سەرەکی » وتار »  ‌شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن‌ (پەڕە 5)

 ‌شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن‌

یه‌كێتی‌ له‌به‌رده‌م قۆناغێكی‌ تردا

سروشتی‌ حزب له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست وایه‌ زیاتر ره‌نگ و خه‌سڵه‌ته‌كانی‌ سه‌ركرده‌كانی‌ ده‌گرێت .یه‌كێتیش له‌ هه‌مان ژینگه‌دا له‌دایك بووه‌ و گه‌وره‌ بووه‌ .به‌لام یه‌كێتی‌ له‌ زه‌مه‌نی‌ خۆی‌ نوێ‌ بوو یاخود جیاوازتر له‌وانه‌ی‌ پێش خۆی‌ له‌دایك بووه‌ .بۆیه‌كه‌م جار حزبێكی‌ كوردی‌ له‌م شێوه‌یه‌ دروست بووه‌ كه‌ فره‌ ره‌هه‌ند و فره‌ لق و پۆپ بێت .یاخود حزبێك به‌ به‌یان نامه‌یه‌ك ده‌ستی‌ پێكردووه‌ هاتووه‌ ...

زیاتر »

كورد لە دەورانی قەیرانێكی تردا

پێشهات رووداوەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەوەمان دەخەنە پێش چاو كەوا قەیرانێكی گەورە بەڕێوەیە ، قەیرانی ئەم جارە گەورەترە لەوانەی پێشوو واتە دایكی قەیرانەكان بێت . روسیا لە سوریا شانی دایە بەر باری خوار و تەواو لەرزیوی رژێمەكەی بەشار ئەسەد و راستی كردەوە و جێگیری كردەوە، ئێستا قسەكردن لەسەر رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد وەكو نوكتەیەك دێتە بەرچاو . ئەوەی بەشاری رزگاركردووە روسیایە ...

زیاتر »

نموونەیەكی خراپ لە دەسەڵاتداری

سیستەمی دیموكراسی بە هەموو مانایەك تاكو ئێستا باشترین سیستەمی دەسەڵاتداری بووە بۆ بەڕێوەبردنی كۆمەڵگا، چونكە هەم بەشێك لە ئازادی فەراهەم دەكات بۆ بۆ كۆمەڵگا هەم دەسەلاتێكی دادپەروەرانە پەیڕەو دەكات ، بە حوكمی لێكجوداكردنەوەی یەكەكانی بەڕێوەبردنی وڵات و سەربەخۆیی هەریەكەیان . ئەم نوونە لە سیستەمی سیاسی وڵاتان زیاتر وڵاتانی پێشكەوتووی ئەوروپا و ئەمەریكا و رۆژهەڵاتی ئاسیای گرتۆتەوە . هێشتا ژمارەیەكی زۆر ...

زیاتر »

كێ لە پشت خۆپیشاندانەكانەوەیە؟

با بە ڕاشكاوی قسە بكەین لەسەر دۆخی عیراق بەگشتی ، دوور لە سۆز و لایەنگیری كێ لە پشتی خۆپیشاندانەكانی عیراق بەگشتیە بە هەرێمی كوردستانیشەوە . مرۆڤی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی و ئەوانەی لایەنگری دەسەڵاتن بە تایبەتی هەمیشە دەستەواژەیەك لە دەمیانە كاتێک چوار كەس داوای مافی خۆیان بكەن یەكسەر دەكەونە هۆنینەوەی بەیت و بالۆرەیەكی سواوە ئەمە فلانە وڵات و فڵانە حیزب ...

زیاتر »

رێكەوتن لە كام ژینگەدا

كۆمەڵگای مرۆڤایەتی بەسەر چەندین چین و توێژ دابەش بووە. هەروەها چەندین نەتەوە و پێكهاتەی جیاوازی لەخۆی دەگرێت ،هەریەكەی بە زمانێك و كۆمەلێ داب و نەریتی جیاواز دەناسرێت . مرۆڤ بۆ ژیان زیاتر لەگەڵ ئەو ژینگەیە ئاوێتە دەبێت كە لێی گەورە دەبێت و زەمەنێك لە ژیانی خۆی تێدا بەسەر دەبات . ئێمەی كورد بەشێكین لە مرۆڤایەتی بۆ هەر تاكێكی ئێمە ئەوەندی ...

