سەرەکی » راپۆرت » ئامادەکردنی:بورهان ئەمین (پەڕە 3)

ئامادەکردنی:بورهان ئەمین

پەیماننامەیەك لەبارەی پەتا جیهانییەكانەوە ئیمزا كرا

لە دوو رۆژی رابردوودا، سەركردە ‌و لێپرسراوانی 23 وڵات و رێكخراو و دامەزراوەی جیهانی، پەیماننامەیەكی نێودەوڵەتییان ئیمزاكرد، كە بریتیبوو لە پڕۆژەیەكی فریاكەوتن لە کاتی روودانی كارەساتە تەندروستییەكانی هاوشێوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان. پڕۆژەكە بریتییە لە خۆئامادەكردن بۆ كارەساتەكان و نەخشەسازی و پلان و رێگرتن لە تەشەنەسەندن و بڵاوبوونەوەی پەتا ‌و دەردە كوشندەكان و ناردنی هاوكاری و یارمەتی بۆ وڵات ...

زیاتر »

ماسک نێوەندی سیاسی ئەڵمانیای شەرمەزارکرد

لە سەرەتاکانی پەیدابوونی ڤایرۆسی کۆرۆنادا لە ئەڵمانیا ماسک دەستنەدەکەوت ئەوەی لە بازاڕەکان هەبوو خێرا هەموی فرۆشرا، حکومەتی ئەڵمانیا هەڵمەتێکی کڕینی دەستپێکرد و تەنها لە ساڵی رابردوودا بایی 6 ملیار یۆرۆی هاوردەکرد، لەو فرۆشتنە چین پشکی شێری بەرکەوت و زیاتر لە 94٪ ی ماسکەکان لە وێوە هاوردەکران، خاوەن دەرمانخانەکان قازانجێکی بێشوماریان لەو ماسکانە دەستکەوت کە بەملیارەها یۆرۆ دەخەمڵێنرێت، بەپێی بەدواداچوونی کەناڵەکانی ...

زیاتر »

راپەڕین تاجی سەری مێژووی گەلی کوردستان بوو کەرکوکی قودسی کوردستانی تێدا ئازاد کرا

دوا وێستگەی ئازادکردنی شارەکانی کوردستان، داستانی رزگارکردنی کەرکوک بوو کە بووە داینەمۆی کوردایەتی و هێمای سەرکەوتنەکان، ئەو شارە قارەمانەی کە بە درێژایی مێژوو ببووە گرێکوێرەیەکی سەرەکی نێوان شۆڕشەکانی کورد و رژێم، بەو پرۆسەیە وەرچەرخانێکی مەزن روویدا، کەرکوک بووە سمبوڵی کوردستانیبوون و بەرخۆدان. کوردستانی نوێ لە تاراوگە لە زاری ئەوانەی بەشداریی راستەوخۆیان لە شکاندنی هێزەکانی رژێمدا کردووە لەم راپۆرتەدا رووداوەکانی ئەو ...

زیاتر »

ئیزگەی شۆڕش و بەرخۆدان و راپەڕین

لە دوای شکست و سەرلەنوێ دەستپێکردنەوەی شۆڕش، دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان چەندە پێویست بووە، ئەوا بوونی ئیزگەیەکی سەنگینی لەو شێوەیەی دەنگی گەلی کوردستان بۆ یەکێتی و شۆڕشی نوێ و بەرخۆدان و گیانفیدایی پێشمەرگە هیچی لەوە کەمتر نەبووە، بەر لە راپەڕین رووماڵی هەواڵ و چالاکییەکان و هۆشیاریی سیاسی و نەتەوەیی و دروستکردنی رایەڵەیەکی پەیوەندیی رێکخستنەکان لەگەڵ سەروو، گەیاندنی پەیامی فەرماندەکان بە ...

زیاتر »

پێشمەرگەی یەکێتی سەرقافڵەی گیانفیدایی و بەرخۆدان و گیانبازیی بوون

لەدوای ئازادکردنی رانیەی دەروازەی راپەڕین و سلێمانی و دەوروبەری وەک ئەوەی پلانی بۆ دانرابوو، سۆران و مەسیف و شەقڵاوە و هەولێرو دەوروبەری قۆناغێکی تری پرۆسەی راپەڕین و ئازادکردنی شارەکان بوون لە دەست رژێمی بەعس. 11 ی ئازار دیاریکرابوو وەک رۆژی ئازادکردنی هەولێر، هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئۆرگانیزەی سازدانی راپەڕین کرا و جەماوەری سازو ئامادە کرد، لە ماوەیەکی زۆر کورت و سنوورداردا ...

