سەرەکی » هەمەڕەنگ (پەڕە 245)

هەمەڕەنگ

ملیۆنێک دۆلار دەبەخشێتە نەخۆشخانەیەک

دوولی بارتۆن ئەستێرەی دیاری ئەمریکی کە ئێستا تەمەنی 71ساڵە رایگەیاندووە کە یەکێکە لەو هونەرمەندانەی بەردەوام هاوکاریی پێشکەش بەڕێکخراوە خێرخوازییەکان کردووە، لەمسۆنگەیەوە ئەم هونەرمەندە رایگەیاندووە کە بڕی یەک ملیۆن دۆلاری بەخشیوەتە نەخۆشخانەی مۆنرۆ کاریل کە یەکێکە لەنەخۆشخانە گەورەکانی ئەمریکا. بەخشینی ئەم بڕە پارە زۆرەش لەلایەن دوولی بارتۆن بەم نەخۆشخانەیە وەک رێزگرتنێکە لەخوشکێکی کە لەو نەخۆشخانەیەدا چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجەی خوێنی بۆکراوەو چاکبۆتەوە. ...

زیاتر »

خەڵاتی باشترین ئەکتەری پێبەخشرا

هند سەبری خانمە هونەرمەندی سینەمای میسری وەک باشترین ئەکتەری کچ دیاری کراو خەڵاتی گەورەی فێستیڤاڵی ئەسکەندەرییەی سینەمایی پێبەخشرا. ئەم فێستیڤاڵە ساڵانە لەمیسر بەڕێوەدەچێت‌و جگە لەفیلمە عەرەبییەکان کە لەناوخۆو دەرەوەی میسر بەشداریی تێدا دەکەن، ساڵانە چەندین فیلمی بیانی لەوڵاتانی جیهان دەنێردرێتە ئەم کۆبوونەوە هونەرییە دیارەو نمایشدەکرێت‌و خەڵاتی پێدەبەخشرێت.  131 جار بینراوە

زیاتر »

زرێبار هه‌ورامی: ژیان جه‌نگه‌، له‌گه‌ڵ خۆت و له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌ت

به‌م زووانه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كاری راگه‌یاندن ئاماده‌كردنی/ ژنۆرناڵ *ئه‌وه‌نه‌ی‌ من بزانم زرێبار كچێكی‌ چالاك و بوێرو هه‌نگاوی‌ نوێی ناوه‌ له‌بواره‌كه‌ی‌ خۆیدا و ئێستا له‌كه‌رتی‌ تایبه‌ت وه‌ك كچێكه‌ وه‌به‌رهێن كارده‌كات، جگه‌ له‌وه‌ش پێشتر پێشكه‌شكار بووه‌، ئه‌گه‌ر زانیاری‌ زیاتر بده‌ینه‌ خوێنه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌  چیتر ده‌ڵێیت؟ -من (زرێبار موختار عه‌بدوڵڵا)م و به‌زرێبار هه‌ورامی ناسراوم، ماوه‌ی ساڵێك و حه‌وت مانگ كاری راگه‌یاندنم كردو پاشان ...

زیاتر »

ئه‌ڵمانیا.. پیشانگەیه‌كی هاوبه‌شی شێوه‌كارانی كورد ‌كرایه‌وه‌

رۆژی 13/10/2017 له‌ شاری بیرمنی ئه‌ڵمانیا، پیشانگەیه‌كی هاوبه‌ش بۆ چوار شێوه‌كاری كورد كه‌ تیایدا دواهه‌مین كاره‌كانی خۆیان نمایش كرد، كرایه‌وه‌. پیشانگەكه‌ تابلۆی شێوه‌كاران (روناك عه‌زیز، نه‌سرین ئه‌حمۆ، لۆرین عه‌لی، به‌دران باری)ی له‌خۆگرتبوو. ئه‌م پیشانگەیه‌ به‌ یه‌كێك له‌و هه‌وڵانه‌ ئه‌ژمار ده‌كرێت كه‌ شێوه‌كارانی كورد پێكه‌وه‌ له‌ شارێكی وه‌كو شاری بیرمنی ئه‌ڵمانیا بكرێته‌وه‌ كه‌ هه‌مووشیان دانیشتووی ئه‌و وڵاته‌ نین، هه‌روه‌ها بڕیاره‌ پیشانگەكه‌ ...

