سەرەکی » راپۆرت » راپۆرتی، ته‌ها عه‌بدوڵلا‌ (پەڕە 5)

راپۆرتی، ته‌ها عه‌بدوڵلا‌

شێخەڵڵا، شوێنی یادگاریی هەولێرییەکان

شەقامی شێخەڵا یان بازاڕی شێخەڵڵای هەولێر، هاوشێوەی شەقامەکانی سوڵتان مزەفەر و شێخی چۆڵی و باتا و ئیسکان و سێتاقان و سەیداوە و تەیراوە و چەندانی دیکە، مێژوویەکی کۆنی هەیە و بۆتە شوێنی یاد و یادگاری بەشێکی زۆرلە خەڵکی شارەکە، بەهۆی ئەوەی کەوتۆتە سەنتەری شارو نزیکە لە شەقامی سی مەتری، لە رابردوو بۆچەندین مەبەست و کارو کاسبی بەکارهاتووە و وەک بازاڕێکی ...

زیاتر »

یەکەم ئەزموونی زانستی وێنەگرتن

ئەگەرچی ماوەیەکی زۆرە کامێرای هەتاویی لە وڵاتە پێشکەوتووەکان کاری پێناکرێ و لە مۆزەخانەکان نمایشکراون، وەک کەرەستەیەکی کۆن و یەکەم ئەزمونی زانستنی وێنەگرتن سەیر دەکرێت، کەچی لە عیراق و کوردستان بەهۆی بارودۆخی خراپی ئابووری و داخستنی سنورەکان تا کۆتایی نەوەدەکان و سەرەتای دووهەزارەکان ئەو کامێرایە هەرکاری پێدەکرا و لەبەردەم فەرمانگەکانی دادگا و ناسنامە و تاپۆ و شوێنی دیکە دەبینرا، ئەو کاتە ...

زیاتر »

تەمەنی هەشتا ساڵە و بە پاسکیل هاتوچۆ دەکات

حاجی سەعدی عەزیز تەمەنی هەشتاساڵە و ئامادەنیە جگە لە پاسکیل هیچ هۆکارێکی دیکەی گواستنەوە بۆ هاتوچۆ بەکاربهێنێ، ئەو دەڵێ ماوەی شەست ساڵە بە پاسکیل هاتوچۆ دەکات ئەوەش هۆکاری مانەوەیەتی بە تەندروستی و ساغی. ئەو حاجیە دەڵێت هەندێک لە پزیشکان ئامۆژکاری کردووە کە بەهیچ شێوەیەک پاسکیل لێنەخوری و پێی دەڵێن چۆن دەبێت بەو تەمەنەوە پاسکل بەکاربهێنی، بەڵام پێی وایە هەرکاتێک پاسکیل ...

زیاتر »

خواستی خەڵکی بۆ کەرەستە گڵکارییەکان گەڕاوەتەوە

سەردەم سەردەمی تەکنەلۆجیایە و چەندین ئامێری کارەبایی و کەلوپەل لە ماددەی جۆراوجۆر دروست دەکرێن، بەڵام خەڵکی جارێکی دیکە حەزوو ئارەزوویان بۆ بەرهەمەکانی گڵکاری گەڕاوەتەوە، ئەوان گەیشتوونەتە ئەو قەناعەتەی کە بەرهەمەکانی گڵکاری لەرووی تەندروستییەوە لە زۆر ماددەکانی دیکە باشترە، هاوکات لەکاتی بەکارهێنانیان دیمەنێکی کەلتوری و فۆلکلۆری بەو شوێنە دەبەخشێت. گڵکاری لە کوردستان مێژوویەکی کۆنی هەیە و زۆربەی پێداویستەکانی ژیانی ئەو سەردەمە ...

زیاتر »

فراكسیۆنی یەكێتی: مانگانە مووچەی تەواو دابەش بـكرێت

فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، پێویستە پرسی لێبڕینی مووچە كۆتایی بێت و هەموو 30 رۆژ جارێك مووچەی تەواو دابەش بكرێت. جەختیش دەكاتەوە، گرنگە پڕۆژەیاسای بودجەی هەرێم شەفاف بێت و سەرچاوەكانی داهاتی تێدا دیاریكرابێت و پێداچوونەوەش بە گرێبەستی كۆمپانیا نەوتییەكان و خاڵە سنوورییەكاندا بكرێت. دەستووری هەرێم تەواو بكرێت دوای كۆبوونەوەی دوێنێی پەرلەمانی كوردستان، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی ...

