سەرەکی » ئەدەب – سێبەر و سایە (پەڕە 108)

ئەدەب – سێبەر و سایە

پەیامی رۆژی جیهانی شانۆ بۆ ساڵی 2018

مایا زەبیب، لوبنان لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ ساتی دروستکردنی پەیوەندییە، ڕووداوێکی بێهاوتایە و لە هیچ چالاکییەکی تری سیکۆلارانەدا هاوشێوەی نییە. ئاکتێکی سادەی کۆمەڵێک خەڵکە، کە لە هەمان شوێن و هەمان کاتدا هەڵیان بژاردووە کۆ ببنەوە و بەشداریی ئەزموونێکی هاوبەش بکەن. بانگەشەیەکە بۆ تاکەکان تا پێکەوە کۆ ببنەوە، ئاڵوگۆڕی بیرۆکەکان بکەن و ڕێگا بۆ دابەشکردنی باری گرانی ئاکتە پێویستەکان پێشنیار بکەن، ...

زیاتر »

لە رۆژی جیهانی شانۆداو یەکەم ژنی شانۆکاری کورد بەدیعەدارتاش

هونەرمەندی شانۆکار بەدیعە دارتاش باوکی ناوی (شێخ عەبدوڵلا) و دایکی ( حەلیمە مەعرووف) ساڵی ١٩٤٦لەشاری سلیمانی لەدایک بووە ژیانی هونەری بەدیعەدارتاش ساڵی ١٩٦٨دەست پێ دەکات ئەوکاتەی قوتابی بەشی شانۆبووە یەکەم کچ بووە لەبەشی شانۆوەرگیراوە هەمان ساڵ ئەکادیمیای هونەرەجوانەکانی بەغدادی تەواوکردووە. دوای تەواوکردنی ئەکادیمیا لەپەروەردەی سلێمانی بەمامۆستا دامەزراوە ماوەی دووساڵ لەچالاکی قوتابخانەکان کاری کردووە دەورێکی باڵای بینیوە لە پێشخستنی هونەری شانۆلەوقوتابخانەیەدا. ...

زیاتر »

كتێبی كاژێر شه‌شی ئێواره‌و چه‌ند سه‌رنجێك

سه‌دیق سه‌عید ڕواندزی له‌دنیای نووسین وئه‌ده‌بی كوردییدا،ڕووداوه‌ سیاسییه‌كان وكاره‌سات وتراژیدیانه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌لی كورد،هه‌میشه‌وه‌ك سۆبژێتێك ئاماده‌ییان هه‌یه‌ و بوونه‌ته‌ پلوت وڕووداوی سه‌ره‌كی ده‌قی ئه‌ده‌بی.یاخودنووسیی یاده‌وه‌ری‌وژیاننامه‌. ئه‌وبه‌رجه‌سته‌ كردنه‌ی ڕووداوه‌ سیاسییه‌كان و ڕه‌نگدانه‌وه‌یان له‌ ده‌قی ئه‌ده‌بیدا،هه‌ندێ كات به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆیه‌و هه‌ندێ كاتیش به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆی گێڕانه‌وه‌ی مێژوویی بووه‌.له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌رده‌وام له‌ ڕووی سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌ سته‌می لێكراوه‌و ژێرده‌سته‌ بووه‌، ئیدی ئه‌و كاره‌ساتانه‌، پانتاییه‌كی گه‌وره‌یان له‌ ...

زیاتر »

پانۆرامایه‌كی پێشبینی كراو

ئازاد پێنجوێنی ساڵ.. ساڵی (… ز) زه‌مه‌نێكی نادیار، كات كاتێكی به‌فێڕۆ دراوو و ون بوو. گومانم ده‌برد زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته‌ تووشی زه‌هایمه‌ر بووبن. خه‌ڵكی به‌پێچه‌وانه‌ی ئاراسته‌ی ژیانێكی ڕاسته‌قینه‌ هه‌نگاوی ده‌ناو ژیانی ده‌گوزه‌راند. جێگایه‌كی ئارام نه‌مابوو بۆ هه‌ناسه‌دان. هه‌موو شتێك ئاوه‌ژوو بووبووه‌و به‌هاجوانه‌كانی ژیان بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵهاتبوون. خه‌ڵكی خۆی و هه‌موو كاته‌كانی سه‌رقاڵ كردبوو. به‌كاری بێ ماناو پڕوپووچه‌وه‌. ...

زیاتر »

گه‌وهه‌ر له‌ هونه‌ری مۆسیقادا

ئا : ئازاد مه‌عروف توێژینه‌وه‌ 4 توێژینه‌وه‌ له‌ بواری هونه‌ری مۆسیقا كه‌ شێوازێكی فه‌لسه‌فی چڕو پڕنا به‌ڵكو مامناوه‌ند له‌خۆ ده‌گرێت گشتییه‌ت له‌ زۆربه‌ی چه‌مكه‌ هونه‌ریه‌{گشتیه‌كان،كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، ئابوریه‌كان ،ڕامیاریه‌كان} ده‌گرێته‌ خۆ،به‌جۆرێك نه‌ك هونه‌رو هونه‌رمه‌ند به‌ڵكو هه‌مووكه‌سێك ده‌بێت هه‌ڵگری به‌هره‌ی {شه‌رم ، دادوه‌ری ، خۆپارێزی } بێت. ئه‌گه‌ر هونه‌رمه‌ندێكی سه‌ر ئامیێرێكی مۆسیقا توانایه‌كی باشی ژه‌نینی هه‌بێت و نه‌توانێت ده‌ریبڕێت واته‌ یان سته‌مێك له‌ژێره‌وه‌ ...

