سەرەکی » وەرزش » چین دیزاینی میداله‌كانی ئۆڵۆمپیادی زستانه‌ی‌ ئاشكرا كرد

چین دیزاینی میداله‌كانی ئۆڵۆمپیادی زستانه‌ی‌ ئاشكرا كرد

له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ له‌ به‌ڕێوه‌چوونی ئۆڵۆمپیادی زستانه‌ و گه‌یشتن به‌ 100 رۆژ به‌ر له‌ ده‌ستپێكی چالاكیه‌كان لیژنه‌ی‌ رێكخه‌ری ئۆڵۆمپیادی زستانه‌ی‌ به‌یجین دیزانی میداله‌كانی بڵاوكرده‌وه‌.

له‌سه‌ر هه‌ر سێ میدالی ئاڵتون و زیو و بڕۆنز كه‌ به‌ براوه‌ی‌ پێشبڕكێكان ده‌درێت لۆگۆی تانگسین نه‌خشێنراوه‌ كه‌ ماناكه‌ی‌ بریتیه‌ له‌ هه‌مووان به‌یه‌كه‌وه‌ وه‌كو ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێك بین.

له‌ پاڵ ئه‌و لۆگۆیه‌ وێنه‌ی‌ هه‌ر 5 بازنه‌ به‌ناوبانگه‌ی ئۆڵۆمپیاد و چین نه‌خشێنراوه‌ كه‌ باس له‌ گونجانی زه‌وی و ئاسمان و مرۆڤ ده‌كات و به‌شێكه‌ له‌ رۆشنبیری و نه‌ریتی كۆنی چینیه‌كان.

لۆگۆی ئۆڵۆمپیادیش له‌ رێگه‌ی‌ 24 خاڵه‌وه‌ ده‌نه‌خشێنرێت كه‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ ئۆڵۆمپیادی به‌یجین كه‌ 24مین ئۆڵۆمپیادی زستانه‌یه‌.

 81 جار بینراوە