سەرەکی » ئابووری » داهاتی نەوت بۆ مانگی ئادار بڵاوكرایەوە

داهاتی نەوت بۆ مانگی ئادار بڵاوكرایەوە

وەزارەتی نەوتی عیراق ئاماری سەرەتایی بڕی هەناردە و داهاتی فرۆشتنی نەوتی بۆ مانگی ئاداری رابردوو بڵاوكردەوە و بەپێی ئامارەكەش بۆ مانگی سێ،‌ عیراق زیاتر لە 91 ملیۆن بەرمیل نەوتی فرۆشتووە و داهاتەكەشی گەیشتۆتە زیاتر لە 5 ملیار دۆلار.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی نەوتی عیراق، كۆی بڕی هەناردەی نەوتی فرۆشراو لە مانگی ئاداردا 91 ملیۆن و 311 هەزار و 929 بەرمیل نەوت بووە.

هەروەك داهاتی بەدەستهاتووش لەو مانگەدا گەیشتۆتە 5 ملیار و 782 ملیۆن و 711 هەزار دۆلار.

روونیشكراوەتەوە، عیراق لە مانگی ئاداردا و لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی نەوتدا هەر بەرمیلێك نەوتی بە 63 دۆلار و 32 سەنت فرۆشتووە كە ئەوەش نرخی فرۆشی كۆمپانیای سۆمۆیە.

 89 جار بینراوە