سەرەکی » ئەدەب و هونەر (پەڕە 155)

ئەدەب و هونەر

ده‌روێشیان، به‌ زیندوویی بوو به‌ ئه‌فسانه‌ی نه‌مریی

مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی عه‌لی ئه‌شره‌ف ده‌روێشیان ساڵی ١٩٤١ له‌ شاری كرماشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و له‌ خێزانێكی هه‌ژار و له‌ یه‌كێك له‌ په‌راوێزترین و نه‌دارترین گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌و شاره‌  له‌ دایك بووە. له‌ ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵییه‌وه‌ خراوه‌ته‌ به‌ركار. شاگردیی به‌قاڵی و ته‌نه‌كه‌چی و مسگه‌ری و ده‌ستگێڕیی و ده‌یان كاری جیاوازی ئه‌زموون كردووه‌. له‌گه‌ڵ خوێندندا كرێكاری كردووه‌ هه‌میشه‌ یارمه‌تیده‌ر و هاوكاری باوكی و ئه‌ندامانی ...

زیاتر »

شیعری كوردی دوای راپه‌ڕین: گۆڕینی ئاسۆكانی چـاوه‌ڕوانی

عه‌بدولموته‌ڵیب عه‌بدوڵڵا 2 شێوازی ته‌عبیری ده‌لاله‌تخوازانه‌ گروپی یه‌كه‌م/ شیعری دنیایی شاعیری تازه‌گه‌ری كورد له‌ (دنیای شیعریی)ه‌وه‌ بۆ (شیعری دنیایی)، له‌ كاری شیعرییه‌وه‌ بۆ ده‌قگه‌رایی هه‌نگاوی هه‌ڵێنا… به‌ڵام ئه‌گه‌ر نیازی زمان له‌ شیعری كلاسیزمی كوردیدا خۆ سه‌پاندن بنوێنێ، هه‌میشه‌ له‌ سه‌ر وه‌ڵام وه‌ستا بێت، نه‌ك پرسیاركردن، ئه‌وه‌ قسه‌ی من ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سه‌پاندنی زمان و نیازی دوور مه‌ودای زمان یه‌كتر ته‌واو ناكه‌ن، ...

زیاتر »

بنه‌ما هونه‌رییه‌كانی شانۆی منداڵان، له‌ زارۆخانه‌ و خوێندنگاكان

خه‌لیل عه‌لی كتێبی بنه‌ما هونه‌رییه‌كانی شانۆی منداڵان، له‌ زارۆخانه‌ و خوێندنگاكان. تازه‌ترین كتێبی چاپكراومه‌، له‌ بواری په‌روه‌رده‌ و هونه‌ر. ویستومه‌ له‌ رێگه‌ی ئه‌م كتێبه‌وه‌ مێژووی شانۆ له‌ دیرۆكی شه‌ش هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات تا ده‌گاته‌ سه‌رده‌می پۆستمۆدێرنه‌ بخه‌مه‌ڕوو. دواتر‌ باس له‌ هونه‌ری شانۆی منداڵ ده‌كات و قۆناغ و بنه‌ماكانی ئه‌م هونه‌رم ته‌ی كردووه‌. كتێبه‌كه‌ له‌ دووتوێی 600 لاپه‌ڕه‌دا نووسراوه‌و ...

زیاتر »

