سەرەکی » وەرزش » سەركەوتن بۆ یۆرۆپالیگ لە رێگەی چامپیۆنس لیگەوە ئەم وەرزە جیاوازە

سەركەوتن بۆ یۆرۆپالیگ لە رێگەی چامپیۆنس لیگەوە ئەم وەرزە جیاوازە

بەهۆی بەڕێوەچوونی یەكەم پاڵەوانێتی كۆنفرانس لیگ لەم وەرزە لە ئەوروپا گۆڕانكاری كراوە لەسەر سیستمی بەڕێوەچوونی پاڵەوانێتی یۆرۆپالیگ كە دووەم گەورەترین پاڵەوانێتی ئەوروپایە.
ساڵانی پێشوو 48 بەشداری یۆرۆپالیگیان دەكرد و 24 تیپیان دەگەیشتنە قۆناغی 16 و لەگەڵ 8 تیپی چامپیۆنس لیگ بەشداریان لە قۆناغی 32 دەكرد.
بەڵام لەگەڵ دروستبوونی كۆنفرانس لیگ گۆڕانكاری گەورە لەم پاڵەوانێتییە كرا بەجۆرێك ژمارەی یانە بەشدارەكان بۆ 32 یانە كەمكرایەوە، بەهۆی ئەمەش گۆڕانكاری لە سیستمی پاڵەوانێتییەكەش كراوە.
لە ساڵانی رابردوو ئەو 8 یانەیەی لە قۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنس لیگ پلەی سێیەمی كۆمەڵەكانیان بەدەست دەهێنا راستەوخۆ دەچوونە نێو تیروپشكی قۆناغی 32ی یۆرۆپالیگ، بەڵام بۆ ئەمساڵ گۆڕانكاری كراوە.
لە یۆرۆپالیگ ئەم وەرزە تەنها یەكەمی كۆمەڵەكان راستەوخۆ دەگەنە قۆناغی 16 و 8 دووەمەكەش لەگەڵ 8 سێیەمەكەی چامپیۆنس لیگ تیروپشكیان بۆ دەكرێت و براوەیان دەچێتە قۆناغی 16ی یۆرۆپالیگ.
هەروەها ئەو 8 یانەیەشی كە پلەی سێیەمی كۆمەڵەكەیان لە یۆرۆپالیگ بەدەست دەهێنن لەگەڵ ئەو 8 یانەیەی پلەی دووەمی كۆمەڵەكانیان لە كۆنفرانس لیگ بەدەست هێناوە یاری دەكەن بۆ ئەوەی 8 تیپیان سەربكەون بۆ قۆناغی 16ی كۆنفرانس لیگ.

 132 جار بینراوە