سەرەکی » وەرزش » حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا یاسای ژاوه‌ژاو هه‌ڵده‌په‌سێرێت

حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا یاسای ژاوه‌ژاو هه‌ڵده‌په‌سێرێت

حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا به‌ شێوه‌یه‌كی ره‌سمی بڕیاری دا یاسای ژاوه‌ ژاور دروستكردن له‌ شه‌واندا له‌كاتی یارییه‌كانی مۆندیالی 2018ی روسیا هه‌ڵپه‌سێرێت، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی‌ رێگه‌ بۆ هانده‌ران خۆش بكات به‌ ئاره‌زوی خۆیان ئاهه‌نگ بگێڕێن.
به‌ پێی یاسا له‌ ئه‌ڵمانیا هه‌ر كه‌سێك شه‌وانه‌ ژاوه‌ ژاو دروست بكات ئه‌وا دراوسێكانی ده‌توانن سكاڵای له‌سه‌ر تۆماربكه‌ن و سزا ده‌درێت، به‌ڵام له‌ كاتی به‌ڕێوه‌چوونی مۆندیال یاساكه‌ كاری پێناكرێت.
له‌ ساڵی 2006ه‌وه‌ كه‌ ئه‌ڵمانیا میوانداری یارییه‌كانی مۆندیالی كردوه‌ ئه‌ڵمانیا له‌كاتی پاڵه‌وانێتیه‌كان یاسا تونده‌كانی ده‌گۆڕێت یه‌كێك له‌و یاسایانه‌ش كۆنه‌بوونه‌وه‌ی‌ خه‌ڵكه‌ له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان دوای سه‌عات 10ی شه‌و.
له‌ كاتی یارییه‌كانی مۆندیال به‌تایبه‌ت كاتێك مانشافت یاری هه‌بێت هانده‌ران ده‌توانن تا به‌ره‌به‌یان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان بمێننه‌وه‌و ئاهه‌نگ بگێڕێن و شاشه‌ی گه‌وره‌ دابنێن.
دوای ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره‌ش وه‌زیری ژینگه‌ رایگه‌یاند ئه‌و بڕیاره‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ده‌ركراوه‌ به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و هانده‌رانه‌ی‌ ناتوانن بۆ پشتگیری هه‌ڵبژارده‌كه‌ بچن بۆ روسیا.

print

 81 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*