سەرەکی » وتار » دکتۆر شێركۆ عەبدوڵڵا » ئێستا لە چی ئەچێ؟

ئێستا لە چی ئەچێ؟

ئێستا رێک لەو لەحزەیە ئەچێ کە:

* لەسەر کەشتییەکەی تایتانیک ئۆرکێستراکە دەست پێ ئەکات.

* سەعدلحلی بڵێ درەنگمە پشتم تێکە.

* ئاشەوانەکە دێت ئەڵێ  ئاشبەتاڵ.

* مەڕەکە سەیرێکی قەسابەکە  ئەکات و بۆ ئەخیر جار ئەڵێ ماع ماع.

* دەر و دراوسێ ئەپرسن: خۆی هیچ وەسێتی نەکردووە؟

* وەزیری کارەبا لە دارەسووتاوەکە بە دوای چرای ئینگلیزییدا ئەگەڕێ.

* سەیارەکەی حەریق ئەگات.

* دەرمانەکە بۆ زۆراب ئەهێنن.

* مامەیارە ئەڵێ من هەقم چییە؟ بەگونمەوە.

* تۆپخانەش رائەکات.

* نەنکت باوێشکێک ئەدات و ئەڵێ منیش هاتمەوە هیچیان نەدامێ.

* ئەبو تەحسین نەعلەکانی خۆی ئەدڕێنێ و رەسمەکەی صەدام ئەلێسێتەوە.

 490 جار بینراوە