زیاتر »

دیالێکته‌کانی زمانی کوردیی و گه‌لانی جیهان

دوکتۆر حوسێن موحەممەد عەزیز* (9) فارسەکان دەڵێن: زمانی کوردیی زمانێکی سەربەخۆ نییە، بەڵکوو لە چەن دیالێکتێکی تێکەڵاوی، زمانی فارسیی پێکهاتووە. کوردەکان خۆشیان لە یەکدی تێ ناگەن. هەروەها توورکەکانیش هەر لە ئەو باوەڕەدان و زمانی کوردیی بە دیالێکتێکی توورکە شاخاوییەکان دادەنێن. بەڵام ئەو دەوڵەتە داگیرکەرانە، خۆشیان باش دەزانن، زمانە جیاوازەکانی نەتەوەکانی جیهان، بە ئەو جۆرە لێکچوون و جیاوازیی دیالێکتانە جیاناکرێنەوە و ...

زیاتر »

یوكیو میشیما نووسه‌ره‌ نادیاره‌كه‌ی ژاپۆن

ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا یوكو میشیما به‌ناوبانگترین نووسه‌ری ژاپۆنییه‌ له‌ سه‌ده‌ی بیسته‌مدا. هیچ نووسه‌رێكی ژاپۆنی هێنده‌ی میشیما، لێكۆڵینه‌وه‌ و قسه‌وباسی له‌سه‌ر نه‌كراوه‌. ئه‌م نووسه‌ره‌ی ژاپۆن  له‌ زۆر بواردا ده‌ستڕه‌نگین و به‌توانا بوو. میشیما له‌ بواری نووسینی ( رۆمان، چیرۆك)، هه‌روه‌ها له‌ (شانۆ، به‌تایبه‌ت شانۆی ژاپۆنیدا) ده‌ستڕه‌نگین بووە‌. له‌ هه‌مانكاتیشدا له‌ بواری فیلمسازیدا جێ په‌نچه‌ی دیاره‌. جگه‌له‌وه‌ش له‌بواری رۆژنامه‌نووسیدا چالاك بووه‌. میشیما له‌ ...

زیاتر »

بۆچی رۆمانی گه‌ڕان بۆ كاتی له‌ده‌ستچوو-م خوێنده‌وه‌؟

نه‌جات نوری ئاماژه‌یه‌ك: رۆمانی (گه‌ڕان به‌ دوای کاتی له‌ده‌ستچوودا) شاكاری رۆماننووسی گه‌وره‌ی فه‌ره‌نسا مارسل پروست-ه‌ كه‌ زیاتر له‌یه‌ك ملیۆن و دووسه‌د هه‌زار وشه‌یه‌ و نووسه‌ر و وه‌رگێڕ سیامه‌ند شاسواری له‌ ئینگلیزییه‌وه‌ كردوێتی به‌ كوردی، نووسه‌ر و رۆماننووس نه‌جات نوری-ش دوای خوێندنه‌وه‌ی وه‌رگێڕانه‌كه‌ی سیامه‌ند شاسواری رای خۆی له‌سه‌ر رۆمانه‌كه‌ نووسیوه‌ كه‌ لێره‌دا ده‌یخوێنینه‌وه‌، دیاره‌ وه‌رگێڕ له‌ وه‌رگێڕانی ناونیشانی رۆمانه‌كه‌دا ورد نه‌بووه‌ ...

زیاتر »

چیرۆك و خوێنه‌ری ده‌قكوژ!

حه‌مه‌ كه‌ریم عارف (1) گێڕانه‌وه‌ و خۆگێڕانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ په‌یدابوونی به‌شه‌ردا چ وه‌ك تاك و چ وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌ په‌یدابووه‌ و ڕه‌گێكی ده‌چێته‌وه‌ سه‌ر كه‌ڵكه‌ڵه‌ی نه‌مری و به‌تۆمار سپاردنی كار و كرده‌وه‌ و خولیا و كه‌ڵكه‌ڵه‌ و سه‌ركه‌وتن و ناكامی و شكسته‌ فیزیولۆجی و سایكۆلۆژییه‌ مرۆڤایه‌نییه‌كان.. هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌م كرده‌یه‌، كرده‌ی گێڕانه‌وه‌، به‌گوێره‌ی قۆناغی پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ژیاری و شارستانی مرۆڤ گۆڕانی ...

زیاتر »

پێڵه‌وار و زنینه‌وه‌

بێهزاد قادری-مه‌ریوان – نازانم تۆ بۆ ئه‌وه‌نده‌ رقت لێیه‌! – منیش تێناگه‌م تۆ بۆ ده‌ته‌وێت بڵێیت كێشه‌ی نییه‌! – چونكه‌ ئه‌وه‌ رێگایه‌كه‌ و ئه‌و هه‌ڵیبژاردووه‌. – رێگاكه‌ی هه‌ڵه‌یه‌. – به‌ تۆ چی؟ – به‌ڵام پێوه‌ندیی به‌ منه‌وه‌ هه‌یه‌. – ده‌ته‌وێت كێشه‌ بۆ خۆت سازبكه‌یت؟ – گرنگ نییه‌ تۆ ناوی بنێیت چی، به‌ڵام من خۆم به‌ به‌رپرس ده‌زانم. – به‌رپرسی كێ؟ ...

زیاتر »