سەرەکی » راپۆرت » ئامادەکردنی:بورهان ئەمین (پەڕە 4)

ئامادەکردنی:بورهان ئەمین

ئەڵمانیا؛ دادگا چەند كارمەندێكی دەزگا ئەمنییەكانی سوریا سزا دەدات

ئەڵمانیا دەستیكردووە بە دادگاییكردنی ئەو كەس و لایەنانەی كە لەو وڵاتە دەژین و پێشتر لە وڵاتی خۆیان لە كاری نامرۆڤانە و كوشتن و ئازاردانی خەڵكی وڵاتەكانیان تێوەگلاون. لەسەر ئەم بنچینەیە، لەم رۆژانەدا و بۆ یەكەمجار لە مێژووی ئەو وڵاتەدا، لە دادگایەكی ئەڵمانی ژمارەیەك لە بەرپرسانی ئەمنیی سەر بە دەسەڵاتی حكومەتی دیمەشق بە تۆمەتی بەشدارییان لە سەركوتكردنی خەڵكی سوریا و كوشتوبڕ ...

زیاتر »

یەمەن؛ هەوڵەكانی ئاشتی سەردەگرێ؟

لە پەراوێزی شۆڕشەكانی بەهاری عەرەبیدا، 10 ساڵ لەمەوبەر خەڵكی یەمەن لە دژی دەسەڵاتی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح، راپەڕین ‌و حوكمی وڵاتیان گۆڕی. لەو وڵاتەدا چەندین ساڵە شەڕ و كوشتار و دووبەرەكی بەردەوامە، برسێتی و نەبوونی، تەنگیان بە خەڵك هەڵچنیوە، خزمەتگوزاریی تەندروستی ‌و ئاو و كارەبا و پێداویستیی رۆژانەی خەڵك بەرەو داڕووخان دەچێت و سەرباری ئەوەش، ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەوەندەی تر دۆخەكەی خراپ ...

زیاتر »

ئەڵمانیا؛ كۆنگرەی ئەمن و ئاسایش بەڕێوەچوو

رۆژی هەینی رابردوو، لە شاری میونشنی باشووری ئەڵمانیا، 57 ەمین كۆنگرەی ئەمن و ئاسایشی جیهانییMSC ، بە بەشداریی سەرۆك و راوێژكاری ئەڵمانیا و سەرۆكانی ئەمریكا و فەرەنسا و بەریتانیا و یەكێتیی ئەوروپا و هەریەك لە سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەگان ‌و ناتۆ و تەندروستیی جیهانی و سەرۆك و زمانحاڵی ژمارەیەكی زۆری وڵاتان، بۆ یەكەمین جار لە مێژوودا، لە رێی ڤیدیۆوە بەڕێوەچوو. ...

زیاتر »

ئەوروپا و روسیا پەیوەندییەکانیان ئاڵۆز دەبێت

مانگێك دەبێت بەهۆی مامەڵەی روسیا ‌و یەكێتیی ئەوروپا لەگەڵ دۆسیەی ئەلیكسی ناڤاڵنی سەركردەی ئۆپۆزسیۆنی روسی، پەیوەندیی نێوان ئەو دوو لایەنە ئاڵۆزیی تێكەوتووە و لەسەر ئەمە، هەفتەی رابردوو، بە تۆمەتی دەستوەردان لە كاروباری ناوخۆیی و هاندانی خەڵك بۆ خۆپیشاندان لە دژی دەسەڵات و پشتیوانی زیندانیانی سیاسی، حكومەتی مۆسكۆ سێ دیپلۆماتكاری ئەڵمانی و سویدی و پۆڵەندی لە وڵاتەكەی دەركرد. ئەو رووداوە كاردانەوەی ...

زیاتر »

ئێران و سعودیە رێكدەكەون؟

لەگەڵ هاتنی جۆ بایدن وەك سەرۆكی نوێی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، هیواكان بۆ ئاشتبوونەوە و رێكەوتنی شانشینی عەرەبی سعودی و كۆماری ئیسلامیی ئێران زیاتر بووە. ئەو ئاراستەیە، راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لەسەر زار و میدیای هەردوولادا رەنگیداوەتەوە، بانگهێشتكردنی یەكێتیی ئەوروپاش بۆ نێوەندگیریی ئێران و ئەمریكا لەلایەن وەزیری دەرەوەی ئێرانەوە، كە سعودیە دۆسێیەكی گرنگە تیایدا، ئاماژەیەكە بۆ راستیی ئەو هەواڵانەی باس لە هەوڵەكانی ...