زیاتر »

و-اوه‌كانی به‌ستنه‌وه‌

كتێب و مۆتە میللەتی ئێمە ئەوەندی هیلاكە بۆ خواردنی مۆتە لە 1% ی ئەوەندەی بە كتێب بدابایە و بیخوێندبایەوە بەدلنیایەوە ئێستا میللەتێكی هۆشیارتر بوو، بەڵام ئەوەندی ئەو میللەتەی ئێمە خەمی ورگیەتی لە 1% خەمی مێشكی نییە. جیاوازی نێوان خۆراكی مێشك و ورگ زۆرە، ورگ تەنها پاشه‌ڕۆی گەورەی لێ بەرهەم دێت، بەڵام مێشكی پڕ مرۆڤێكی تەندروست و هۆشیاری لێ بەرهەم دێت ...

زیاتر »

سنوورەكان نەگۆڕان

نەخشەی جوگرافیای سیاسی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە وەتەی دارێژراوە دەكرێ‌ بڵێین هەروەك خۆیەتی ، راستە لە دوای جەنگی جیهانی یەكەم گۆڕانێكی بچوك بوو ، ئەویش بە دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیل لە ساڵی 1948،بەڵام ئەویش لە بنەڕەتدا بەڵێن درابوو بە دروستكردنی، لەوانەیە ئەگەر داگیركاریەكەی ئەوكاتە بریتانیا نەبوایە و ئەویش لە جەنگی جیهانی دووەم لاواز نەبوایە ئەوەندە گۆڕانەش نەدەبوو . لەوكاتەوە دوو میللەت بەردەوام ...

زیاتر »

كورد لەبەردەم عیراقی تازەدا

عیراقی ئێستا بە هەموو مانایەك عیراقێكی ترە . مەبەست لە عیراقێكی تر واتە ئەو عیراقەی كە لە ساڵی 2003 رووخا و عیراقێكی تر دروستكرایەوە نا، بەڵكو عیراقێكی تر كە شیعە بە هەموو مانایەك تێیدا باڵا دەست بوونە ، ئەویش دوای كۆنتڕۆڵ كردنەوەی ناوچە سوننیەكان و ناوچە جێ ناكۆكەكان . لە ئێستادا ئەوان لە خاڵی بەهێزەوە بەناوی عیراقی یەكگرتوو و جێبەجێكردنی ...

زیاتر »

كوردی باكوور لەبەردەم پەڕینەوەیەكی تردا

ساڵی 2015 كورد توانی لە هەڵبژاردنی گشتی توركیا دەنگی باش بەدەست بهێنێت بۆیەكەم جار ئەو بەربەستەی تەنها بۆ كورد دانراوە لەم وڵاتە ببڕێت كە لە 10%دەنگەكانی وڵاتە . ئەردۆغان و ئاك پارتی زوو هەڵبژاردنیان دووبارە كردەوە لە دووەمین جاریش هەر كورد توانی بەربەستەكە ببڕێت و ژمارەیەك پەرلەمانتار ڕەوانەی پەرلەمانی ئەم وڵاتە بكات . دوای ئەوە ئەردۆغان شەڕێكی كاوڵكاری لە باكوری ...

زیاتر »

دەكرێ هەمووان بەرەیەك پێك بهێنن

بە خوێندنەوەمان بۆ مێژووی میللەتەكەی خۆمان بۆمان دەردەكەوێ ئەوەندی تاكی كورد لە هەوڵی بەدەست هێنانی ناو ناسنامە بووە، ئەوەندە لە هەوڵی بەدەست هێنانی توانایەكی گەورە نەبووە . واتە ئەوەندی ناونیشانی لا مەبەست بووە وەك میری هەرێمێكی بچوك بێت، بەڵام ئەندامی ئەنجومەنی وڵاتێكی گەورە نەبێت . لە سەردەمی نوێش ئەوەندی حەز دەكات سكرتێر و مەكتەبی سیاسی حزبێكی بچوك بێت، حەزناكات سەركردایەتی ...

زیاتر »