زیاتر »

کڕین و فرۆشتن لە رێگای ئۆنلاینەوە بازاڕی ئۆتۆمبێلی باشترکردووە

لەگەڵ فراوانبوونی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و زیادبوونی بەکارهێنەرانی ئەنتەرنێت، بەشێکی زۆر لە کاڵا و شتومەکەکان لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکە بەگشتی لە رێگای ئۆنڵاین مامەڵەی پێوە دەکرێت. ئۆتۆمبێل یەکێکە لەو کاڵایانەی بازاڕێکی گەورەی داگیرکردوە و رۆژانە لە زیادبووندایە، بەتاییەتی لەکاتی ئێستا چەندین سایت و پەیج بۆ ریکلام و کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل تەرخانکراوە، ئەو گۆڕانکارییەش دوای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەدەغەی ...

زیاتر »

״كۆبوونەوەی نوێنەران بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە دەكەوێتە هەفتەی داهاتوو״

هەولێر ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت: كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان لەسەر بودجە دەكەوێتە هەفتەی داهاتوو، وتەبێژی حكومەتی هەرێمیش دەڵێت: هەر كاتێك پێویست بێت وەفدی هەرێم سەردانی بەغدا دەكاتەوە. شیروان میرزا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: چاوەڕوان دەكرا ئەمڕۆ 25/2 كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی 2021ی عیراق بكرێت، بەڵام دواخرا بۆ هەفتەی داهاتوو، وتیشی: بەشی زۆری ...

زیاتر »

‎کەبابخانەیەک تەمەنی نزیکەی سەد ساڵە

 دەگەیتە سەنتەری شاری هەولێر و ناو بازاڕ لە نزیک قەڵای دێرین و لە ناوەڕاستی بازاڕی قەیسەری، کەبابخانەیەک دێتە بەرچاو، کەبابخانەکە هێندە دێرینە تەمەنی نزیکەی سەد ساڵێک دەبێت و هێشتا رۆژانە جمەی دێت، بەجۆرێک بۆ خواردنی کەباب لەو شوێنە دەبێت ماوەیەک چاوەڕوان بکەیت، لەو ماوەیە کوڕ و باوک و باپیری بنەماڵەی (قەڕۆک)، یەک بەدوای یەک سەرپەرشتی دەکەن. رۆژانە جگە لە کاسبکارانی ...

زیاتر »

زۆربەی گەراجەکان لە سەنتەری شاری هەولێر مەرج و رێنماییەكانیان نییە

بەهۆی زۆربوونی ژمارەی ئۆتۆمبێل لە دوای 2003 ەوە لە هەرێمی كوردستان بە تایبەتی لە شاری هەولێر ژمارەی شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێلەكان كە زیاتر بەگەراج ناودەبردرێ زیاتر بووە، ئەو گۆڕانكارییەش بەهۆكارێكی گرنگ دادەندرێ لە كەمكردنەوەی قەرەباڵغی و جەنجاڵی ناوشارەكان و پاراستنی خودی ئۆتۆمبێلەكان لە زیانەكان و دڵنیایی خاوەنەكە. لەگەڵ ئەوەی هەندێك لەو گەراجانەی ناو شاری هەولێر بە ستانداردی جیهانی دروستكراوە و مەرجەكانی ...

زیاتر »

کۆنترین ھۆڵی سینەمای ھەولێر کراوەتە شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل

کۆنترین و دیارترین هۆڵی سینەمای هەولێر، سینەما سەڵاحەدین دوای تێکدانی ئێستا کراوەتە شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل، هونەرمەندێک دەڵێت: نەدەبوو یەکەم سینەمای هەولێر کە لە ساڵی 1946 وە دروستکراوە تێکبدرێت، چونکە ئەو سینەمایە مێژووی شارێکە. جەوھەر ئەنوەر ھونەرمەند و یەکێک لە خاوەنەکانی سینەما سەڵاحەدین لە شاری ھەولێر بۆ کوردستانی نوێ دەڵێت: بەگشتی سینەماکانی ھەولێر تاکو ساڵانی نەوەتەکان بوونیان ھەبوو، بەڵام دوای راپەرین ...

زیاتر »