زیاتر »

ئەڵمانیا؛ پارتی دیموكراتی كریستیان شوێنگرەوەی مێركل-ی هەڵبژارد

لە چەند رۆژی رابردوودا، پارتی دیموكراتی كریستیان CDU لە كۆنفرانسێكی ئۆنلایندا كە هەزار و یەك نوێنەر تیایدا بەشداربوون، هەڵبژاردنی گشتیی سازكرد، بۆ دیاریكردنی سەرۆكی پارتەكە و كاندیدی یەكەم بۆ شوێنگرتنەوەی ئەنجیلا مێركل و پۆستی راوێژكاری داهاتووی ئەڵمانیا، كە بڕیارە لە هەڵبژاردنی مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا لە هەر 16 هەرێمەكەی ئەو وڵاتە بەڕێوەبچێت. ئارمین لاشیت بووە سەرۆك لەو هەڵبژاردنەدا سێ كاندیدی سەرەكیی ...

زیاتر »

هەواڵنامەی ئەڵمانیا

جێگرەوەی مێرکڵ دیاری کرا دوێنێ و پێرێ پارتی دیموکراتی کریستیان CDU لە کۆنفرانسێکی تایبەتی ئۆنلایندا بەبەشداری 1000 نوێنەر سەرۆکی پارتەکەیان هەڵبژارد و ئارمین لاشییت بوو بە سەرۆکی پارتەکە. بەپێی پەیڕەوی پارتەکە سەرۆک ڕاستەوخۆ لە هەڵبژاردنی ئەیلولی داهاتوودا دەبێتە کاندید بۆ پۆستی ڕاوێژکار، سێ سیاسی خۆیان کاندیدکردبوو  بۆ وەرگرتنی پۆستەکە ئەوانیش (فریدریش مێرتس و ئارمین لاشییت ونۆبەرت ڕێتگن) نن، ئەو پارتە ...

زیاتر »

میدیای ئەڵمانیا: ترەمپ دیموكراسییەتی خۆرئاوای خستە مەترسییەوە

رووداوەكانی ئەم دواییەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و هەڵكوتانەسەر كاپیتۆڵی دڵی دیموكراسیی وڵات، كاردانەوەی نێودەوڵەتی لێكەوتەوە و پرسیارێكی لای نێوەندی سیاسیی جیهانی و شەقام دروستكرد، كە ئایا دیموكراسییەتی خۆرئاوا لە مەترسیی هەڵوەشانەوەدایە؟ لەسەر ئەمە، لە ئەڵمانیا لەسەر ئاستی بەرزترین جومگەی سیاسی و دەسەڵاتەوە، ئەو هەڵسوكەوتە شەرمەزار كرا، كەناڵەكانی میدیای ئەو وڵاتەش زۆر لەسەری دەدوێن. رۆژنامەی Sddeutsche Zeitung نووسیویەتی: ئەوانەی هەڵیانكوتایە سەر ...

زیاتر »

هەواڵنامەی ئەڵمانیا

سیاسەتمەدارانی ئەڵمان لۆمەی ترەمپ دەکەن هەریەک لە Frank walter Steinmeir سەرۆک و Ngela Merkel ڕاوێژکاری ئەڵمانیا سیاسەتمەدارانی تر لەپارتی سۆسیالدیمکورات و هاوپەیمانی دیموکراتی کریستیان و پارتەکانی تر جگە لەپارتی AFD ی ڕاستڕەو ونەتەوەپەرست نیگەرانی خۆیان بەرامبەر بەو بێسەروبەریەی ئەمریکا ڕاگەیاندو توڕەیی خۆیان لەدژی ترەمپ بەیان کردو بەهۆکاری سەرەکی ئەوبارەئاڵۆزەیان دانا. وەزیری تەندروستی چاوی لە شوێنگروەی مێرکلە بەپێی کەناڵەکانی میدیا بێت ...

زیاتر »

ئەڵمانیا نازییە نوێیەكان قەدەغە دەكات

ئەگەرچی لە پێش و دوای جەنگی جیهانیی دووەم، سیستەمی دیموكراسیی ئەڵمانیا لەئاست نەتەوە پەرستەكانی ئەوسا (نازییەكان) دەستەوەستان بوو و ئەوان رەوشی دیموكراسییان بۆ خۆیان بە دەرفەت زانی تاكو گەشەی تێدا بكەن و كار و چالاكیی سیاسی بكەن، تا ئەوكاتەی خۆیان گەیاندە ترۆپكی دەسەڵات، بەڵام لە دوای جەنگی جیهانیی دووەمەوە و ئەو كارەسات و نەهامەتییەی لەسایەی دەسەڵاتی ئەوانەوە بەسەر كۆمەڵگەی ئەڵمانی ...

زیاتر »