سەرەکی » وەرزش (پەڕە 3)

وەرزش

دووانه‌یه‌كی لیتوانی پارێزگارییان له‌……

دووانه‌یه‌كی لیتوانی پارێزگارییان له‌ نازناوی پاڵه‌وانێتیی جیهانی هه‌ڵگرتنی هاوسه‌ر كرد دوو هاوسه‌ری لیتوانی بۆ دووه‌م ساڵ له‌سه‌ریه‌ك بوونه‌ پاڵه‌وانی پاڵه‌وانێتی جیهانی هه‌ڵگرتنی هاوسه‌ر، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی‌ له‌ فینله‌ندا پارێزگاریان له‌ نازناوه‌كه‌یان كرد. شاری سۆنكایارڤی فینله‌ندا میوانداری پاڵه‌وانێتی جیهانی هه‌ڵگرتنی هاوسه‌ری كرد كه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری جیهانه‌وه‌ ده‌یان هاوسه‌ر به‌شداریان كرد كه‌ له‌ رێگه‌ی‌ چه‌ند پاڵه‌وانێتییه‌كی تره‌وه‌ سه‌ركه‌وتبوون بۆ پاڵه‌وانێتی جیهان. له‌م پێشبڕكێیه‌دا ...

زیاتر »

عوسمان دیمبلی په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی‌ بارسێلۆناوه‌ كرده‌وه‌

عوسمان دیمبلی په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی‌ بارسێلۆناوه‌ كرده‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی دوور له‌ چاوه‌ڕوانی به‌ر له‌ هه‌فته‌یه‌ك له‌ واده‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ یاریزانانی بارسێلۆنا بۆ یانه‌كه‌ عوسمان دیمبلی ئه‌ستێره‌ی فه‌ره‌نسی یانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌كه‌یه‌وه‌ كرده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئاماده‌كاریه‌كان بۆ وه‌رزی نوێ ده‌ستپێبكات. بارسێلۆنا رۆژی 14ی ئه‌م مانگه‌ ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ وه‌زری نوێ ده‌ستپێده‌كات كه‌ دوای ئه‌نجامدانی پشكنین به‌شێك له‌ یاریزانان ده‌ست ده‌كه‌ن به‌ راهێنان، به‌ڵام ...

زیاتر »

برۆكلین نیتس كایری ئیرڤینگیشی گواسته‌وه‌ ریزه‌كانی

تیپی برۆكلین نیتس به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر بۆنده‌ گرانبه‌هاكانی بۆ به‌هێزكردنی پێكهاته‌كه‌ی‌ بۆ وه‌رزی نوێی خولی باسكه‌ی‌ ئه‌مریكا و دوای هێنانی كیڤن دۆرانت له‌ ماوه‌ی‌ رابردوو ئه‌مجاره‌ بۆندی له‌گه‌ڵ كایری ئیرڤینگی ئه‌ستێره‌ی ئێن بی ئه‌ی و تیپی بۆستن سه‌لتیكی هێنایه‌ ریزه‌كانی. برۆكلین گواستنه‌وه‌ی‌ ئه‌و یاریزانه‌ی بۆ ریزه‌كانی راگه‌یاند و به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵیش بۆندی ئه‌و یاریزانه‌ بۆ ماوه‌ی‌ 4 وه‌رزه‌ و له‌و ماوه‌یه‌شدا ...

زیاتر »

به‌رازیل بۆ جاری نۆیه‌م كۆپا ئه‌مریكای برده‌وه‌

هه‌ڵبژارده‌ی‌ به‌رازیل بۆ جاری نۆیه‌م له‌ مێژووی داو یه‌كه‌م جار له‌ ساڵی 2007ه‌وه‌ نازناوی كۆپا ئه‌مریكای برده‌وه‌، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی‌ توانی له‌ یاری كۆتایی هه‌ڵبژارده‌ی‌ پیرۆ دووچاری شكست بكات. به‌رازیل كه‌ رێكخه‌ری پاڵه‌وانێتییه‌كه‌بوو له‌ یاریگای ماراكانا له‌به‌رده‌م 80 هه‌زار هانده‌رسه‌ره‌تا ئاستی وه‌كو پێویست نه‌بوو، به‌ڵام له‌یه‌كه‌م هه‌لی گۆڵكردن له‌ ده‌قیقه‌ی 15 له‌ رێگه‌ی‌ ئێڤه‌رتۆن گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆماركرد. له‌ ده‌قیقه‌ی 41ی ...

زیاتر »

مه‌كسیك كلاسیكۆی كۆنكاكافی له‌ ئه‌مریكا برده‌وه‌

هه‌ڵبژارده‌ی‌ مه‌كسیك بۆ جاری هه‌شته‌م له‌ مێژووی دا بووه‌ پاڵه‌وانی جامی زێڕینی كۆنكاكاف، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی‌ له‌ یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ ئه‌مریكای ركابه‌ری دووچاری شكست كرد. یاری نێوان ئه‌مریكا و مه‌كسیك به‌ كلاسیكۆی كۆنكاكاف هه‌ژمار ده‌كرێت، چونكه‌ له‌ كۆی 14 نازناوی جامی زێڕین ئه‌و 2 هه‌ڵبژارده‌یه‌ 13 جار بوونه‌ته‌ پاڵه‌وان و به‌ بردنه‌وه‌ی‌ ئه‌م نازناوه‌ش مه‌كسیك ژماره‌ی نازناوه‌كانی گه‌یانده‌ 8 نازناو ...

