سەرەکی » وەرزش » وه‌رزی نۆڤیتسكی كۆتایی هات

وه‌رزی نۆڤیتسكی كۆتایی هات

دیریك نۆڤیتسكی ئه‌ستێره‌ی تیپی دالاس مافریكی به‌شدار له‌ خولی باسكه‌ی‌ ئه‌مریكا نه‌شته‌رگه‌ری له‌ پاژنه‌ی‌ پێی چه‌پی بۆكراو به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه‌ وه‌رزی یاریكردنی ئه‌م یاریزانه‌ له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی‌ كۆتایی هات.
نۆڤیتسكی له‌ كاتی راهێنانی یانه‌كه‌ی‌ بۆ یاری به‌رامبه‌ر ئۆرلاندۆ ماجێك دووچاری پێكان بووه‌و دوای پشكنینیش ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ پاژنه‌ی زیانی زۆری پێگه‌یشتووه‌و پێویستی به‌ نه‌شته‌رگه‌ری هه‌یه‌.
تیپی دالاسیش به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ نۆڤیتسكی نه‌شته‌رگه‌ری سه‌ركه‌وتووی له‌ پاژنه‌ی‌ بۆ كراوه‌و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆریش دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌.
تیپی دالاس 3 یاری ماوه‌ له‌ قۆناغی یه‌كه‌می ئێن بی ئه‌ی ئه‌نجامی بدات و له‌ ریزبه‌ندی 13ی ناوچه‌ی خۆرئاوا دایه‌و به‌ته‌واوی بێ هیوا بووه‌ له‌وه‌ی‌ سه‌ربكه‌وێت بۆ قۆناغی پله‌ی ئۆف، بۆیه‌ نۆڤیتسكی تا سه‌ره‌تای وه‌رزی داهاتو به‌شداری یارییه‌كان ناكاته‌وه‌.
وه‌رزی داهاتووش بۆ نۆڤیستكی خاوه‌نی نازناوی ئێن بی ئه‌ی له‌ساڵی 2011 و خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی وه‌رزی 2006=2007 ده‌بێته‌ دواین وه‌رز له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی و خولی باسكه‌ی ئه‌مریكاش، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی‌ 21 وه‌رز له‌و خوله‌دا یاری كرد.

print

 53 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*