سەرەکی » ئابووری » عیراق پێنج هەزار تۆن برنج لە هندستانەوە هاوردە دەكات

عیراق پێنج هەزار تۆن برنج لە هندستانەوە هاوردە دەكات

عیراق بۆ پێدانی بەشە خۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان، بڕی پێنج هەزار تۆن برنج لە هندستانەوە هاوردە دەكات.

محەمەد حەنون، بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای بازرگانیی خۆراك رایگەیاند، بەم نزیكانە چەندین كەشتی بارهەڵگری پێداویستییە خۆراكییەكان دەگەنە عیراق، بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی بەشە خۆراكی مانگانەدا بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش بكرێت.

وتیشی: «لەنێو خۆراكە هاوردەكراوەكاندا بڕی پێنج هەزار تۆن برنج لە هندستانەوە دابینكراوە و بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت، كە لە رووی جۆرییەوە لە ئاستێكی باشدان».

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا رەزامەندیدا لەسەر پێشنیازێك بۆ زیادكردنی ماددەكانی نێو كۆبۆنی خۆراك بۆ 7 ماددە و وەزارەتی دارایش راسپێردرا بودجەی پێویست بۆ كڕینیان تەرخان بكات.

 252 جار بینراوە