زیاتر »

(بێدەنگی ئاسمان) لە ئەفریقا

فیلمی ئەنیمەیشنی كوردی (بێدەنگی ئاسمان) لەدەرهێنانی جوبرائیل ئەبوبەكر لەفێستیڤاڵێكی سینەمایی نێودەوڵەتی لەوڵاتی سودان بەشداری پێشبڕكێی سەرەكی دەكات‌و كێبڕكێی بردنەوەی خەڵات دەكات. دەرهێنەر جوبرائیل ئەبوبەكر لەبارەی بەشداری فیلمەكەی لەو فێستیڤاڵەدا رایگەیاند «فیلمەكە بەشداری لەخولی سێهەمی فێستیڤاڵی خەرتوم بۆ فیلمی عەرەبی لەوڵاتی سودان دەكات‌و كێبڕكێی بردنەوەی خەڵات دەكات».  وتیشی «فێستیڤاڵەكە رۆژانی 19 تا 25ی تشرینی یەكەمی 2017 لەشاری خەرتوم بەڕێوە دەچێت». (بێدەنگی ...

زیاتر »

دوای هەژدە ساڵ دوورکەوتنەوە دەگەڕێتەوە بواری سینەما ‌ ‌

دوای هەژدە ساڵ دوورکەوتنەوە، هونەرمەندو گۆرانیبێژ ماجدە رومی دەگەڕێتەوە بواری سینەما. بەشداریی ئەم هونەرمەندە وتنی گۆرانی ترێلەری فیلمێکی مێژووییە بەناوی (ئەگستینۆس). ئەم فیلمەی ماجدە روومی بەگۆرانی بەشداریی تێدا دەکات، بەرهەمێکی هاوبەشە لەنێوان وڵاتانی تونس و جەزائیر.  149 جار بینراوە

زیاتر »

بەهمەن قوبادی بووه‌ داوه‌ری فێستیڤاڵێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌كۆریای باشوور

به‌همه‌ن قوبادی سینه‌ماكاری كورد به‌هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ ئۆلیڤەر ستۆن  738 جار بینراوە

زیاتر »

دوای 38ساڵ ئۆتۆمبیلەکەی دۆزییەوە

هاوڵاتییەکی خەڵکی فەرەنسا دوای 38ساڵ ئۆتۆمبیلەکەی لەچاڵێکی گەورەدا کە هەمووی قوڕو لیتە بوو دۆییەوە. ئۆتۆمبیلەکە لەجۆری (بیجۆ 104)ەو ساڵی 1979 لەم هاوڵاتییە دزراوە، لەکاتی هێنانە دەرەوەشی لەناو ئەو هەموو قوڕو لیتەیەدا ئۆتۆمبیلەکە بەباشی ماوەتەوەو زۆر لەشێوەو هەتا رەنگەکەشی تێک نەچووە.  203 جار بینراوە

زیاتر »

ناوەندی رۆشنبیریی‌ و هونەریی دیالۆگ

مۆمی تەمەنی یەكساڵەی داگیرساند نووسینگەی كەركوك، هێمن ئەحمەد ئێوارەی رۆژی 28/8/2017، بەئامادەبوونی نوسەران‌و رۆشنبیران‌و رۆژنامەنوسان‌و هونەرمەندانی كەركوك‌و هەروەها بەئامادەەبوونی ناوەندی عەلی مەردان بۆ مەقام، ناوەندی رۆشنبیریی‌و هونەریی دیالۆگ یادی دامەزراندنی یەكساڵەی ناوەندەكەیان كردەوەو بەو بۆنەیەشەوە كۆنسێرتێكی گۆرانییان سازكردو داشكاندنیانیش بۆ سەرجەم كتێبەكان كرد. سەرەتای یادەكە، نوسەرو رۆشنبیر زاهیر شكور هاوكات دامەزرێنەری ناوەندەكەیە كورتە باسێكی لەسەر چۆنێتی دامەزراندنی ناوەندەكە بۆ ئامادەبووان ...

زیاتر »

ناوەندی رۆشنبیریی‌ و هونەریی دیالۆگ، مۆمی تەمەنی یەكساڵەی داگیرساند

لەڕۆژانی رابردووداو لەرێوڕەسمێكی تایبەتدا لەمۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسوورەکە بە ئامادەبوونی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك و ژمارەیەكی بەرچاو لەنووسەران‌و رۆشنبیران، هەردوو كتێبی جینۆسایدی گەلی كوردو جینۆسایدی ئێزدییەكان کە لەنووسینی تەها سلێمان-ە بڵاوكرانەوەو خرانە بەردەستی خوێنەرانی‌، ئەم کتێبانە لەلایەن (عەبدولکەریم عوزێری)ەوە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی ئینگلیزی‌و لەسەر ئەركی لاهور شێخ جەنگی چاپکراون‌. ناوەڕۆکی هەردوو کتێبەکەش باس لەجینۆسایدو قوربانی‌و ئەو ماڵوێرانییانە ...

زیاتر »