ئاره‌زووه‌ كاغه‌زییه‌كان

عه‌لی ئه‌شره‌ف ده‌روێشیان له‌ فارسییه‌وه‌: محه‌مه‌د كه‌ریم یه‌ك پارچه‌ مقه‌با به‌ ئه‌ندازه‌ی كاشییه‌ك بۆ حه‌وشه‌ی كۆشكه‌كه‌م به‌س بوو. چه‌ند پارچه‌ كاغه‌زێكی‌ ره‌نگاو ره‌نگ. سه‌وز بۆ زه‌وی‌ باخچه‌كه‌ و دره‌خته‌كان. زه‌رد بۆ هه‌یكه‌ل ‌و دیمه‌نی‌ كۆشكه‌كه‌. شین بۆ ئاوی‌ حه‌وزه‌كه‌ و چوارده‌وره‌كه‌ی‌. قاوه‌یی‌ بۆ گوێسه‌بانه‌كه‌ی‌. سوور و گۆشتیی‌ بۆ ماسییه‌كانی‌ ناو حه‌وزه‌كه‌ و گوڵه‌كانی‌ باخچه‌كه‌. هه‌ندێك سرێش ‌و چه‌ند ده‌نكه‌ شقارته‌یه‌ك ...

زیاتر »

ئه‌و پیاوه‌ی ئازاری زۆری چه‌شت به‌ڵام هه‌رگیز ملی كه‌چ نه‌كرد

ئا: ئه‌ده‌ب و هونه‌ر  عه‌لی ‌ئه‌شره‌ف ده‌روێشیان، چیرۆكنووس و رۆماننووس و توێژه‌ری ئه‌ده‌بیات، یه‌كێكه‌ له‌ نووسه‌ره‌ ناوداره‌كانی كوردی كرماشان، دوای ته‌مه‌نێك له‌ داهێنان و نووسین له‌ بواری ئه‌ده‌بیاتدا له‌ ته‌مه‌نی 76 ساڵیدا له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی كه‌ره‌ج كۆچی دوایی كرد. زایه‌ڵه‌ی كرماشانییه‌كان له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی كه‌ره‌ج خامۆش بوو، ده‌نگ و ئاوازی هه‌ژاران و به‌شمه‌ینه‌تانی كرماشانێك كه‌ ساڵه‌هایه‌ ئه‌و گۆرانییه‌ ده‌چڕن خۆم كرماشانی فارسی ...

زیاتر »

مه‌لا محه‌مه‌دی‌ چروستانی‌ مامۆستای‌ شیعر و ئیمان

ئاماده‌كردنی‌ بۆ ته‌له‌فزیۆنی‌ خاك: زاهیر سدیق چروستانی‌ یه‌كێكه‌ له‌ شاعیرانی‌ كورد،  هه‌ر له‌منداڵییه‌وه‌ له‌كه‌شێكی‌ ئاینی‌ دا په‌روه‌رده‌بووه‌، و كوڕی‌ خێزانێكی‌ ئاینی‌ بووه‌، باوگی‌ مه‌لای‌ مزگه‌وتی‌ ئابڵاخ بووه‌، كه‌ ئه‌و عه‌یامه‌ ئابڵاخ گوندێك بووه‌، چروستانی‌ سه‌ره‌تا لای‌ فه‌قێكانی‌ باوكی‌ ده‌ستی‌ به‌خوێندن كردووه‌، ورده‌ ورده‌ وانه‌ ئاینییه‌كانی‌ وه‌رگرتووه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ستی‌ به‌ شیعر نووسین كردووه‌ و په‌ره‌ی‌ به‌و به‌هره‌یه‌ی‌ خۆی‌ داوه‌. ئه‌م ...

زیاتر »

فێستیڤاڵێك لێوانلێو له‌ وزه‌

ئه‌نوه‌ر قادر ره‌شید كۆمپانیای مه‌ستی فیلم له‌ سلێمانی سه‌ره‌ڕای كۆمه‌ڵێك هه‌وڵی به‌ربه‌ست و ئاسته‌نگیه‌كی زۆر و روداوی كتوپڕ و نه‌خوازراو، توانی فیستیڤاڵی دووه‌می سلێمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ فیلم سه‌ركه‌وتووانه‌ به‌ ئه‌نجام بگه‌ێنێ و بیكاته‌ لایه‌نێكی تری دره‌وشاوه‌ی سه‌لماندنی پراكتیكیی بۆ نازناوی شایسته‌ی پایته‌ختی رۆشنبیری و هونه‌ر. ده‌توانم بڵێم به‌ قه‌باره‌ی جوانی و گه‌وره‌یی فیستیڤاڵه‌كه‌، ته‌نگه‌شه‌و گرفتیان بۆ دروستكراو به‌ڕێوه‌به‌رانی چالاكییه‌كه‌ش به‌ ...

