه‌لی له‌مۆندیالی 1930- ئۆرگوای-ه‌وه‌ تا مۆندیالی روسیا- 2018 چه‌ندین ریكۆرد وئامار و داتا و یاری وكێشه‌ و دیمه‌نی نه‌خوازراو دیارده‌ی نه‌شیاو و دیمه‌نی سه‌یر وسه‌مه‌ره‌ و گۆڵی جوان وكاره‌سات و فێڵ و هه‌ڵه‌ی كوشنده‌ و كاته‌ خۆشه‌كان و ناخۆشه‌كانی كردۆته‌ مرواری ملوانكه‌ی ره‌نگاو ره‌نگ و په‌لكه‌زێرێنه‌كانی مۆندیال. مۆندیال ئه‌مڕۆ بۆته‌ فیستیڤاڵ و دیارده‌ و كۆبوونه‌وه‌ی گه‌لانی جیهان و سۆنگه‌ی ...

زیاتر »

بۆچی میسی كراوه‌ته‌ نیشانـه‌ی تیری پێوه‌رێكی سه‌قه‌ت

زۆرێك له‌وانه‌ی ره‌خنه‌ی گه‌وره‌ له‌ میسی ده‌گرن ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر میسی جامی مۆندیال نه‌باته‌وه‌ نابێته‌ ئه‌فسانه‌، واته‌ مه‌رجی بوون به‌ ئه‌فسانه‌ی یاریزانه‌ جیهانییه‌كان ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و یاریزانه‌ ده‌بێت جامی مۆندیال بباته‌وه‌، ئه‌گه‌رنا ئه‌وا ناكرێت ناو و ناوبانگی ئه‌فسانه‌ی بدرێتێ. ئه‌م پێوه‌ره‌ بۆ یاریزانه‌ جیهانییه‌كان ناهه‌قی زۆری تیادایه‌، زۆرێك له‌ شیكره‌وه‌ جیهانییه‌كان و رۆژنامه‌و كه‌ناڵه‌ راگه‌یاندنه‌كان و په‌یج‌ و سایته‌ ئه‌لیكترۆنییه‌‌كان به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ...

زیاتر »

مۆندیال مه‌ترسی له‌سه‌ر نه‌ماوه‌

هه‌وراز كاوه‌ (1٦) له‌ كۆتایدا ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان نه‌ده‌كرا چوار له‌و كه‌سانه‌ی ئیسكۆباریان له‌ مه‌یخانه‌كه‌ كرده‌ ده‌ره‌وه‌، له‌نێو سه‌یاره‌كه‌ی خۆی شه‌ش فیشه‌كی ده‌مانچه‌یان گرته‌ ئه‌و یاریزانه‌ی هه‌موو ژیانی بۆ به‌رگریكردن له‌ گۆڵی هه‌ڵبژارده‌ی كۆڵۆمبیا ته‌رخان كردبوو، كه‌چی له‌وكاته‌دا خه‌ڵك بێ ئاگابوون و ته‌نیا كه‌سێك نه‌بوو له‌و چركه‌ساته‌ پڕ له‌ مه‌رگ هێنه‌ به‌رگری له‌و لاوه‌ قژ ڕه‌شه‌ بكات. له‌ ده‌نگی ته‌قه‌ و ...

زیاتر »

مۆندیال و قسه‌ی‌ تریش

ئاكۆ عارف مۆندیالی‌ روسیا ده‌ستیپێكرد و كۆمه‌ڵێك یاری‌ زۆریش ئه‌نجامداران، وه‌ك وتمانه‌ ده‌كرێت مۆندیال به‌جه‌نگ به‌ڵام جه‌نگی‌ ئاشتی‌ و شارستانییه‌تی وڵاتانی‌ جیهان وێنابكه‌ین، بۆیه‌ گرنگه‌ له‌یه‌ك گۆشه‌نیگاوه‌ ته‌ماشای‌ یارییه‌كانی‌ مۆندیال نه‌كه‌ین و مۆندیالیش زیاتر له‌وێنه‌یه‌ك و زیاتر له‌ په‌یامێك وزۆرترین لێكه‌وته‌شی‌ هه‌یه‌. ئێمه‌ راهاتووین زۆرترین ته‌ركیز و بینین و قسه‌ و به‌دواداچونمان له‌سه‌ریاری‌ و ئه‌نجامی هه‌ڵبژارده‌ به‌هێز و به‌ناوبانگه‌كانی‌ وه‌ك ...

