سەرەکی » زانست » ناسا لە زوهرەدا بۆ ئاماژەی ژیان دەگەڕێت

ناسا لە زوهرەدا بۆ ئاماژەی ژیان دەگەڕێت

كەشتی نوح

ئاژانسی ناسای تایبەت بە بۆشایی ئاسمان بەنیازە لە داهاتوویەكی نزیكدا لە رێگەی دوو ئەركییەوە لە ناو بۆشایی ئاسماندا لێكۆلینەوەكانی دەربارەی هەسارەی زوهرە دەست پێبكاتەوە.

بەر لە 30 ساڵ ئاژانسەکە چەند زانیارییەكی لەسەر هەسارەی زوهرە كۆكردەوە، بەڵام هەندێك هۆكار رێگربوون لە بەردەوامیدان بەو لێكۆلینەوانە و دوای ئەوەی زاناكانی گەردونناسی باسییان لە چەند ئاماژەیەكی ژیان كرد لەسەر ئەو هەسارەیەی دراوسێی زەوی و رایانگەیاند كە رەنگە لە سەردەمانێكی زوودا هەسارەی زوهرە ژیانی لەسەر بووبێت، جارێكی تر ئاژانسی ناسا بڕیاریدا ئامادەكاریی بكات و دوای 30 ساڵ جارێكی تر لە رێگەی دوو دۆزەرەوەوە لە هەسارەی زوهرە نزیك بێتەوە كە بە دووانە شەڕەنگێزەكەی زەوی دادەنرێت.

لەمبارەیەوە (بیل نیلسۆن)ی بەڕێوەبەری نوێی ناسا لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكردووە کە ئاژانسی ناسا وەك پڕۆگرامێكی تایبەتی دۆزینەوەی نوێ دوو ئەركی (+DAVINCI وVERITAS) بۆ كاری لێكۆڵینەوە و پشكنین رەوانەی هەسارەی زوهرە دەكات، كە بودجەیەكی (500) ملیۆن دۆلاریی بۆ تەرخان كراوە و لە ماوەی 10 ساڵی داهاتووشدا دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوە دراوە كە ئەو ئەركە دیدەوانیانە بە ئامانجی پێشكەشكردنی هەندێك زانیارییە بۆئەوەی زاناكان لەوە تێبگەن کە بۆچی هەسارەی زوهرە بۆتە هاوشێوەی دۆزەخ و گەرم بووە لەگەڵ ئەوەی هەندێك تایبەتمەندیی هەیە كە نزیكە لە هەسارەی زەوییەوە؟! «.

لە بەیاننامەكەی ناسادا هاتووە، پێدەچێت زوهرە یەكەمین جیهانی شیاو بووبێت بۆ ژیان و كەشوهەوا و ژینگەیەكی وەك زەوی هەبووبێت.

هەر لەو ئەركەی ناسادا دۆزەرەوەكان لیكۆڵینەوە لەو گازانەش دەكەن كە دەوری هەسارەی زوهرەیان داوە، وەك هیلیۆم ، نیۆن، ئارگۆن و كریپتۆن و لەو هۆكارانەش دەكۆڵێتەوە كە بۆتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای سەر رووەكەی بە بەراورد لەگەڵ زەویدا.

سەرچاوە: sputniknews

 188 جار بینراوە