سەرەکی » هاوپۆل نەکراو » سلێمانی جوانییەكانی نمایش دەكات

سلێمانی جوانییەكانی نمایش دەكات

ڤینۆس تۆفیق

بە دروشمی ” پایتەختی رۆشنبیری جوانییەكانی نمایش دەكات” هەفتەی رۆشنبیریی سلێمانی دەستیپێكرد سەرەتای چالاكییەكان بەكردنەوەی پێشانگەیەكی كتێب دەستیپێكرد كە نزیكەی ٢٥ خانەی چاپ و بڵاوكردنەوە بە هەزاران ناونیشانی جۆراوجۆر كتێبەكانیان بە زمانی كوردی، عەرەبی، یٔینگلیزی و فارسی بۆ خوێنەران نمایشكردبوو .

بڕیارە پێشانگەی کتێب بەدرێژایی هەفتەی رۆشنبیریی سلێمانی تا (١/٤/٢٠٢١) لەناو كتێبخانی گشتی سلێمانی بردەوام بێت.

لە چالاكییەكانی دوای نیوەڕۆدا لە هۆڵی چێوار لەناو تەلاری هونەر پێشانگەیەكی وێنەی كۆن و دیكۆمێنتاری لەلایەن بنكەی ژین-ەوە كرایەوە ، دواتر لە وتاری وەزارەتی رۆشنبیرییدا یٔەیوب كوێخا رۆستەم وردەكاریی و چالاكییەكانی هەفتەی رۆشنبیریی سلێمانی بۆ یٔامادەبوان رونكردەوە.

دواتریش لەلایەن د.یٔیبتیسام یٔیسماعیل وتاری بنكەی گەلاوێژ پێشكەشكرا و پشتگیریی و پشتیوانیی بنكەی گەلاوێژی بۆ هەفتەی رۆشنبیریی سلێمانی راگەیاند پاشان مامۆستا رەفیق ساڵح وتاری بنكەی ژین-ی پێشكەشكرد و باسی لە كار و پڕۆژەكانی بنكەی ژین كرد، لە بەشێكی تری مەراسیمی رۆژی یەكەمدا كۆڕێك بۆ هەریەك لە ” مامۆستا سدیق ساڵح و د.عەدنان هەورامانی و مامۆستا رێبوار محەمەد تۆفیق ” لەژێر ناونیشانی (لایەنە پرشنگدارەكانی سلێمانی ) بەڕێوەچوو كە بەوردی لایەنە مێژوویی و كلتوریی و هونەرییەكانی شاری سلێمانی لە بیستەكانی سەدەی رابردووەوە تا یٔێستا خرانەڕوو، لە كۆتایی مەراسیمەكەشدا خەڵاتی رێزلێنانی وەزارەتی ڕۆشنبیریی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشكەش بە بنكەی ژین و بنكەی گەلاوێژ و بەشداربوانی كۆڕەكە كرا.

شایەنی باسە چالاكییەكانی هەفتەی رۆشنبیریی سلێمانی لە لایەن (وەزارەتی رۆشنبیریی و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیریی و هونەری سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی كتێبخانەی گشتیی سلێمانی – بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوەی سلێمانی)یەوە رێكخراوە و تا رۆژی ٢٠٢١/٣/٣١بەردەوام دەبێت .

 776 جار بینراوە