سەرەکی » هەمەڕەنگ » سلێمانی، شانۆیی «وەك قەقنەس دەسووتێم» نمایشدەكرێت

سلێمانی، شانۆیی «وەك قەقنەس دەسووتێم» نمایشدەكرێت

لە بەردەوامی ئەو چالاکییە هونەریی و ئەدەبیانەی لە سلێمانی بەڕێوەدەچن شانۆیی «وەك قەقنەس دەسووتێم» نمایشدەكرێت.
‎‏‎شانۆیی وەك قەقنەس دەسووتێم نووسینی نووسەر و شانۆكار “گەزیزە عومەر”ە و سینۆگرافیاو دەرهێنانی «نەژاد نەجم»ە، بڕیارە سەعات 4ی ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 28/11/2021 لەسەر شانۆی هۆڵی رۆشنبیری سلێمانی نمایشبكرێت.
شایەنی باسە ‎‏‎پپێشتر ئەم شانۆییە لە چەند شارێک نمایشکراوە، هەروەها لە تونس و میسر خەڵاتی باشترین ئەكتەری كچ و باشترین نمایشی بەدەستهێناوە.
ئەم كارە لە نواندنی «هەوار فارس»ە و میوزیكی كارەكە لەلایەن سیروان عومەر-ەوە ئامادەكراوە و دیكۆرەكەی بەرهەم یاسین و هونەر شەوقی جێبەجێیان کردووە و رووناكیش لەلایەن عەلی نەوزاد و هۆزان شێرزاد- ەوە ئامادەكراوە.

 159 جار بینراوە