سەرەکی » وتار »  ‌شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن‌ (پەڕە 8)

 ‌شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن‌

عەفرین و ریفراندۆم جیاوازن

لەوەتەی پڕۆسەی سەربازی دەوڵەتی تورك دەستی پێكردووە لەبەرامبەر هەرێمی عەفرینی رۆژئاوا ، بێگومان ئەویش بە ئاگاداری و بە بەرچاوی دونیا، تورك كەوتۆتە وێزەی میللەتێكی ئاشتی خواز و بێ‌ كێشە . لێرە لە باشوور ئەوانەی پشتیوانیان لە ریفراندۆم دەكرد، وەك دڵخۆشیەك بۆ ئەو هەڵە كوشندەی كە سەركردە دەست رۆیشتووەكانی باشوور كردیان و گورزێكی كاریگەریان لە ئەزموونی باشوری كوردستان دا، دەڵێن ئەوە ...

زیاتر »

توركیا دەیەوێ چی دەست بخات؟

دەوڵەتی كۆماری توركیا لەوەتەی لە ساڵی 1923 لەسەر دەستی كەمال ئەتاتورك دامەزراوە، كاری یەكەم و لێبڕانەوەی سەركوت كردن و رەتكردنەوەی بوون و ناسنامەی گەلی كوردە. بەبێ ئەوەی سوود و زیانەكانی بەراوورد بكات، چەندی لە قازانجی دەوڵەتی تورك و گەلی توركە . ئەم ریتمە لە فاشیەتی ئەتاتوركی بەردەوام بوو بە هەموو جۆرە چەوسانەوە و تەپەسەركردنێك، به‌ڵام لە كۆتایدا گەلی كورد لەو ...

زیاتر »

كێشەكان چارەسەركران یان پەردەپۆشكران

ئەو ناوچەیەی پێیدەگوترێ‌ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست مەڵبەندی قەیران كێشەكانە ، بونیادی كۆمەڵایەتی ئەم ناوچەیە ئەوەیە، بەدەگمەن هەنگاوی تەندروست دەهاوێژرێ‌ بۆ چارەسەری بنەڕەتی . دوو هۆكاری سەرەكی هەن لەبەردەم پەڕینەوە بەسەر ئەسڵی كێشەكان بۆ چارەسەری بنەڕەتی ئەوانیش، ئایدیای ئاینی و ئایدیای كۆمەڵایەتی،هەردووكیان لەگەڵ خۆپەرستی پێكهاتەی خۆیانن و توانای دەربازبوونیان نییە بۆ بنیادنانی كۆمەڵگایەكی مەدەنی و پێشكەوتوو. هەمیشە سەركردە سیاسیەكان لە نمایش و ...

زیاتر »

چۆن بچینه‌وه‌؟

لە دوای رووخانی رژێمی بەعس و بنیادنانەوەی عێراقی تازە لەسەر بنەمای سیستەمی فیدڕالی،هەمیشە رام وابووە بەشێوەیەكی نەرم و نیان لەگەل بەغدا مامەلە بكەین، نەك توند و تیژ. ئه‌م بۆچوونه‌ش له‌وه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێ كه‌ سوود لە قولایی عێراق و مافەكانمان لە دەستووری عێراق وەربگرین. له‌م سیاسه‌تی نه‌رم و نیانییه‌شدا بەدلنیایەوە كورد پێویستی به‌ لێزانی و كارامه‌یی هه‌بوو و هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ...

زیاتر »

گێمێكی تری نێوان بەغداو كورد

ئەگەر دوای رووخانی رژێمی بەعس لە ساڵی 2003 كورد هێزی یەكگرتوو و بە ئەزموونی ئەو كاتی بەڕێوەبردنی ناو هێزە سیاسیەكانی عیراق بوو، كوردستان لانەی ئارام بوو بۆ دانیشتنەكان دوور لە تەقینەوە و كاری تیرۆرستی، ئەوە زەمەنێكی زێرین بوو. لە دوای ئەنجامدانی ریفراندۆمە یەك لایەنەكەی سەركردایەتی كورد،لە عیراق كورد بە هاوكێشەیەكی زۆر خراپی جوگرافی و ئابووری و سیاسی و سەربازی تێپەڕیووە. ...