زیاتر »

جومپا لاهیری: من حه‌ز ده‌كه‌م ساده‌ بنووسم

جومپا لاهیری چیرۆكنووس و رۆماننووسی هیندی-ئه‌مریكایی (11-7-1967) له‌ له‌نده‌ن له‌ دایك بووه‌، سێ ماسته‌ری هه‌یه‌ له‌ زمانی ئینگلیزی و نووسینی داهێنه‌رانه‌ و ئه‌ده‌بی به‌راوردكارییدا، دكتۆراشی هه‌یه‌ له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانی سه‌رده‌می رێنیسانسدا، هه‌تا ئێستا خاوه‌نی دوو كۆمه‌ڵه‌چیرۆك و دوو رۆمانه‌. كۆمه‌ڵه‌چیرۆكی یه‌كه‌می بۆ (29) زمان ته‌رجه‌مه‌ كراوه‌ و كتێبی یه‌كه‌م تا سێیه‌می كراوه‌ به‌ فارسی، كتێبی چواره‌می رۆمانێكه‌ به‌ناوی (زه‌وییه‌ نزمه‌كان-2013 )، ...

زیاتر »

شیعری كوردی دوای راپه‌ڕین: گۆڕینی ئاسۆكانی چاوه‌ڕوانی

عه‌بدولموته‌ڵیب عه‌بدوڵڵا پێشه‌كی له‌ رۆمانی (ژه‌نیاری هه‌وره‌كان-دا عه‌لی به‌ده‌ر) ده‌ڵێ تاكه‌ ده‌نگێ تێگه‌یشتن له‌ موزیكا به‌رهه‌م ناهێنێ، هه‌میشه‌ چه‌مكی موزیك له‌ كۆمه‌ڵێ ده‌نگی جیاواز پێكدێت، به‌ڵام ئه‌و جیاوازییانه‌ پێویستیان به‌ هاوگونجان هه‌یه‌، پێویستیان به‌ هارمۆنیایه‌، ئه‌گینا جیاوازییه‌كان ناڕێك ده‌كه‌ونه‌وه‌! هارمۆنیا وه‌ك فیكره‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی تێگه‌ی موزیكی له‌ سه‌ر بونیاد نراوه‌. ده‌شێ هارمۆنیای ره‌گه‌زه‌ ئه‌ده‌بییه‌كان له‌ پانتایی كاری ئه‌ده‌بی و ده‌قی ئه‌ده‌بیدا ...

زیاتر »

باوك، له‌ پڕۆسه‌یه‌كی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌قدا

دانا ره‌ئووف ئاوگوست ستریندبێرگ ١٨٤٩-١٩١٢ شانۆنامه‌ ناتورالیزمییه‌كه‌ی (باوك) له‌ ساڵی ١٨٨٧ دا نووسیوه‌ و یه‌كێكه‌ له‌و ده‌قانه‌ی تا ئێستایش به‌ به‌رده‌وامی له‌سه‌ر شانۆكانی دونیا نه‌مایش ده‌كرێت. فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵمانی فریدریش نیتشه‌، به‌ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌قه‌ سه‌رسام ده‌بێت و نامه‌ بۆ ستریندبێرگ ده‌نووسێت و ده‌بن به‌ هاوڕێ. كێشه‌ و ململانێی سه‌ره‌كی ده‌قه‌كه‌، باسی ئه‌وه‌ ده‌كات، له‌ ژیانی هاوسه‌ریدا، دایك یان باوك، كامیان ...

زیاتر »