سەرەکی » کەلتوور » ‎‎وەرزى تەمومژ‎‎

‎‎وەرزى تەمومژ‎‎

هیوا جاف

کوڕم ئەنگۆ هەند پەبەئێکداچن، هەند پەبەئێکداچن لۆیێ قەد نابنە چ٠٠

ئۆخەی گەیشتینە خڕێ. منیش پێم گوت:
خەمت نەبێ جارێکی دیش دەگەیتەوە خڕێ!

هەناسەیەکی قووڵی پڕ لە شنەبای ئازادی و خەفەتێکی گەورە هەڵدەمژم و ماڵئاوایی لەسەری سەرکەند و ئازەرا دەکەم و بەرەو هەولێر دەگەڕێمەوە….

خوێندنەوەی وەرزى تەمومژ بەچاوى رەخنەوە
«دیدى رەخنە بۆ تێگەیشتن لە بابەتەكان لەزهنمدا چەسپیوە»

بۆ ئەم مەبەستەش کاتێ وەرزی تەمومژ‎‎ لە باتی رۆمان چاپی دووەمی ئارێز عەبدوڵڵام بەردەستکەوت بەخێرایی چاوێکم بە لاپەڕەکانیدا خشاند، ئەم پەرەگرافە کەوتە پێش چاوم (ئەو دەڤەرە دەڤەری بابەتە دژەکان و ئەم سەردەمە سەردەمی ناکۆکییە بێماناکانە).

دانیشتم و بە قاوەیەکی تاڵ و ساردەوە دەستم کرد بە خوێندنەوەی، وەک خوێنەر لەزەت لە خوێندنەوە ئەگەر نەبەم، بەردەوام نابم، کاتم درەنگ کرد بەرەو ماڵ کەوتمە ڕێ بەگەیشتنم دووبارە دەستم کردەوە بە خوێندنەوەی تەنها ئەوکاتەی کە بەشێکم تەوادەکرد و نووسەر بە مەبەست بەشەکانی لەیەک دادەبڕی و منیش بەتامەزۆوە چاوەڕوانی رووداو بەسەرهاتەکانی بەشەکانی ترم دەکرد تا چیرۆکەکانم هەمووی تەواو کرد.

زۆركەسان وەک سوارچاكى بوارى نووسین ئەسپی خۆیان تاوداوە، بەڵام سوارچاكان کەم دەرچون، لە خوێندنەوەی وەرزى تەمومژ‎‎دا کاک ئارێز عەبدوڵڵا توانیوێتى سوارچاكى خۆی نەك هەر لە بوارى نووسیدا بەڵکو لەکارکردنە سەر هەستی خوێنەر و لە نووسینى رۆمانەکەشدا شارەزایانە ئەمەی سەلماندووە، هەرچەندە كارێكى وا ئاسان نیە رووداوێکی مێژوویی پڕ و سەختی دژوار بەگويی خوێنەر ئاشناکەیت بەم شێوەیە بەنەرمی و ئارامی کە لادانێکە لە شێوازەکلاسیکیەکەی نووسینەوەی بیرەوەرییەکان لێرەدا رەنگدانەوەی ئەوکەسایەتیە لەسەر نووسینەکە و خۆێنەریش رەنگی داوەتەوە هەروەک چۆن خودی کاک ئارێز کەسێکی ئارام و نەرم دووە. ئەمە هەڵسەنگاندنێک نیە بۆ (وەرزى تەمومژ‎‎)! بەڵام خوێندنەوەیەکە بۆ لە باتی رۆمان؟ وەرزى تەمومژ‎‎ لە رۆمانێک زیاترە و دۆکیومەنتاریەکە کە هەڵقوڵاوی ژیانی پێشمەرگە شۆڕشگێڕەکانی نیشتمان و رۆژانی خەباتی کوردایەتیە، بۆیە هەر لە سەرەتاوە راەکێشامە قوڵایى كێشە و سەرگوزشتە وگرفتەكانى ئەو سەردەمە لەشوێنی کاريکتەرەکانی ناو لە بری رۆمان من رۆڵم دەگێرا.

لەكاتى خوێندنەوەدا هەرجارە و خۆم لێ دەبوو بە یەكێك لە كارێكتەرەكانى ناو رۆمانەكە و جارجار هەستى ترس و سەرما و برسیەتى و تەنهایى دایدەگرتم، هەناسەم سوار و دڵە راوکێم بوو! بۆ دەرباز بوون لەم هەستە كتێبەكەم دادەخست.

ئەوەى بەلای منی خوێنەرەوە گرنگە كاك ئارێز توانیوێتى لەبرى قەڵەم و خامە كامێرایەكى ڤیدیۆیى بگرێتە دەست و وەك دەرهێنەرێک بە نمایشی فلیمى سینەمایى میواندارى سەرشاشەكانى كردوین، جوگرافیاى شوێنەكان و دیمەنە دڵ فڕێنەکانی كوردستان، وەك پسپۆڕێكى گەشت و گوزار پێناسە دەكات. بەجوانیى و سەختى چیاكان و ساردى ئەشكەوتەكان و زەڵاڵى كانیاوەكان، ئاشنامان دەكات.

بە یەك بەیەكی كەسەکانى ناو رۆمانەكە پەیوەستمان دەکات و لەخۆشى و شادى و گریان و شینى لەدەستدانى ئازیزان، هیوا و ئاواتەکانیاندا زۆر راستگۆیانە بەشداریمان پێ دەکات.

لێرەدا كاك ئارێز نەك هەر نووسەرە، بۆخۆشى قارەمانێكى رووداوەكانە، بێ گرنگیدان بەخودى خۆى و بە راستى دروستى مێژوو لەگەڵ سەردەمێكى ئاڵۆزى خەباتى كوردایەتى، زۆر بەبوێرانە و نەترسانە بێ گوێدان بەتانە و تەشەر دەخاتەروو، كە ئەمەش بەشێکە لە یادەوەری جەنگاوەرێکی پێشمەرگەی دێرین کە ئەمڕۆکە سەرقاڵی خەباتی مەدەنییە.

وەرزى تەمومژ‎‎، جگە لەناوەكەى، تەمومژ‎‎ لەناو رووداوەكان و لەسەر كەسایەتییەكان لادەبات، خوێنەر بەكات و شوێنی رووداوەكان و چیرۆکی ‌قارەمانە ون بوەکانی نیشتمان ئاشنا دەكات و دوا ساتی ژیان و دوا هەناسە یان تۆماردەكات.

هیوادارم پڕخوێنەربێت، ئەم هەلە بۆ ئاشنابوون بەژیانى (پێشمەرگە) قارەمانەكانی نیشتیمان لەدەسنت مەدەن. نووسەر زۆر ئاشكرا و زیرەكانە، هەست و سۆزى خوێنەر ختوكە دەدات و لە گەڵ خۆی دەتباتە ناو رووداوەکان و گەشتێکی پڕ دڵەڕاوکێ و ترسناک و هەناسە بڕت پێدەکات، لە کۆتایدا بەسەلامەتی دەتگەرێنێتەوە و هەناسەیەک هەڵدەکێشی و ئاهێکیش بۆ کڵۆڵی پێشمەرگە.

وەرزى تەمومژ‎‎، نەك لەمێژوودا، لە ڕابردوو و ئێستاش بەردەوامە.

 231 جار بینراوە