سەرەکی » هەمەڕەنگ (پەڕە 272)

هەمەڕەنگ

دیلا ریس كۆچی دوایی كرد

ژنه‌ ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژی ئه‌مریكی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئه‌فریقی دیلا ریس، كۆچی دوایی كرد. دیلا ریس له‌ ساڵی ١٩٣١ له‌ دیترویت له‌دایك بووه‌، له‌ ساڵی ١٩٥٣ دا ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه‌، خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌می به‌ناوبانگه‌ له‌ بواری موزیك و نواندن. دیلا ریس یه‌كه‌م ئه‌فریقی بووه‌ كه‌ به‌رنامه‌ی گفتوگۆئامێزی له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا پێشكه‌ش كردووه‌. سه‌ره‌تای ناوبانگی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ به‌شداری كردن له‌ درامایه‌كی ...

زیاتر »

ئەسپەکەی تەروادە پیاوێک دەکوژێت

پیاوێکی تەمەن 55 ساڵ لەسەر ئەسپێکی گەورەی لە دار دروستکراو دەکەوێتە خوارەوە کە درێژییەکەی 12 مەترە. ئەو ئەسپە پاشماوەی فیلمی تەروادەی ئەفسانەی یۆنانییەکانە لە گۆڕەپانی شاری کاناکالی لە تورکیا ماوەتەوە، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2004. ئەو پیاوە ناوی میستان گۆنی ئەلمەخمورە، بۆ ئەوەی خۆشترین کاتەکانی بەسەربەرێت دەچێتە سەر پشتی ئەو ئەسپە باڵابەرزە، بەڵام لەناکاو دەکەوێتە خوارەوەو بە خەستی بریندار ...

زیاتر »

ئەلبومەکەی دەنگی دایەوە

ئەلبومی نوێی ئەستێرەی بەناوبانگی موزیکی ئەمریکی (کینی چینی) بوە سەر تۆپی لیستی بیلبۆرد ٢٠٠ بۆ ئەلبومە گۆرانییەکان و ئەلبومی ھەردوو گۆرانی بێژ (کیلی کلارکسۆن) و (کریس براون) چونە ئاستی دووەم و سێیەم. بەپێی داتاکانی کۆمپانیای نیلسن ساوند سکان زیاتر لە ٢١٨ ھەزار کۆپی لەئەلبومەکەی چینی بەناوی (Live in No Shoes Nation) فرۆشراوە. ئەلبومەکەی (مینینگ ئۆف لایف)ی کلارکسۆن ٧٩ ھەزار کۆپی ...

زیاتر »

کانون فلاشێکی لەشێوەی کامێرا بەرھەم ھێنا

کۆمپانیای کانون (Miniature Canon IV SB)ی بەرھەم ھێنا کەیەکەیەکی خەزنکردنی دەرەکییە کەلەشێوەی کامێرای دیجیتاڵیدایە. ئەمەش ھاوشێوەی کامێرای (کانون ٤ ئێس پی)یە کەلەپەنجاکانی سەدەی رابردودا دەفرۆشرا. فلاشەکە قەبارەی ٨ گێگابایتە و لەکانزا و پلاستیک دروست کراوە و دەکرێ USB یەکەی بشاردرێتەوە. ئەم فلاش میمۆرییە لەرێی کۆگا ئەلیکترۆنییەکەیەوە بە ٨٠ دۆلار دەفرۆشرێت.  299 جار بینراوە

زیاتر »

كتێبخانەی‌ گشتی‌ شه‌هید د. كاوه‌ كرایه‌وه‌

له‌یادی‌ 23 ساڵه‌ی‌ شه‌هیدكردنیداو به‌ئاماده‌بوونی‌ كه‌سه‌ نزیكه‌كانی‌‌و هاوسه‌نگه‌رانی‌‌و نوێنه‌ری‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی‌ سنووره‌كه‌، رۆژی‌ 19/11/2017 له‌ناو قشڵه‌ی‌ شوێنه‌واری‌ كۆیه‌ مه‌راسێمێكی‌ تایبه‌ت به‌ 23ساڵه‌ی‌ شه‌هید كاوە عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بەد. كاوه‌ رێكخراو كێتبخانه‌ی‌ گشتی‌ شه‌هید د. كاوه‌ كرایه‌وه‌. له‌سه‌ره‌تای‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا ره‌هبه‌ری‌ سه‌ید برایم ئه‌ندامی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌‌و لێپرسراوی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ 14ی‌ كۆیه‌ باسی‌ له‌ڕۆڵی‌ د. كاوه‌ی‌ شه‌هید كرد له‌هه‌ردوو بواری‌ پێشمه‌رگایه‌تی‌‌و پزیشكیداو وتی: د. ...