زیاتر »

ئەمریكا؛ فلۆید بووە سیمبولی رەشپێستەكان

رۆژی 25ی ئایاری ساڵی رابردوو، لە شارۆچكەیەكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، هاووڵاتییەكی بە رەگەز ئەفریقی بەناوی «جۆرج فلۆید»، بە دەستی ئەفسەرێكی سپی پێست بە شێوازێكی نامرۆڤانە كوژرا. هەر زوو گرتەی ڤیدیۆیی قوربانییەكە بڵاوبۆوە، كاتێك ئەو پۆلیسە قاچ دەخاتە سەر ملی ڕەشپێستەكە ‌و بۆ ماوەیەك هەناسەی لێدەبڕی و دەیخنكێنێت. ئەو رووداوە كاردانەوەی زۆری رای گشتی و میدیا و رێكخراوەكانی مافی مرۆڤی لێكەوتەوە ...

زیاتر »

تێکۆشەرانی تاراوگە سەروەرییەکان دەگێڕنەوە

2-2 دەمویست شەهید بکرێم کوێستانی وتی، من هەر حەزم لێ بوو لەو سەروەرییەدا پێشڕەوی بکەم و بۆ شەهیدبوون لەپێناو خاک و نیشتمان لە رێزی پێشەوەبم، لەبیرمە لەودەمەدا کەسێک دەمانچەیەکی سمنسی بەدەستەوە بوو بەڕاکردن لەدواوە هات و ویستی پێشڕەوییەکەم لێ وەرگرێ و هاتەپێش، ئەو کەسە کە ناوی «ئەشرەفی نامیق ئاغا»ی قەرەداغی بوو، من پێشتر دەمناسی لە فولکەی خەبات و لە نزیک ...

زیاتر »

تێکۆشەرانی تاراوگە سەروەرییەکان دەگێڕنەوە

1-2 یادی راپەڕین بۆ گەلی کوردستان بەهەموو چین و توێژەکانییەوە سەروەرییەکی گەورەیە و کورد لەسایەی ئەم رۆژانەدا توانی بۆ یەکەمینجار لەمێژوودا و لە پرۆسەیەکی هەرە نایابی دیموکراسیدا بە هەڵبژاردن دامودەزگا دەستووری و ئیدارییەکانی دامەزرێنێت، لەم رۆژانەدا زۆرن ئەوانەی خوێنیان بەخشی و سنگی خۆیان دایەبەرقەڵغان، زۆرن ئەوانەی ماون و شانازی بەهیلاکی و خەباتی خۆیانەوەدەکەن، ژمارەیەک لەبەشداربووانی راپەرین ئێستا لەتاراوگە و دەرەوەی ...

زیاتر »

سەرۆکی پێشووتری فەرەنسا سزادرا

بە تۆمەتی گەندەڵی و بەرتیلدان بە دادوەرێک بۆ راییکردنی چاوپۆشیکردن لەگەڵی و بەکار‌هێنانی پێگەی پۆستی سەرۆکایەتی بۆ بەرژەوەندی خۆی، ماوەی ساڵێک زیاترە داواکاری گشتی زانیاری لەسەر کۆکردۆتەوەو بەو کارانە تۆمەتباری دەکات، سەرەنجام لە دوو ڕۆژی رابردوودا لە دادگایەکی پاریس، کێشەکە یەکلایی کرایەوە. هەرچەندە»نیکۆلاس سارکۆزی» سەرۆکی پێشووتری فەرەنسا هەموو ئەو تۆماتەی رەتکردەوە کە درابووە پاڵی، بەڵام دادگا سزای زیندانی یەک ساڵی ...

زیاتر »

دەسەڵاتی سەربازیی میانمار ‌و هەڵوێستی وڵاتان

چەند هەفتەیەك لەمەوبەر، لە میانمار ژمارەیەك ژەنراڵی سوپا كودەتایەكی سەربازییان بەسەر حكومەتی هەڵبژێردراودا كرد و رووخاندیان ‌و هەموو جومگەكانی دەسەڵاتیان گرتەدەست، دەسەڵاتی سەربازیی نوێ لەلایەن رای گشتی و جەماوەرەوە پەسەند نەكرا و بەپێی ئەوەی لە میدیاكاندا باس دەكرێت، خەڵكیان تووشی رەوشێكی ئاڵۆز و تراژیدی كردووە. پێگەی فرانس پرێس نووسیویەتی، ژیان لەو وڵاتە بە تەواوی پەكیكەوتووە، خزمەتگوزاریی نەماوە، خەڵك لەم چەند ...

زیاتر »