سەرەکی » هەواڵ » رێزلێنان لە كادیرانی رێكخراوە دیموكراتییەكانی هەولێرپەڕە 3

رێزلێنان لە كادیرانی رێكخراوە دیموكراتییەكانی هەولێر

دوێنێ لە مەكتەبی سیاسیی، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە ئامادەبوونی هەرێم كەمال ئاغا و فەهمی بورهان ئەندامانی سەركردایەتی، رێوڕەسمێكی رێزلێنانی بۆ هەڤاڵانی سەندیكا و رێكخراوەكان و كادیرانی سنووری ناوەندی هەولێری مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتییەكان رێكخست.

لە رێوڕەسمەكەدا، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، كورتەیەكی لەبارەی دۆخی یەكێتی و كوردستان باسكرد. ئاماژەشی بە گرنگیی رۆڵی رێكخراوە جەماوەری و سەندیكاكان و كادیران كرد و ئەم رێزلێنانەشی وەك هاندانێك بۆ پشتیوانی و پاڵپشتی بۆ كادیرانی هەولێر خستەڕوو.

 185 جار بینراوە