سەرەکی » هەمەڕەنگ » خانمە چرا بەدەستەكەی بواری پەرستاری

خانمە چرا بەدەستەكەی بواری پەرستاری

ئامادەکردنی: ئاڤان جەلال

فلۆرانس نایتینگڵ(Florence Nightingale) لە ساڵی 1820 لە فلۆرانس-توسکانی ئیتالیا لە دایک بووە، ئەو كەسایەتییەكی سەرنجڕاكێشی هەبوو لە پەرستاریدا و كاریگەریی زۆری لەسەر سیاسەتی چاودێریی پزیشكی لە سەدەی 19 و 20داهەبوو.

بنەماڵەی فلۆرانس دژی بڕیارەكەی بوون بۆ بوونە پەرستار، بەڵام فلۆرانس بەهۆی ئەو خۆشەویستییە زۆرەی بۆ تیماری نەخۆشەكان سور بوو لەسەر بڕیارەكەی خۆی و ئەو پیشەیەی هەڵبژارد كە حەزو و خولیای بۆی هەبوو.

لە نامە تایبەتیەكانیدا ئاماژەی بەوە داوە:»لە منداڵییەوە بۆ خزمەتكردنی نەخۆش و بێ پەناكان ئیلهامێكی خودایی هاتۆتە ناو دڵمەوە».

فلۆرانس ساڵی 1850 وەك خوێندكاری پەرستاری لە پەیمانگای رابەرانی ئاینیی لە (كایزەرسوۆرپ)ناوی خۆی تۆماركرد.

لەگەڵ دەستپێكردنی جەنگی نێوان ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانی و روسیا لە ساڵی 1853، فەرەنسا و ئینگلتەرا بۆ هاوكاریكردنی عوسمانییەكان بەڕێكەوتن و سەربازەكانیان رەوانەی بەرەكانی جەنگ کرد، لە رۆژنامەی تایمزی لەندەن هەواڵی شەڕەكە بڵاوكرایەوە و بارودۆخی نالەباری نەخۆشخانە سەربازیەكانی بەریتانیایان باسكرد، بەپێی راپۆرتەكان تەنیا 20 پەرستار لەبەرەكانی جەنگدا كاریان دەكرد، نەخۆشخانە بوونی نەبوو، ئەوان تەنانەت برینپێچیشیان نەبوو بۆ بەستنی برینی بریندارەكان. لەگەڵ بڵاوكردنەوەی ئەم هەواڵانە فلۆرانس داوای لە وەزیری جەنگی بەریتانیا كرد كە پێداوسیتیی تەندروستیان بۆ بنێرێت لەگەڵ 34 پەرستاری ژن.

فلۆرانس بەوپەڕی ئازایەتییەوە چووە ناو خاكی توركیاوە بۆ هاوكاریكردنی بریندارانی جەنگ. ئەو یەكەم ژن بوو كە بەشێوەیەكی فەرمی مۆڵەتی پێدرا لە جەنگدا وەك پەرستار كار بكات.

ساڵی 1854 كاتێك گەیشتە ناوچەی جەنگ پزیشكەكە ئامادە نەبوو لەگەڵ فلۆرانس كار بكات. بەڵام ئەو كۆڵی نەدا و دەستی كرد بە پاككردنەوەی ئەو جێگەیەی كە وەك بنكەیەكی تەندروستی ئامادەكرابوو و كۆمەڵێك لە سەربازەكانیش یارمەتیاندا و چێشتخانەیەكیشی دروستكرد بۆ ئامادەكردنی خۆراك بۆ نەخۆشەكان.

زۆربەی شەوەكان بە بێداری دەمایەوە و سەردانی ئەو نەخۆشانەی دەكرد كە برینەكانیان سەخت بوون و یارمەتی دەدان هەر بۆیەش ناوی (ژنی چرابەدەست)یان لێنابوو.

فلۆرانس بەهۆی ماندوبوونی زۆر و كاركردنی بەردەوام توشی تایەكی زۆر سەخت بوو هاوشێوەی مەلاریا و بەتەواوی هێزی لێبڕی بوو.

كاتێك جەنگ تەواو بوو بەهۆی كارەكانیەوە وەك پاڵەوانێك پێشوازی لێكرا و لە لایەن شاژن ڤیكتۆریاشەوە نامەیەكی پێگەشت كە كارەكانی ئەوی بەرز دەنرخاند، و لەلایەن حكومەتی بەریتانیاوە بە بڕی 250000 هەزار دۆلار خەڵاتكرا.

فلۆرانس بەهۆی ئەو ئەزموونەوە كە لەجەنگدا بەدەستی هێنابوو، راپۆرتێكی وردی نووسی و ساڵی 1858 بڵاوكرایەوە، لە راپۆرتەكەدا پێشنیاری چاكسازی بۆ نەخۆشخانە سەربازیەكان و دووبارە بنیاتنانەوەی ئەو بەشانەی كە لە جەنگدا ئەركی كارگێڕیان لە ئەستۆدایە، بۆ نموونە دامەزراندنی لیژنەیەكی شاهانە بۆ تەندروستی سوپا.

فلۆرانس لەگەڵ ولیام فار كە پزیشك بوو بۆ ماوەی 20 ساڵ بەردەوام لە هەوڵدابوون بۆ باشتركردنی بارودۆخی نەخۆشخانەكان و سیستەمی پەروەردەیی پەرستارەكان.

ساڵی 1860 یەكەمین قوتابخانەی باڵای پەروەردەیی پەرستارانی لە نەخۆشخانەی (سانت تۆماس) لە لەندەن دامەزراند.

بەجۆرێك ناوبانگی دەركردبوو كە بازرگانێكی لیڤەرپوڵی بەناوی (ولیام راتبون) بڕە پارەیەكی زۆری بۆ تەرخانكرد و داوای لێكرد كە نەخۆشخانەیەكی گەورە دروست بكات.

نەخۆشخانەكە بەشێوەیەك دروستكرابوو بەگوێرەی پێوەر و شێوازی تەندروستی و چینە جیاوازەكان بوو، پێكهاتبوو لە یەكەی چاودێری چڕ و ژنان و منداڵ بوون و دەروونیی و منداڵان و نەشتەرگەری.

كاركردنی زۆر و هەوڵدان بۆ باشتركردنی كەرتی تەندروستی بەجۆرێك لاواز و بێهێزیان كردبوو كە لە ساڵەكانی كۆتایی ژیانیدا چاوەكانی لە دەست داوە و نەیتوانیوە وەك پێشتر كارەكانی بکات و لە ساڵی 1910 لە لەندەن كۆچی دوایی كرد.

سەرچاوە:
www.gerdabhazb.com
htt://parastaran-89.blogfa.com
www.1pezeshk.com

 252 جار بینراوە