سەرەکی » زانست » پێنج سەرچاوەی پڕۆتین بۆ ئەوانەی نابێت گۆشت بخۆن

پێنج سەرچاوەی پڕۆتین بۆ ئەوانەی نابێت گۆشت بخۆن

كەشتیی نوح

هەرچەندە گۆشت سەرچاوەی سەرەكیی پرۆتینە، بەڵام هەندێك مادەی خۆراكیی دیكەی رووەكیی هەن دەتوانن ببنە جێگرەوەی گۆشت و دەتوانرێت پرۆتینی پێویستیان لێ وەربگیرێت.

لەگەڵ ئەوەی كە گۆشت بە سەرچاوەی سەرەكیی پرۆتین دادەنرێت، بەڵام كەسانێك بەهۆی نەخۆشییەوە گۆشتیان لێ قەدەغە یان سنووردار دەكرێت، ئەمانە هەمیشە نیگەرانن لەوەی چۆن بڕی پێویستی پرۆتینیان دەست بكەوێت بۆئەوەی لەشیان تووشی كەمیی ئەم مادە گرنگە نەبێت، هاوكاتیش زۆربەی توێژینەوەكان ئاماژە بەوە دەدەن كە پێویستە خواردنی گۆشت بگۆڕێت و لە بری ئەوە دەست بكرێت بە خواردنی پرۆتینی رووەكیی، بەو پێیەی دەستكەوتنی پرۆتین لە سەرچاوەكانی دیكەی خۆراكەوە ژیانێكی دروستتر و درێژتر بۆ مرۆڤەكان مسۆگەر دەكات.

پسپۆڕانی خۆراك ئاماژەیان بەوە داوە هەندێك رووەك و سەوزەش هەن كە بڕی پێویستی پرۆتینیان تێدایە مرۆڤ دەتوانێت پشتیان پێ ببەستێت لەوانەش: نیسك و پاقلە دوو مادەی خۆراكین كە دەتوانن بڕێكی باشی پرۆتینی رووەكی لێوە بەدەست بهێنرێت و جگە لەوەش دەوڵەمەندن بە ریشاڵ و ڤیتامین و ئاسن و ترشی فۆلیك.

فاسۆلیاش یەكێكی ترە لەو خۆراكانەی دەوڵەمەندە بە پرۆتین، هەروەها گوڵەبەڕۆژە و چەرەسەكانی تریش بە هەمان شێوە برێكی زۆری پرۆتینیان تێدایە. گوێز و بادەم و فستق و كاجۆش دەوڵەمەندن بە پرۆتین.

هەرچی هێلكەیە نزیكەی (٧٠) كالۆری تێدایە و هەر هێلكەیەك بە تەنها (٧) گرام پرۆتینی تێدایە، جگە لەوانەش هەریەك لە شۆفان و گەنمی بۆر و برنجی بۆر، سەرچاوەی نوێن بۆ بەدەستهێنانی پرۆتین.

هەرچەندە وا دادەنرێت كە میوە و سەوزەكان پرۆتینیان كەمە لە چاو رووەكەكاندا، بەڵام هەندێك لە سەوزەكان سێیەكی كالۆریی دەبەخشن بە لەش، لەوانەش كەلەرم و برۆكلیی و وەك سەرچاوەیەكی سەرەكیی پرۆتین دادەنرێن.

سەرچاوە: CNN

 419 جار بینراوە