زیاتر »

مافی چارەنووس

ئەمڕۆ چوارشەممە رێكەوتی 3/1/2018 گفتوگۆی نامەی ماستەرەكەمە لە زانكۆی سلێمانی،بەناونیشانی(مافی چارەنووس لە رۆژنامەوانی كوردی باشوری كوردستان ) بابەتێكی گرنگ و هەستیاری كۆمەڵی كوردەواریە،بەتایبەت لە ساڵی رابردوو بەشێوەیەكی خراپ دەستی بۆ بردرا. مافی چارەنووس (حق التقریر المصیر)بەو مانایەی هەموو تاكێك و گروپ و كۆمەڵێكی نەتەوەیی و ئاینی و كەلتوری مافی ئەوەی هەی،ە چۆن دەیەوێ لە سیستەمێكی سیاسی گونجاو لەگەڵ جوگرافیاو و ...

زیاتر »

ساڵی 2017 و كورد

ساڵی 2017 بۆ كورد پڕیبوو لە رووداو پێشهاتی نەخوازراو و پێشبینی كراو . ئەوانەی پێشبینی نەكرابوون،مەرگی دوو سەركردەی دیار و بەئەزموون بوون، ئەوانیش مام جەلال (1933_2017) له‌گه‌ڵ كاك نەوشیروان (1944_2017). هەروەها ئەو زەمین لەرزەی كە كوردستانی رۆژهەلاتی گرتەوە و زیانی زۆری بە خەڵكی بەش مەینەت گەیاند. ئەمانە رووداوێكن زیاتر سروشتین و لە دەسەلاتی مرۆڤ بە دەرە. ئەوانەی پێشبینی كرابوون كە ...

زیاتر »

سازش ‌و بژاردەی تریش!

لەڕووی كبریائی نەتەوەییەوە، هەڵوێستێكی شكۆمەندانە دەبوو ئەگەر حكومەتی هەرێم، بۆ چارەسەری قەیرانە داراییەكان‌و وەڵامدانەوەی داخوازیی خۆپیشاندەران، بیتوانیبایە، لەجیاتی بانگەوازی بەردەوام بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدادا، كە رەهەندە دیبلۆماسییەكەی دۆڕاندووەو بۆتە جۆرێك لەپاڕانەوە!، پشتی بەخودی خۆی ببەستایە. پێشتریش، ئەم بژاردەیە خراوەتەڕوو، رێگەی سەرخستنیشی سەخت نییە، بەڵكو تەنها ئیرادەیەكی راستگۆیانەی ئەوێت بۆ راستكردنەوەی ئەو هەڵە كەڵەكە كردووانەی كە لەپرۆسەی حوكمڕانی‌و دابەشكردنی نادادپەروەرانەی دەسەڵات‌و ...

زیاتر »

ئاخری خێر بێ!

وڵاتی دروشم لە كوردستان ئەوەندی بە دروشم كوردایەتی كراوە، لە سەدا دەی ئەوەندە كوردایەتی راستەقینە نەكراوە. ئەوەندی بە ئاڵا و بە دروشمی زەق و بێ بنەما پێكهاتەكانی تری عێراق ئیستیفزاز كراون. نیو ئەوەندە بە شێوەیەكی ئارام و لەسەرخۆ كار بۆ تێگەیشتنی بەرامبەر نەكراوە، تاكو متمانه‌ت پێبكات و رێز لە ماف و ویستەكانت بگرێ. وایلێهاتووە لەدەست ئەم هەموو دروشمە بێ بنەمایە ...

زیاتر »

رێكخستنەوەی هەرێم

ئەگەر بۆ ئەزموونەكانی شێخ مەحمود و قازی محەمەد گلەیی ئەوە هەبووبێ‌ كەوا كادیری باش وخەڵكی نەخوێندەوار كەم بووبێ‌،بۆیە نەیان توانیی تا سەر بڕبكەن و ئەزموونەكانیان پەرە پێبدەن و زیاتر فراوان و جێگیری بكەن،هەروەها لایەی نێودەوڵەتیش ئەگەر پشتیوان نەبوو،كەچی دژیشیان بوو. به‌ڵام كاتێ‌ ئەزموونی هەرێمی كوردستان داهات لەباشوری كوردستان میللەتی ئێمە كادیری باش و زۆری هەبوو، هەتا رادەیەكی زۆریش هۆشیاری سیاسی ...

زیاتر »