سەرەکی » وەرزش » ئه‌مجاره‌ به‌ شێوه‌یه‌كی تر به‌شداریی مۆندیال ده‌كه‌ن

ئه‌مجاره‌ به‌ شێوه‌یه‌كی تر به‌شداریی مۆندیال ده‌كه‌ن

چه‌ندین ئه‌ستێره‌ی به‌شداری مۆندیاله‌كانی رابردوو له‌ مۆندیالی داهاتووی روسیا-2018 به‌شدار ده‌بن به‌ڵام ئه‌مجاره‌ له‌سه‌ر كورسییه‌كانی راهێنه‌ران و تیمی هونه‌ریی هه‌ڵبژارده‌ به‌شداره‌كان داده‌نیشن.
فیفا له‌سایتی ره‌سمی خۆیدا دیارترین ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی دیارییكردووه‌ كه‌ له‌مۆندیالی داهاتوودا وه‌ك راهێنه‌ر له‌م مۆندیاله‌دا به‌شداریی ده‌كه‌ن.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش لیستی ناوی ئه‌و ئه‌ستێرانه‌یه‌:

تیری هێنری
تیری هێنری فه‌ره‌نسی كه‌ ساڵی 1988 جامی مۆندیالی له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا برده‌وه‌و یه‌كێك بوو له‌ باشترین هێرشبه‌ره‌كانی جیهان، له‌م مۆندیاله‌دا وه‌ك یاریده‌ده‌ری رۆبیرتۆ مارتینیزی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا به‌شداریی ده‌كات.
كلۆزه‌
میرۆسلاف كلۆزه‌ی ئه‌ڵمانی جگه‌له‌وه‌ی دیارترین ئه‌ستێره‌ی ئاسمانی تۆپی پێیه‌، گۆڵكه‌ری مێژووی ئه‌ڵمانییه‌كانیشه‌ له‌مۆندیالدا و خاوه‌نی 16 گۆڵه‌.
كلۆزه‌ وا جارێكی تریش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ نێو مۆندیال و یاریه‌یكانی مۆندیال و ئه‌مجاره‌ وه‌ك یاریده‌ده‌ری یواكیم لۆفی راهێنه‌ری مانشافت.

دیشامپ
دیدیه‌ دیشامپ كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا بوو له‌مۆندیلی 1988 و ئه‌م جامی مۆندیالی ئه‌و ساڵه‌ی به‌ڕوی فه‌ره‌نسییه‌كاندا به‌رزكرده‌وه‌، ئێستاش راهێنه‌ری فه‌ره‌نسایه‌.

تافارێل
كلاودیۆ تافارێل گۆڵچی ناوداری به‌رزایل كه‌ ساڵی 1994 جامی مۆندیالیان به‌رز كرده‌وه‌، سه‌ره‌تا وه‌ك راهێنه‌ری گۆڵچی له‌یانه‌ی گه‌ڵاته‌سه‌رای توركیا چووه‌ بواری راهێنان، ئێستاش وه‌ك تیمی راهێنه‌ری به‌رازیل به‌شداریی ئه‌م مۆندیاله‌ ده‌كات.

ئۆلیچ
ئیڤیكا ئۆلیچ ئه‌میش یه‌كێكی تره‌ له‌ ئه‌ستێره‌كانی تر که‌ به‌شداریی هه‌رسێ مۆندیالی 2002 و 2006 و 2014-ه‌ی كردووه‌ و دووگۆڵیش بۆ كرواتییه‌كان كردووه‌، ئێستا له‌تیمی زلاتكۆ دالیچ-ی راهێنه‌ری كرواتیا یارده‌ده‌ره‌ی راهێنه‌ره‌ .

سیسیه‌
ئالیۆ سیسیه‌ كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی سه‌نیگال بووه‌ له‌ مۆندیالی 2002-دا، ئێستاش راهێنه‌ری هه‌مان هه‌ڵبژارده‌یه‌ و له‌ساڵی 2015-ه‌وه‌ ئه‌م پۆسته‌ی وه‌رگرتووه‌.