زیاتر »

كلیپه‌كه‌، پێشكه‌شه‌ به‌ڕوحی كه‌ریم كابان

نووسینگه‌ی كه‌ركوك، هێمن ئه‌حمه‌د هونه‌رمه‌ندی موزیسیان رزگار حەمه‌ره‌ئوف به‌كوردستانی نوێی راگه‌یاند: «من دوورو تۆ دوور» ئه‌مه‌ ناوی یه‌كێك له‌گۆرانییه‌كانی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو كه‌ریم كابانه‌و كلیپێكه‌یم به‌شمشاڵ بۆ نوێ كردۆته‌وه‌و ناوی كلیپه‌كه‌شم ناو ناوه‌ «كابان بۆ روحی كه‌ریم كابان» پێشكه‌شه‌. وتیشی: «كلیپه‌كه‌ به‌رهه‌می خاك تیڤیه‌و له‌ناوچه‌ی هه‌ورامان تۆماركراوه‌، كاری موزیك‌و دابه‌شكردنی له‌ستۆیۆكه‌ی خۆم له‌ماڵه‌وه‌ ئه‌نجامداوه‌و شادمان محه‌مه‌د كاری ده‌رهێنه‌رانی‌ بۆ كردووه‌و سیروان ...

زیاتر »

خەڵاتی چارلی چاپلن بۆ هیلین میرین

کۆمەڵەی سینەماکارانی ئەمریکی بڕیاریدا خەڵاتی چارلی بۆ ساڵی 2018 ببەخشێتە (هیلین میرین) ئەستێرەی دیاری سینەمای جیهان. ئەم رێزلێنان‌و خەڵاتکردنە لەبەرامبەر پەنجا ساڵ کارکردنی ئەم خانمە سینەماکارە بەریتانیاییەیە لەبواری سینەمادا. بڕیاریشە لەسەرەتای ساڵی 2018دا لەمەراسیمێکدا کە ژمارەیەکی زۆر لەهونەرمەندان‌و سینەماکارانی جیهان تێیدا ئامادە دەبن ئەو خەڵاتە ببەخشرێتە هیلین میرین. شایەنی باسە ئەم خەڵاتە ساڵی 1972 بەخشراوەتە چارلی چاپلن، ئیتر لەو ساڵە ...

زیاتر »

تابلۆیەکی داڤنشی به‌ 450 ملیۆن دۆلار

لەزیادکردنێکی ئاشکرادا کە له‌ مۆزه‌خانه‌ی كریستن له‌ نیویۆرك بەڕیوەچوو، تابلۆیه‌ك کە لیۆناردۆ داڤنشی کێشاویەتی به‌ بڕی 450 ملیۆن دۆلار فرۆشرا. لەسەرەتای زیادکردنەکەدا فرۆشتنی تابلۆکە له‌ 100 ملیۆن دۆلاره‌وه‌ ده‌ستیپێكرد، بەڵام پاش کێبڕکێیەکی زۆر لەنێوان ئامادەبووانی زیادكردنه‌كه‌دا نرخی تابلۆکە گەیشتە 450 ملیۆن دۆلارو هەر بەو بڕەش فرۆشرا. شایانی باسە ئه‌م تابلۆیه‌ پێشترو لە ساڵی 2013دا له‌لایه‌ن دیمیتری ریبۆلۆلیف-ەوە کە سەرمایەدارێکی رووسییە ...

زیاتر »

زیروبەم چوار بەرهەمی هونەریی…

زیروبەم چوار بەرهەمی هونەریی تۆماردەکات لەبەردەوامی چالاکییەکانیدا (تیپى زیروبەم) لەمانگى رابردوودا چوار بەرهەمی هونەریی لەستۆدیۆ (میلۆدى) تۆماردەکات‌و دواتریش دوو لەو بەرهەمانە لەگەڵ (کۆمپانیاى بابیلۆن) کلیپ دەکات. بەرهەمەکانیش بریتین لە گۆرانى (ئاهویار)، وتنى (سەڵاح محەمەد – دیارى بەرزنجى). گۆرانى (لەکەپرانە)، وتنى (دیارى بەرزنجى – سەڵاح محەمەد). گۆرانى (فیدات بم) شیعری (ئەختەر)، وتنى (سەڵاح محەمەد). گۆرانى (چوومە خزمەت یارەکەم)، وتنى (دیارى بەرزنجى). ...

زیاتر »

كۆیە لە ئامێزی سلێمانیدا

لەڕۆژانی رابردوودا لەكافتریای مۆزەخانەی نیشتمانیی ئەمنە سوورەكە، رێكخراوی شار بۆ گەشەپێدانی مرۆیی گروپی رۆشنبیرانی شار، كۆڕێكی شیعرو موزك‌و گۆرانی سازكرد. کۆڕەکە بەناونیشانی (كۆیە لە ئامێزی سلێمانیدا) بوو تێیدا میوانداریی شاعیرو رووناكبیری شاری كۆیە رەهبەری سەید برایم‌و بە بەشداریی چەند هونەرمەندێكی موزیكژەن‌و گۆرانیبێژ لە تیپی هاوڕێیانی ئارامی رۆح كە لەشاری كۆیەوە هاتبوو سازکرا. هەر لەم کۆڕەدا خەڵاتی رێزلێنانی رێكخراوی شار لەلایەن ...

زیاتر »