زیاتر »

ئه‌مریكا جارێكی تر جامی مۆندیالی ژنانی به‌رزكرده‌وه‌

هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌مریكا جارێكی تر باڵاده‌ستی خۆی به‌سه‌ر تۆپی پێی ژناندا دوپات كرده‌وه‌و توانی بۆ جاری دووه‌م له‌سه‌ریه‌ك و جاری چواره‌م له‌ مێژووی دا مۆندیالی ژنان بباته‌وه‌ كه‌ یارییه‌كانی له‌ فه‌ره‌نسا به‌ڕێوه‌چوو. له‌ یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا ئه‌مریكا كه‌ سێیه‌م یاری كۆتایی بوو له‌سه‌ریه‌ك ئه‌نجامی ده‌دا رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی‌ هۆڵه‌ندای پاڵه‌وانی ئه‌وروپا بۆوه‌و یارییه‌كه‌شی به‌ شایسته‌یی به‌ 2 گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر لێ برده‌وه‌. ...

زیاتر »

نه‌هاتی میسی به‌رده‌وامه‌

ئه‌و ساته‌ی بارسیلۆنا له‌یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشكۆتایی چامپیۆنس لیگدا 4-0 به‌ لیڤه‌رپوڵ دۆڕا، ساتی نه‌هاتی لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ دیاره‌كه‌ی ئاسمانی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتن و بارسیلۆنا ده‌ستیپێكردو تا شه‌وی شه‌ممه‌ی رابردوو درێژه‌ی كێشا. میسی كاتی خۆی و له‌ شه‌وی بردنه‌وه‌ی جامی لالیگاو ئاهه‌نگی خۆشی وه‌رگرتنی ئه‌و جامه‌دا، به‌هانده‌رانی بارسیلۆنای ووت جامی چامپیۆنس لیگیش ده‌هێنێته‌ كامپ نو، به‌ڵام له‌و یارییه‌دا ئه‌و به‌ڵێنه‌ی نه‌هاته‌ ...

زیاتر »

یارییه‌كانی قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێڕین

پاش ئه‌وه‌ی هه‌رچوار تیپه‌كه‌ی قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێڕینی خولی نایابی فوتساڵی كچانی یانه‌كانی کوردستان ده‌ركه‌وتن و یارییه‌كانی قۆناغی گروپه‌كان كۆتاییانهات، یه‌كێتیی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان سیستم و یارییه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌ نوێیه‌ی ئاشكرا كرد. رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو 6/7/2019 یه‌كێتیی ناوبراو كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی كرد، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سیستم و یارییه‌كانی قۆناغه‌ی چوارگۆشه‌ی زێڕینی خوله‌كه‌ی ئاشكرا كردو به‌پێی راگه‌یه‌نراوی كۆبوونه‌وه‌كه‌ یارییه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌ رۆژی شه‌ممه‌ ...

زیاتر »

كێشه‌ی ڤاره‌كه‌ هه‌رای ناوه‌ته‌وه‌

یاریی نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل و ئه‌رجه‌نتین له‌ كوپا ئه‌مریكادا له‌ قۆناغی نیوه‌ی كۆتاییدا، باسو خواسێكی زۆری هێناوه‌ته‌ ئاراوه‌و مه‌سه‌له‌ی په‌ك كه‌وتن و لەکار کەوتنی ته‌كنۆلۆجیای ڤار له‌و یارییه‌دا بۆ‌ته‌ كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌و به‌رۆكی رێكخه‌رانی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ به‌گشتی و به‌تایبه‌تیش یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌مریكای باشووری گرتووه‌. ئه‌و پرسیاره‌ هه‌ستیاره‌ی رووبه‌ڕوی به‌رازیلییه‌كان وه‌ك رێكخه‌رانی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ بۆته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ بۆچی له‌و یارییه‌دا ڤار لەکار کەوتووە؟، ...

زیاتر »

ئه‌رجه‌نتین سێیه‌م بوو

یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتیی تۆپی پێی كوپا ئه‌مریكا دوا قۆناغی خۆیان و بڕی و هه‌ردوو یاریی كۆتایی و پله‌ی سێیه‌می وچواره‌میشی كران. وه‌ك پێشتر له‌ ستادیۆمدا ئاماژه‌مان بۆكردبوو، یارییه‌كان رۆژی شه‌ممه‌ 15/6/2019 به‌ یاریی ده‌ستپێك و یه‌كه‌می خوله‌كه‌ (به‌رزازیل × پۆلیڤیا) (3-0) ده‌ستیپێكرد، دواتر رۆژانه‌ یارییه‌كان ئه‌نجامددەران، رۆژانی شه‌ممه‌و یه‌كشه‌ممه‌ی رابردووش دوا دوو یاریی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه‌ش كران كه‌ یه‌كه‌میان یاریی دیارییكردنی پله‌كانی ...

زیاتر »