سەرەکی » ئابووری » بەخشینی عیراق لە هاوردەكردنی كارەبای ئێران درێژدەكرێتەوە

بەخشینی عیراق لە هاوردەكردنی كارەبای ئێران درێژدەكرێتەوە

ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا، ماوەی بەخشینی هاوردەكردنی كارەبای ئێرانی بۆ عیراق درێژكردەوە و بڕیاریدا بۆ چوار مانگی تر كارەبا لە و وڵاتەوە هاوردە بكرێت.

رۆژنامەی (واشنتۆن فری بیكۆن) بڵاویكردۆتەوە، ئیدارەی جۆ بایدن ئاگادارییەكی داوەتە كۆنگرێسی ئەمریكا بەمەبەستی درێژكردنەوەی ماوەی بەخشینی هاوردەكردنی كارەبای ئێران بۆ عیراق.

بەپێی بڕیارەكە، بۆ ماوەی 120 رۆژی تر رێگە بە عیراق دەدرێت كارەبا لە ئێرانەوە هاوردە بكات، بەبێ ئەوەی رووبەڕووی هیچ سزایەك ببێتەوە، هۆكاری بڕیارەكەش بۆ ئەوە گەڕێندراوەتەوە كە بەغدا شكستی هێناوە لەوەی لە بەرهەمهێنانی كارەبادا پشت بە خۆی ببەستێت، جگە لەوەش ئەو بڕیارە لە بەرژەوەندیی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكادایە.

ئیدارەی ئەمریكا لە كۆتایی ساڵی 2018وە كاتێك سزاكانی بەسەر ئێراندا سەپاند، مۆڵەتی بە عیراق داوە غاز و كارەبا لە ئێرانەوە هاوردە بكات، تا ئەوكاتەی دەتوانێت پشت بە خۆی ببەستێت.

 196 جار بینراوە