زیاتر »

ئاماره‌كانی رۆژی نۆیه‌می مۆندیال

یارییه‌كانی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی مۆندیالی 2018ی روسیا به‌رده‌وامه‌و رۆژی نۆیه‌می یارییه‌كانی مۆندیالیش چه‌ندین ژماره‌ و ئاماری به‌خۆوه‌ بینی كه‌ دیارترینیان ئه‌مانه‌ی‌ خواره‌وه‌ بوون: سربیا×سویسرا -ئه‌لیكسانده‌ر میترۆڤیچی هێرشبه‌ری سربیا له‌ دواین 15 یاری به‌ كه‌ درێسی سه‌ره‌كی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‌ یاری كردوه‌ 13 گۆڵی كردوه‌و 2 گۆڵیشی دروست كردوه‌. -گرانیت چاكای یاریزانی ناوه‌ندی سویسرا خاوه‌نی 10 گۆڵه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‌ كه‌ 5 گۆڵیان له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ...

زیاتر »

نێیمار نهێنی گریانه‌كه‌ی‌ ئاشكرا ده‌كات

نێیمار دا سیلڤای ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی‌ به‌رازیل دوای تۆماركردنی گۆڵی دووه‌می هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‌ به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ كۆستاریكا و كۆتایی هاتنی یارییه‌كه‌ ده‌ستی كرد به‌ گریان كه‌ ئه‌مه‌ بووه‌ جێگه‌ی‌ بایه‌خی سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندن. نێیمار له‌ ده‌قیقه‌ی حه‌وته‌می كاتی زیاد كراو گۆڵی دووه‌م و دڵنیایی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‌ كرد، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی‌ له‌ یارییه‌كه‌ چه‌ند هه‌لێكی گۆڵكردنی له‌ده‌ستدا و دوای گۆڵه‌كه‌ش به‌ كوڵ گریا. ئه‌و گریانه‌ش ...

زیاتر »

دوو هانده‌ری پرتوگال به‌ پاس گه‌شتیان بۆ روسیا كردووه‌

هانده‌ران وه‌كو وتراوه‌ تام و چێژی زیاتر به‌ یاری ده‌به‌خشن و یاریزانی ژماره‌ 12ه‌شن كه‌ زۆر كات چه‌كی به‌هێزی تیپه‌كانن بۆ بردنه‌وه‌ی‌ یارییه‌كان، زۆر كاتیش هانده‌ران بۆ بینینی یارییه‌كان و هاندانی تیپه‌كانیان قوربانی زۆر ده‌ده‌ن. هانده‌ران خاوه‌نی چیرۆكی زۆرن و مۆندیالی 2018ی روسیاش به‌ده‌ر نییه‌ له‌و چیرۆكانه‌ و پاڵه‌وانی چیرۆكی ئه‌م مۆندیاله‌ش 2 هانده‌ری پرتوگالن كه‌ ماوه‌ی 7 هه‌زار كیلۆمه‌تریان ...

زیاتر »

دواین هه‌ل له‌ به‌رده‌م میسی- دا

لیۆنێل میسی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌رژه‌نتین له‌ یه‌كه‌م یاری هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‌ ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی و نێچیری یه‌كه‌می ره‌خنه‌ی‌ هه‌مووان بوو، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی‌ له‌ یارییه‌كه‌دا په‌نالتی له‌ده‌ستدا و به‌هۆیه‌وه‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‌ به‌رامبه‌ر ئایسله‌ندا یه‌كسانبوو، به‌ڵام پێش به‌ڕێوه‌چونی دووه‌م یاری كه‌ سه‌عات 9ی ئه‌مشه‌و ده‌كرێت دۆخه‌كه‌ گۆڕاوه‌. میسی دوای ئه‌و یارییه‌ ره‌خنه‌ی‌ توندی لێگیرا، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی‌ باشترین یاریزانی ئه‌رژه‌نتین بوو له‌ یارییه‌كه‌و 10 تۆپیشی ...

زیاتر »

جه‌وله‌ی یه‌كه‌م جه‌وله‌ی تۆپه‌ جێگیره‌كان بوو

جه‌وله‌ی یه‌كه‌می قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی مۆندیالی 2018ی روسیا كۆتایی هات و ده‌كرێت ئه‌و جه‌وله‌یه‌ش به‌ جه‌وله‌ی كه‌وتنی گه‌وره‌كان ناو ببرێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی‌ بۆ یه‌كه‌م جار له‌ مێژووی مۆندیال هه‌ر 3 هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌رژه‌نتین و به‌رازیل و ئه‌ڵمانیا نه‌یانتوانی به‌یه‌كه‌وه‌ سه‌ركه‌وتن تۆماربكه‌ن و له‌ پاڵیشیان ئیسپانیای پاڵه‌وانی 2010 و یه‌كێك له‌ پاڵێوراوه‌ به‌هێزه‌كان یه‌كسان بوو. جه‌وله‌ی یه‌كه‌م جه‌وله‌ی گۆڵه‌ هه‌ڵه‌كانیش بوو كه‌ ...

زیاتر »