سەرەکی » ئابووری » ئێران پلانێكی ئابووریی جێبەجێ دەكات

ئێران پلانێكی ئابووریی جێبەجێ دەكات

ئێران پلان دادەنێت نەوت لەبەرامبەر كاڵاو وەبەرهێناندا ئاڵوگۆڕ پێبكات.

ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویكردەوە: ئێران لە بەرنامەیدایە نەوتی خاو لەبەرامبەر پێدانی كاڵا و ئەنجامدانی وەبەرهێنان لە وڵاتەكەیدا ئاڵوگۆڕ پێ‌ بكات.

ئاژانسەكە ئاماژەی بە وتەیەكی جەواد ئۆجی وەزیری نەوتی ئێران كردووە، كە تیایدا راشكاوانە باسی لەوە كردووە: ئێران پلانی هەیە لەبەرامبەر وەرگرتنی كاڵاو بەگەڕخستنی وەبەرهێنان لە كەرتی وزەی وڵاتەكەیدا، بەرهەمی نەوت و چڕكراوەی غازی سروشتیی ببەخشێتە وەبەرهێنەران.

وەزیری نەوتی ئێران ئاماژەی بەوەشداوە: كەرتی وزەی وڵاتەكەی بەهۆی سزاكانی ئەمریكاوە زەرەرمەند بووە و ئێستاش ئەو پلانەیان خستۆتە بەردەم یاسادانەرانی وڵاتەكەیان بۆ ئەوەی رەزامەندیی لەبارەوە بدەن.

وەزیری نەوتی ئێران راشیگەیاند: بەرزبوونەوەی نرخی نەوت ئەنجامی دڵخۆشكەری بۆ ئێران دەبێت و لەو بڕوایەشدان خواست لەسەر نەوت رۆژ بە رۆژ زیاتر بەرزببێتەوە، لەكاتێكدا كۆتوبەندەكانی سەر گەشەكردنەوەی ئابووریی جیهان زیاتر بەرەو كەمبونەوە دەچن.

 

 75 جار بینراوە