چیرچیسۆڤ
ستانیسلاڤ چیرچیسۆڤ ماوه‌یه‌كی زۆر گۆڵچی هه‌ڵبژارده‌ی روسیا بووه‌، له‌هه‌ردوو مۆندیالی 1994 و 2002-شدا به‌شداربووه‌، له‌هه‌ردوو مۆندیاله‌كه‌دا ته‌نیا یه‌ك یاریی به‌شداریی كردووه‌، به‌ڵام ئێستا پۆستی راهێنه‌ری روسه‌كانی له‌ئه‌ستۆدایه‌.

پیتزی
ئه‌م ئه‌ستێره‌ ئه‌رجه‌نتینییه‌ سه‌ره‌تا وه‌ك هێرشبه‌ر له‌ئه‌رجه‌نتین ده‌ستی به‌یارییكردن كردووه‌، به‌ڵام دواتر هه‌موو ته‌مه‌نی یارییكردنی خۆی له‌ئیسپانیا به‌سه‌ر برد، هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه‌ش وه‌ك یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا ناسرا، به‌شداریی لارۆخاشی له‌ مۆندیالی 1998-دا كرد، ئه‌گه‌ر چی وه‌ك راهێنه‌ر نه‌یتوانی چیلی بگه‌یه‌نێته‌ مۆندیالی 2018، ئێستا ئه‌ركی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی سعودیه‌ی له‌ئه‌ستۆدایه‌.
تۆماسۆن
یۆن دال تۆماسۆن گۆڵكه‌ری مێژوویی دانیماركییه‌كانه‌ به‌ 52 گۆڵ، له‌هه‌ردوو مۆندیالی 2002 و 2010-شدا له‌گه‌ڵ دانیمارك به‌شداریی كردووه‌ و له‌و دوو مۆندیاله‌دا 5 گۆڵیشی بۆ كردوون.
سه‌ره‌تا له‌یانه‌ی رۆتردامی هۆڵه‌ندییه‌وه‌ ساڵی 2013 بۆ یه‌ك وه‌رز ده‌ستی به‌راهێنان كرد، ئێستاش راهێنه‌ری دانیماركه‌.

رامیریز
ئۆسكار رامیریزی كۆستاریكی مۆندیالی 1990 له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌یدا به‌شداریی كردووه‌و له‌هه‌رچوار یارییه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌یدا به‌شدار بووه‌، له‌ساڵی 2015-ه‌شه‌وه‌ ئه‌ركی راهێنه‌ریی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆ گرتووه‌.

كرستایچ
ملادن كرستایچ له‌مۆندیالی ئه‌ڵمانیا-2006 دا یاریزانی سربیاو مۆنتینیگرۆ بووه‌، له‌قۆناغی گروپه‌كانه‌وه‌ كرانه‌ ده‌ره‌وه‌، ئه‌م ساڵی 2011 وازی له‌یارییكردن هێنا، پاش پێنج ساڵ چووه‌ بواری راهێنه‌رییه‌وه‌و ئێستاش وه‌ك راهێنه‌ری كاتی سربیا ده‌ست به‌كاره‌.

ساوسگه‌یت
یه‌كێك بووه‌ له‌دیارترین یاریزانه‌ به‌رگریكاره‌كانی ئینگلیز له‌ كۆتایی ساڵانی نه‌وه‌دكان، له‌مۆندیالی 1998-یشدا سێ یاریی بۆ هڵبژارده‌ی ئینگلته‌را كردووه‌، له‌مۆندیالی 2002-شدا به‌شداریی كردووه‌ به‌ڵام هیچ یارییه‌كی تیادا نه‌كرد، له‌پاش دوورخستنه‌وه‌ی سام ئه‌رادایسه‌وه‌ ئه‌م كراوه‌ به‌راهێنه‌ری ئینگلیز و ئێستا جێگه‌ ده‌ستی به‌م هه‌ڵبژارده‌یه‌وه‌ دیاره‌.

print

 153 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*