سەرەکی » هەمەڕەنگ » کلۆی جاو خەڵاتی باشترین دەرهێنەری وەرگرت

خەڵاتەکانی بافتای سینەمایی

کلۆی جاو خەڵاتی باشترین دەرهێنەری وەرگرت

هەموو ساڵێک پێش دوو هەفتە لە ئاهەنگی خەڵاتەکانی ئۆسکار ئاهەنگی خەڵاتەکانی بافتای سینەمایی بەریتانی بەڕێوەدەچێت، لەو ئاهەنگەدا کلۆی جاو ژنە دەر‌هێنەری فیلمی (نۆمادلاند) کە دەرهێنەرێکی چینییە خەڵاتی باشترین دەرهێنەری پێبەخشرا، کە یەکەم ژنە دەرهێنەری ئاسیاییە ئەو خەڵاتە وەربگرێت، هەروەها ژنە ئەکتەری براوەی خەڵاتی ئۆسکار (فرانسیس مەکدۆرماند) خەڵاتی باشترین ژنە ئەکتەری وەرگرت و ئەو فیلمە خەڵاتی باشترین وێنەگرتنی سینەمایی-شی پێبەخشرا فیلمەکە باس لە ژیانی هیپییەکانی ئەم سەردەمە دەکات کە لە وڵاتە یەکگرتووەکان دەسوڕێنەوە.

شایەنی باسە لە مانگی شوباتی رابردودا فیلمی نۆمادلاند خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبیشی بردەوە وەکو باشترین فیلمی درامی ئەوەش وادەکات لە پێگەیەکی بە‌رزدا بێت بۆ بردنەوەی خەڵاتی ئۆسکار.

هاوکات خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو درایە ئەستێرەی بەناوبانگی هۆلیود ئەنتۆنی هۆپکنز لەسەر رۆڵی لە فیلمی (زە فازەر) دا، خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژنی یاریدەدەر درایە ئەکتەرێکی کۆریای باشوور یۆن یوە- جۆنگ –ی 73 ساڵ لە فیلمی (میناری) هەروەها خەڵاتی باشترین ئەکتەری یاریدەدەری پیاو درایە ئەکتەری بەریتانی دانیال کالۆیا لە فیلمی (گوداس ئاند زە بلاک میسایا) جگە لەوە خەڵاتی ئەستێرەی تازە هەڵکەوتوو درایە پۆکی بەکرای لە فیلمی (رۆکس) کە چیرۆکی هەرزەکارێکی بەریتانی نەیجیری پانزە ساڵ دەگێڕێتەوە.
ئەم ئاهەنگە لەبەر پەتای کۆرۆنا تەنیا ئەستێرەکان تیایدا بەشداربوون و لە ماوەی دوو رۆژدا بەڕێوەچوو.

سەرچاوە: سایتی لها

 288 جار بینراوە