سەرەکی » ئابووری » کارکردن لە شەقامی 100 مەتری بەردەوامە

کارکردن لە شەقامی 100 مەتری بەردەوامە

هەرچەند تا ئێستا حكومەت نزیكەی 10 %ی پارەی بۆ شەقامی 100 مەتری سلێمانی خەرجكردووە، بەڵام كۆمپانیای جێبەجێكار لەسەر كاركردنی خۆی بەردەوامە.

توانا كەمال، سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی، پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانیی بەسەركردەوە و لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەرچەند تا ئێستا حكومەت نزیكەی 10 %ی پارەی بۆ پڕۆژەکە خەرجكردووە، بەڵام كۆمپانیای جێبەجێكار بەپێی رەوت و شێوازی جێبەجێكردنی هیچ درێغییەكی نەكردووە و لەسەر كاركردنی خۆی بەردەوامە.

وتیشی: «ئێستا 700 ئامێر لەو شەقامەدا كار دەكات و 12 كارگەی تایبەت بە شەقامەكە دانراوە و ئەگەر شێوازی كاركردن بەشێوەی ئێستا بێت، ئەوە لەكاتی خۆیدا پڕۆژەكە تەواو دەبێت».

توانا كەمال ئاماژەی بەوەشكردووە، تا ئێستا 25 %ی كارەكانی پڕۆژەكە تەواو بووە و بەنیازن گۆڕانكاریی لە دیزاینەكەیدا بكەن، چونكە رەخنەیان لە دیزاینەكەیدا هەیە.

 133 جار بینراوە