سەرەکی » هەواڵ » كەركوك؛ رێوڕەسمی رۆژی شەهیدی كوردی فەیلی

كەركوك؛ رێوڕەسمی رۆژی شەهیدی كوردی فەیلی

كەركوك، كوردستانی نوێ

فۆتۆ: pukmedia

لە بارەگای یەكێتیی كوردی فەیلی لە كەركوك، لە رێوڕەسمێكدا رۆژی شەهیدی كوردی فەیلی، كرایەوە.

لە رێوڕەسمەكەدا، كە یەكێتیی كوردە فەیلییەكانی كەركوك لە بیرەوەریی سەركوتكردنی كوردی فەیلی لەلایەن رژێمی بەعسی رووخاوەوە، رێكیخستبوو، لە وتەیەكدا داود محەمەد سەرۆكی یەكێتیی كوردی فەیلی لە كەركوك، بیرەوەریی 41 ساڵەی كارەساتی سەركوتكردنی كوردی فەیلی لەعیراق، وەبیرهێنایەوە و رایگەیاند: 41 ساڵ لەمەوبەر رۆژی 4/4/1980 رژێمی بەعس شاڵاوی سەركوتكردنی كوردی فەیلی لە چەند ناوچەیەكی عیراق دەستپێكرد و بە سەدان كوردی فەیلی شەهید و دەربەدەر كرد.

لە وتەكەیدا، ئاماژەی بە داواكارییەكانی كوردی فەیلی كرد و وتی: لەم یادەدا وەكو كوردی فەیلی رایدەگەیەنین كە دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە 17 ساڵ بەسەر رووخانی رژێمی بەعسدا، هێشتا داواكارییەكانمان جێبەجێنەكراوە، هەربۆیە داوا لە حكومەتی عیراق و هەرێمی كوردستان دەكەین كاری پێویست بۆ كوردی فەیلی بكەن و قەرەبووی مادی و مەعنەویی بكەنەوە.

 147 جار بینراوە